کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەژاک کام جێگاهەڵۆفربێت لەوێیە نەک لەساڵۆنی هەڵپەرکێ لە پەراوێزی وتەکانی بەرێزمامۆستاعەبدوڵاحەسەن زادە. بەشی دووەم وکۆتای

Sunday, 12/12/2010, 12:00


لەدرێژەی باسەکەیاندا دێنە سەرپژاک وئەوپرسیارەی کەلەبەرێزیان دەکرێت ئەوەیە، حاجی ئەحمەدی دەڵێت من دیموکرات وەکۆمەڵە نیم بەئەمری یەکێتی وپارتی هەستم ودانیشم، ئێستامن نوێنەری دیاری ئێرانم تۆدەڵێت چی؟ مامۆستا دەڵێت مافی خۆیەتی ئەوبانگەشەبکات هەرحزبەخەبات دەکات وەک بازرگان وایە یەکێك بەجۆرێک بانگەشەی دەکات. من پێم وانیە کە بەرێزحاجی ئەحمەدی بانگەشەی وایکردبێت چون ئەوە دروشمی کلاسیکە حیزبێک خۆی بە نوێنەری ئێران وکوردستان بزانێت ، وئەگەرشتی واگوترابێت جێگای رخنەەیە، بەڵام زۆرجاربیستراوە وە رۆژنامەکانیش ئەوەیان باس کردوە کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان واتە پژاک ئومیدی گەلی ئێران وکوردستانە، ئەمەش گوناحی حاجی ئەحمەدی تێدا نیە بەڵکو خەڵک خۆیان بریاریانداوە. ئازادی رادەربرین راستە ئازادە بەڵام تا حەدێک کەواقعی تێدابێت وە لەهەمانکاتدا دروشمی دورلە راستی مەحکومە بەباوەری من. هەرچەند فکری حاجی ئەحمەدی واتە کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک تەنها ڕێگایەکە بۆژیانێکی بە ڕومەت وە ئیرادەیەکی ئازاد وناسنامەی خۆبوونی هەمووگەلان لە ئێران و کوردستان، وە دەتوانین بڵێین لەئێستا وە دوارۆژدا ئەوفکرە دەتوانێت پێشەنگ بێت نەک لە ئێران وە کوردستان بەڵکولە رۆژهەڵاتی ناوینیش بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن بە شادی وە ئارام لەپەنای یەکدی لەژێرچەتری ئەومۆدێلە ژیان بکەن.
خەبات کردن یەعنی رەنج دان وەخۆماندوکردن، لەخەباتدا بازارێک وجودی نیە چۆن دەکرێت نمونەی بازرگانی وە باخەڵ پڕکردن بۆسیاسەت بەکاربهێنرێت. مامۆستادەفەرمووێت شانازی دەکەین کە ئێمە بنکەیەکمان لەباشوری کوردستان هەیە وە هاوکاری وتێگەیشتنمان لەگەڵ هێزە دەستەڵات بەدەستەکانی باشورهەبێت. لێرەدا مەبەستی مامۆستائەوەیە کە وەک تانە دەڵێت پەژاک هێشتامەقەرێکی لەباشورنیە وەلەهەمانکاتیشدا پەژاک نەیتوانیوە هاوکاری وتێگەیشتن لە گەڵ ئەوانە دروست باکات.
بەرێزمامۆستا پێم ناڵێیت مەقەری پەژاک بۆ لەوێ بێت؟ لەبەرچی لەوێ بێت؟ مەگەرئێوە ئەوە نیە هەن پێم ناڵێت چ دەسکەوتێکتان هەبوە کە پەژاکیش ئەوێ هەڵبژێرێت؟ من پێم وابێت پەژاک لە ئێوە تەجروبەی وەرگرت کە بە دانیشتن وە زگ تێر کردن خەبات ناکرێت. بنکەی پەژاک لە شاخە نەک لە شار، بنکەی پژاک لە شاخەبەرزەکانی کوردستانە نەک شاری خەیاڵە رەنگینەکان، راست دەفەرمووی بەرێزتان هاوکاریتان باش بوولەگەڵ باشوردا بۆیە بە رۆژی رۆشن جاش وە پاسدارانی کۆمارئ ئیسلامی لە هەیبە سولتانەوە بنکەکانی بەرێزتیان لە گەل خاک یەکسان نەکرد وە توانای یەک فیشک خۆپاراستنتان نەبوو، هاوکاری وتێگەیەشتنتان زۆربوو لەگەڵیانا بۆیە لە دەروازەی کۆیە کەڵە پیاوی وەک مەنسوری رەشە هەورامی، رفعەتی حوسەینی وچەن پێشمەرگەی تربینیمان چۆن بێ رەحمانە کەوتنە بەر دەسترێژی گولەو بێژنگ رێژیان کردن توفەنگی ئەو کەسانەی کە بەرێزت باش لێیان تێ دەگەی ئەوەندە نزیک بولە جەستەیانەوە جلەکانیان هەمووی سوتبوو. هاوکاریتان زۆرە بۆیە هەر رۆژەو پارچەیەکتان لێ دەبێتەوە بێ ئەوەی بزانن کەر لە کوێ کەوتوەو کونە لە کوێ دراوە.
ئەو کەلاوەیەی کە بەرێزتان ناوی لێ دەنێن مەقەرو بنکە، زیندانە وتەمەڵ خانە وجێگای کۆیلە، بۆیە پەژاک لەوجێگانە خۆی نابینێتەوە ،کام جێگا هەڵۆفربێت پەژاک لەوێ دەبێت، کام شاخ بەرز بێت بۆچاوەدێری گەل وپاراستنی پەژاک لەوێیە نەک ساڵۆنی هەڵپەرکێ ودۆمینە کردن.
رۆژنامەوان هۆکاری ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی زیاتر دژایەتی پەژاک دەکات لەحیزبەکانی دیکە لەبەرێزیان دەپرسێت؟ بەرێزیان لەوباوەرە نین کە دژایەتی پەژاک زیاتربێت وە دەڵێت حیزبی دیموکرات وە کۆمەڵە بەسەدان پێشمەرگەیان لەباشوری کوردستان شەهید کراوە کەچی پەژاک یەک شەهیدیشی نەداوە.
ئاخرمامۆستا بەرێزتان دەڵێن پەژاک مەقەری نیە لە باشوری کوردستان کەوای لێهات نایش بێت شەهید بدات چون لەوێ نین. بەڵام سرنج راکێش ئەوەیە کە بەرێزتان وەک شانازیەک ناوی دەبەن ودەڵێن شەهیدمان داوە لە باشوردا ئەمە ‌‌غەدرە بەبنەماڵەی ئەو شەهیدانە کە چون دەبێت وا بە ئاسانی رۆڵەکانیان بە شەهید کردن بدرێن؟ چۆن دەبێت ئەوەندە قورسایتان نەبێت بە ئاسانی و لە سەر جادە گیانی پێشمەرگەکانتان بکێشرێت؟ مەگەرباشورناوچەکانی رۆژهەڵاتە کە پێشمەرگە بکەوێتە کەمینەوە؟ چۆن دەبێت بێ خەبات وە بێ چالاکی بە نرخێکی هیچ کوری ئەوگەلە هەژارە بخەنە بۆسەی دوژمن وشەهید بکرێن و ئێستاش بەرێزتان بە شانازی بۆ خۆت تۆماری بکەیت. گەل وە بنەماڵەی ئەم شەهیدانە دەبێت دادگایتان بکەن وراپێچی یاساتان کەن ولێتان خۆش نەبن کەچۆن رۆڵەکانیان بە ئاسانی لە بنکەکانیان شەهید دەبن. مامۆستا گیان بە رای خۆت شاگردی خۆت وکوڕی ژوری نهێنیەکەت ئازاد بێسیم چی سکرتاریەت نەبوو کە چەن کەسی دا بە شەهید کردن ؟ جا ئێوە مانانێک کەلەبواری پەروەردەیەوە ئەوەندە زەعیف بن واتە نهێنیترین شوێن بخەنە بەردەستی باشترین خەباتکارلە روانگەی خۆتانەوە کە ئەم جەنایەتانەی لێ کەوتەوە حەق نیە دەست لە سەر وێژدانت دانێیت وماڵ ئاوای لە بەناوخەبات بهێنن؟
پەژاک خەباتی لە پێشە وگەرشەهیدیش بێت لە نێوگەلی خۆی وە لە سەر ئەوخاکەی کە روی خەباتی لێیە شەهید دەبێت، پەژاک لە ئیلام، کرماشان، شاهۆ، داڵەهۆ، موهباد و... شەهید دەدات شەهید بونیشیان بە نرخێکی گران دەدەن یانی نرخێک کە بەرخۆدانی گەلی تێدا بەدی بکرێت. شەهید بونی هەر گریلایەک پەیامێکی بە هێز بەدوای خۆیدا بە جێ دێڵێت. بنکەی پەژاک لە شوێنی ئازاد وە لە نێو دڵی گەل دایە، بۆیەخەباتی پژاک دورە لەوجێگانەی کە ڕەحەت خەوبکرێت ورەحەتیش لەبەین بدرێت. دیارە کۆماری ئیسلامی لە کام شوێن خەبات جدی بێت وچ پارتێکیش زیاتر چالاک بێت زیاتردژایەتی ئەوە دەکات ، من نازانم بەڵام گەر کۆماری ئیسلامی بیهەوێت زەربە لە حیزبی دیموکرات بدات دەتوانێت بە ترومبیلێکی کە باشوری پێی دەڵێن لۆری لە کەمپی ئازادی پانجا پیشمەرگە بار بکات ولە سنورئاودیویان بکات. چون باس دەکەن کە لەوکەمپە مەیدانێکیان دروست کردوە باشوریەکان دەڵێن مەیدانی کرێکارانی ئێرانیەکان. بەڵام بێ گومان کۆماری ئیسلامیش دەزانێت مانەوەتان تا ئەوەی نەمێنێن قازانجی زۆرترە، چون تا ئێوە هەبن کێشە هەیە، ناوچە گەرای هەیە، دژایەتی دروست دەکرێت بۆ پیکهێنانی بەرەی کوردی، بۆ ئەوەی کورد ئاژاوەی هەبێت بە گرنگی دەزانێت ئێوە هەبن.
ئەندامانی پەژاکیش دەبینین کە چون رۆژانە بنکەکەنیان تۆپ باران دەکرێت، کیمیاوی بە سەریانا دەرێژن، لە بەندینخانەکان لە سێدارەیان دەدەن.
دواهەمین پرسیار کە لە بەرێزیان دەپرسن بارودۆخی کوردستان چۆن دەبینیت ؟ لەوڵامدامامۆستا پێی وایە ئەمەی کە ئێستا هەیە لە باشوری کوردستان لە فیدرالیزم زۆرترە بە جۆرێک لە جۆرەکان سەربەخۆیە! بە راست من نازانم مامۆستا ئەم هەمووە فتوایە چۆن دەدات وە چۆن قەبوڵ دەکات ئەوەندە بە قازانجی دەستەڵاتی کوردی قسە بکات ، باشە مامۆستا ئێستا خانەقین. موسڵ، کەرکوک هەمووئەمانە کێشەی لەسەرە وە جێگای مەترسیشە چۆن تۆ کردت بە سەربەخۆ؟ پێت وانیە بۆ رازی دڵی چەن مەسولی دەستەڵات دار وە یا وەرگرتنی مونیکایەک هەدیە حەقی هەزاران ئەنفال کراو کیمیاوی پرژاوی ئەوگەلە دەخۆی؟ گەرباشورسەربەخۆ بوایە چاوەروانی دەستی بەغداد نەدەبوو نەک ئەوەی لە فیدرالیزم تێ نەپەرێوە بەڵکو لە فیدرالیزمیش حەقی خوراوە. ئەگەر سەربەخۆ بوایە کاتێک ئالای باشوری کوردستان لە کەرکوک لە خۆپیشاندان لە دەستی گەل بوو تورکەمەنە شوینیستەکان خڵتانی خوێنیان نەدەکردن، وەنەیان دەگوت تورکەمەنی هەمیشە کەرکوکی هەر بە کەرکوکی دەمێنێتەوە.
قسەی خێریش دەکەی کە گوایە گەر بێت ودەستەڵاتی کوردی لە باشوری کوردستان کۆمەکی پارچەکانی دیکەی کوردستان بکات ودراوسێکانی بکات بە دوژمن کارێکی واقعبینانە نیە.
لێرە من قەزاوەت دەخەمە بەر دەستی خوێنەران کە ئەم بۆچونەی مامۆستا چەندە دژی گەلی کوردەو چەندەش لە قازانجی داگیرکەراندایە؟ باشە بەرێزتان چوار پارچەتان بە چوار برا ناوبرد واتە هەمومان خێزانێکین ودایکێشمان ناوی کوردستانە ئێ لە کام یاسای ئاسمانی وە عەرزیش هاتوە کە برایەک بێت براکەی دیکەی خەفە بکات بە قازانجی دوژمنی براکەی؟ لەچ شوێنێک بووە کە ملەتێک بە دژی هاوملەتی خۆی راوەستێت وبەرەژەوەندی دوژمنی گەلەکەی لە سەرەوە چاولێکات؟ ئاخرتۆساحێبی سێ برای لە دونیا ئەگەرئەم سێ برایەت بکەیتە قوربانی بۆدوژمنەکەیان ئەمە خیانەت نیە؟ ئەمە غەدرنیە؟ ئەمە حەرام بوونی شیری دایکی نیە؟
باشە دراوسێیەک بە درێژای مێژو گەلەکەتی چەوساندوەتەوە،تۆقاندوێتی، لەبەینی بردوە، حاشا لە بونی کردوە ئێستاش بەردەوامە لە دوژمنایەتی براکانت گەر بێت ولە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا بجوڵێتەوە واقعبینانەترنیە تا ئەوەی براکانتی پێ هەرزان فرۆش بکەیت؟ من پێم وابێت برایەک براکانی بکات بە قوربانی دوژمن لە بەر بەرژەوەندی خۆی ئەوە نەک برا نیە بەڵکو زۆڵیشە وە لە خانەی خەیانەتیش جێگا دەگرێت چون ئەرکی برایەتی واتە پاراستن وپشت گرتنە.
کاتی منداڵیم لەپۆلەکانی سەرەتایدابووم لەباشورئەوەم خوێندوە کە بابێک حەوت کوری دەبێت بانگیان دەکات وەهەریەکەو چوکڵێکیان پێدەدات وە دەڵێت هەرکامەوچوکڵی خۆتان بشکێنن ئەوانش بە ئاسانی هەرکامەوچوکڵی خۆیان دەشکێنن، بۆ جاری دووەم هەر حەوت چوکڵەکە لە دەستی خۆی دەخات وبانگیان دەکات دەڵێ ئێستا بیشکێنن هەرحەوت براکە لە چوکڵەکان دەدەن ناتوانن بیشکێنن، لەوێ دا باوکی رێنوێنی کردن و گوتی کورەکانم ئەگەربێت ودانە دانە لە یەک تەریک بکەون ئاوەها بە ئاسانی دەشکێن لەلەیەن دوژمنانتانەوە بەلام گەرپشتان بە پشتی یەکەوە بێت ولەگەل خۆتان راست بن هیچ کەس ناتوانێت بتان شکێنێت وسەرکەوتودەبن.
بۆیە رەمزی سەرکەوتن لە خۆبوون وە پێکەوە بونە، وەفاداربەیەک بون وپشت بە یەک بەستن سەرکەوتن دەهێنێت، ئیرادەی خۆبەکاربردن وراست لەگەڵ خۆجوڵانەوە لە ئامانج نزیکت دەکاتەوە. بەڵام بەداخەوە ئەوەتە سەردەستان واتە بلعەکسان دەجوڵێنەوە بۆیە حاڵی کورد ئاوایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە