کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنفال

Thursday, 14/04/2011, 12:00



رۆژی چواردەی چواررۆژی کورد قڕان
رۆژی نەهامەتی بۆسەرگەلمان
لەوڕۆژە بووکەکوردان ڕەش پۆش بوون
منداڵ وپیروگەنج وژن تیاچوون
خوداش ئەورۆژەچاوی بەستبوو
ئاگای لەکۆرپەی نێوبێشکەنەبوو
منداڵی ساوا زیندوچاڵ دەکرا
ژن بەسک پری لەنێوگۆڕدەنرا
قیژەی کچی کورد دەگەشتەفەلەک
زۆرلەگەنجانیش کران بە دوولەت
لەئەم تاوانەزۆرن تاوانبار
قورئان وخوداوئاغاومستەشار
گەلی کوردستان نرخی زۆرداوە
بەڵام موخابن ئێستاش بێ ناوە
موستەشاری دوێنێ وسەرۆکی ئەمڕۆ
دیسان کوشتیان ڕێژوان وگەرمیان خۆ
ئەنفالی دوێنی ئەنفالی ڕەش بوو
نەخشەی پاکتاوی کوردان لە رێ بوو
ئەنفالی ئەمرۆئەنفالی سپییە
سەرۆکی ئەزبەنی وسەوزوزەردلەپشتیە

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە