ئه‌گه‌ر پارێزگاری له که‌رامه‌ت و شه‌ڕه‌فی گه‌له‌که‌مان تێرۆر بێت شانازی به تێرۆریست بوونمانه‌وه ده‌که‌ین
Friday, 11/05/2012, 12:00
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین به نێوی کورد وڵاتێکیشمان هه‌یه به نێوی کوردستان. زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان هه‌یه، کولتوری جڤاکی خۆمانمان هه‌یه، جل‌و به‌رگی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانمان هه‌یه، گۆرانی ، هه‌ڵپه‌رکێ، بۆنه‌و ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانمان هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بێت ژیانی ئازادمان هه‌بێت و به زمانی خۆمان و به کولتوری جڤاکی ژیانی خۆمان به ئازادی بکه‌ێن. گه‌لی کورد به سه‌دان ساڵه بۆ مافه ره‌واکانی خۆی تێکۆشان ده‌کات و بۆ گه‌ێشتن به ئازادیش به میلیۆنان گه‌نج ، پیر، ژن و پیاوی پێشکه‌س به باره‌گای ریزگاری کردووه و ده‌یکات. ده‌وڵه‌ته زل هێز و به‌رژه‌وه‌نده ویسته‌کان، که ئامانجییان ته‌نیا رژانی تۆی بێ ئه‌خلاقی و داگیرکاری مرۆڤایه‌تیه، هه‌ر ده‌م رێگیر بوون له ئازادی کوردان و به‌شێک بوون له‌و سیسته‌مه‌ی قر کردن و ئاسمیلاسیۆنی کوردانی به ئه‌ساس گرتووه. له ناو چونی شۆرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی کوردستان و تاواندنهوهیان به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌ره حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که سیاسه‌تی رۆژئاوا به تایبه‌تی ئامریکا که به‌نێوی بابی هه‌موویان ناسراوه هه‌ر ده‌م پیشتیوانی ئه‌و به‌رانه بووه که دژی گه‌لی کورد راوه‌ستاوه‌و رێگای سه‌ربه‌ستی و ئازادی کوردانیان گرتووه. ئیستاش خه‌باتی رزگاری خوازی گه‌لی کورد به پێشه‌نگایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک.ک له ئاسێکی هه‌ره به‌رز دایه و ئه‌و خه‌باته له سه‌ر ئه‌ساسی باور به گه‌لی خۆی و پیشت به‌سته‌ن به گه‌لی خۆشی سیاسه‌تی ئه‌خلاقی به‌رێوه ده‌بات و به‌هیزی خۆزایی جڤاکی خۆی، سیاسه‌تی راستی به‌رێوه ده‌بات و به باوه‌ر بوون به فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ دهمهشێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی زێهنیه‌تی ئه‌م حه‌ڕه‌که‌ته ده‌ره‌وه‌ی زێهنیه‌تی ئه‌وانه و ئه‌م بزاڤه ئیراده‌ی گه‌له‌که‌ی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر شتێک ده‌بینێت و باوه‌ڕی ته‌نیا به هێزی گه‌له‌که‌ی هه‌یه وکۆیلهبوون قه‌بوڵ ناکات وژیانی ئازادوکهسایهتی ئازادپێش ده‌خات له لایه‌ن ئیمپریالیسته‌وه که‌وتۆته ژێر پرۆپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی ویسته‌کان وبه تێرۆریست ناو ده‌برێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بزاڤه تێرۆریسته که نایه‌وێت کۆیله بێت و له منداڵدانی کۆشکی سپی سیاسه‌ت وه‌ربگرێت و له گۆر ئه‌و ته‌علیماته‌ی ئه‌وان ده‌یده‌ن خۆی به‌ریوه ببات. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بزاڤه به قوڵ بوون له مێژوو و خوێندنه‌وه‌ی له سهرشۆرشهکانی بهریێ کوردستان و لێکۆلینه‌وه‌کانی بۆی ده‌رکه‌وتووه خاڵی لاوازی هه‌ر یه‌ک له‌م شۆرشانه له کوێ دا بووه و له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ش تێکۆشان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه دووپات نه‌بێته‌وه و خاڵه لاوازه‌کانی به تێکۆشان پر کاته‌وه و بیکات به هێز و له هێزیش سه‌رکه‌وتن ده‌ست بخات . واته شکه‌سته‌کانی دوێنێی کورد ده‌کات به ئه‌زموون بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌مرۆی خه‌باتی. بۆیه پ.ک.ک تێرۆریسته له به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ری پ.ک.ک ئیدی ته‌نیا رێبه‌ری نه‌ک پ.ک.ک و نهتهنهاش گه‌لی کورد به‌ڵکو رێبه‌ری هه‌موو گه‌له بنده‌سته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و مرۆڤایه‌تیه. ئیدی کورد خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی خۆیی و باوه‌ریه و هیچ وڵات و سیسته‌مێک ناتوانێت بیان کات به کۆیله‌و له گۆر خۆی و به قازانجی خۆی به‌کاریان بهینێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بزاڤه تێرۆریسته چۆنکه یه‌کێتی گه‌لان و به تایبه‌ت گه‌لی کورد به ئه‌ساس ده‌گرێت و هه‌ر بۆیه‌ش یه‌کێتی و ته‌بایی گه‌لان ده‌بێته هۆی له گۆرنانی سیسته‌م و سیاسه‌تی قرێژی ئه‌وان. له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و پێشوه‌چونی سیسته‌می ئه‌وان به گژدادانی گه‌لانه‌و پارچه پارچه کردنی کوردانه، پرسیار لێره‌دایه ئه‌وه‌ی 183 هه‌زار مرۆڤی کوردی زیندوو به چاڵ کرد، تێرۆریسته یان گه‌لی کورد ؟ ئه‌وه‌ی چه‌کی قه‌ده‌خه کراوی کیمیای به سه‌رکوردان دا رژاند و 5000 مرۆڤی بێتاوانی شه‌هید کرد تێرۆریسته یان گه‌لی کورد؟ به‌ڵام بۆله کاتی خۆی و له ئه‌نجام دانی ئه‌م جه‌نایه‌ته، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خۆیان که‌ڕ کرد ؟ ئه‌وه‌ی به ده‌یان هه‌زار گه‌نجی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان قهتڵو عام کرد و بڕیاری جیهاد واته کورد کوشتن حه‌ڵاله تێرۆریست بوو یان گه‌لی کورد ؟ ئه‌وه‌ی مامۆستای قوتابخانه له سێداره ده‌دات وگه‌نجان به‌ره‌و ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌بات تێرۆریسته یان گه‌لی کورد؟ بۆ تا ئیستاش بێده‌نگن و خۆیان ڵاڵ کردووه؟
ئه‌وه‌ی به هه‌زاران کوردی له باکوری کوردستان قه‌تڵوعام کرد و به‌هه‌زاران منداڵی له زیندانه‌کان کردووه و زمانی رۆژنامه‌وانانی کپ کردووه تێرۆریسته یان گه‌لی کورد؟ ئه‌وه‌ی که چه‌کی قه‌ده‌خه کراو به سه‌ر گریلا دهپاشێت و بۆمبی زه‌به‌لاح به سه‌ر هاوڵاتیانی کاسپ و زه‌حمه‌تکێش ده‌هاوێژێت و به جارێک 34 مرۆڤ خه‌ڵاتانی خوێن ده‌کات تێرۆریسته یان گه‌لی کورد ؟ بۆ خۆیان کوێر کردووه و نایان بینین بۆ؟ بۆ ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه مافی بڕیارمان هه‌یه بیده‌ین و بڵێن تێرۆرسیت ئێوه‌ن که پشتی هیزی داگیرکه‌ر، هێزی داپڵۆسێنه‌ری کوردستان ده‌گرن. ئێوه تێرۆریستن که پشتی تێرۆریستی راستی ده‌گرن بۆ نه‌مانی ئێمه. ئه‌گه‌ر تێکۆشان بۆ ئازادی کارێکی تێرۆر بێت شانازی به تێرۆریست بوون ده‌که‌ێن ئه‌گه‌ر ته‌سلیم نه‌بوون و خاوه‌ن له خۆ ده‌رکه‌وتن کارێکی تێرۆریستیه شانازی به تێرۆربوون ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر پارێزگاری له که‌رامه‌ت و ناموسی گه‌له‌که‌مان تێرۆر بێت شانازی به تێرۆریست بوون ده‌که‌ین و ده‌ڵێین بژی بژی مرۆڤی تێرۆریست.
تاریق یوسفی
ستراسبۆرگ، فه‌رانسه
له رۆژی 45هه‌مینی مانگرتن دا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست