ئازادی بیروڕا یان شه‌ڕی نان؟ به‌شی یه‌که‌م: شه‌ڕه ده‌نووکی (گۆڕان) و (ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی)
Monday, 20/02/2012, 12:00
به‌ده‌م گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌وه له کوردستاندا، هه‌ژاری و که‌مده‌رامه‌تی و بێ‌کاری، به‌رزترین ڕێژه‌یان تۆمار کردووه. هه‌ر ئه‌مه‌یش وه‌ک پێویست، بووه زه‌مینه‌ی جه‌نگی چینایه‌تی له کارگه‌کاندا.
هه‌ڵتۆقینی سه‌رمایه وه‌ک قارچکی دوای بارانی به‌هار، هه‌ژاری و که‌مده‌رامه‌تی و بێکاریه‌کی زۆری به‌دوای خۆیدا به‌کێش کرد. مانگرتنی کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه به‌ر له 6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، واته له ساڵی 2006 دا که 13 کرێکاری تێدا بریندار کرا، نیشانه‌کانی یه‌که‌می ئه‌و که‌م ده‌رامه‌تیه بوو که به‌ر له هه‌مووان به ژیان و گوزه‌رانی کارگه‌رانه‌وه دیاربوو.
هه‌ر ئه‌و خۆنمایشکردنه شۆڕشگێریه که هیچ حیزبێکی له پشته‌وه نه‌بوو، وه ده‌ربڕی خواست و مه‌رامی تایبه‌تی هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی چاوبرسی نه‌بوو، ده‌رگایه‌کی مێژوویی نوێی له‌به‌رده‌م خه‌باتی چه‌وساوه‌کاندا خسته سه‌رپشت. وه هه‌ر ئه‌وه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندان نموونه‌ی تر له چه‌شنی خۆی، به دوای خۆیدا به‌کێش بکات، ئیتر هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و که‌لاره‌وه تا به خه‌لیفان ده‌گات له ناوچه‌ی هه‌ولێر. وه تا ده‌هات به‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه خۆڕسکه فراوانتر ده‌بوو، هێرشه‌کانی چڕتر ده‌بووه‌وه، ئامرازه شۆڕشگێریه‌کانی کاریگه‌رتر ده‌بوو.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین: مێژووی نوێی جه‌نگی چینایه‌تی له کوردستاندا، هه‌روه‌ک سووربوو‌نی ده‌ستی جه‌ندرمه‌کانی یه‌کێتی و پارتی به خۆێنی هه‌ژاران و بێکاران، ده‌که‌وێته به‌ر له مێژووی ئه‌و شه‌ڕه ده‌نووکه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و سه‌رانی گۆڕان ده‌یکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه کامیان یه‌که‌مین ئۆپۆزیسیۆنن.
کام ئۆپۆزیسیۆن؟ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی به‌مه‌به‌ستی ڕێ گرتن له‌و هه‌ڵچوونه شۆڕشگێریه سه‌ریهه‌ڵدا؟ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی میدیاکانی به‌کارده‌هێنا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی گڕی ئاگرێک که پریشکه‌که‌ی مه‌ترسی بوو بۆ ئێران و تورکیا‌و ڕووناکیه‌که‌یشی به تونس و میسریش ده‌گه‌یشت؟ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی ته‌واوی هه‌وڵه شۆڕشگێریه‌کانی کوردستانی له میدیاکانیدا، کرده قوربانی چه‌ند ووشه‌یه‌کی ڕۆشنبیرانه‌ی سواوی بێکه‌ڵکی ئه‌و ڕۆشنبیرو سیاسیانه‌ی شه‌و تا به‌یان له جێگاکانیاندا، به دانه‌جیڕه‌وه، خه‌و به کورسیه نه‌رموشله‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بینن؟ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی خسته گه‌ڕ بۆ گۆڕینی شه‌ڕی نان به شه‌ڕی قسه‌وباس و گوایه ئازادی بیروڕا؟ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی بۆ ته‌نها جارێکیش ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتی که‌مده‌رامه‌ته‌کان و هه‌ژاران و بێکارانی کوردستان وه‌ک خۆی نیشان نادات؟
ئۆپۆزیسیۆن، به هاوڵاتی و گۆڕانه‌وه، شه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تیمان وه‌ک شه‌ڕی ڕۆژنامه‌گه‌ری نیشان ده‌ده‌ن نه‌ک خه‌باتی چیانیه‌تی، ئه‌و خه‌باته‌ی له لێدانی سه‌رمایه‌وه ده‌ست پێده‌کات، ئه‌و خه‌باته‌ی نه سه‌رمایه‌که‌ی (عومه‌ر فه‌تاح) و سه‌رمایه‌که‌ی (فاروقی مه‌لا مسته‌فا) لێک جیا ده‌کاته‌وه‌و نه شه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنه‌کان ده‌بینێت. پێشینه‌ی مێژوویی ئه‌و خه‌باته نه له ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) دایه‌و نه له هه‌وڵه پڕ له مه‌رامه‌کانی (گۆڕان) دا که هیچ مه‌به‌ستێکی له پشته‌وه نه‌بوو گێڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری نه‌بێت بۆ سێبه‌ری په‌رله‌مان و زیندووکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شێخ و مه‌لاو ده‌روێش و خه‌ریک کردنی خه‌ڵکی به باسێکه‌وه که که‌س سوودمه‌ند نیه لێی ئۆپۆزیسیۆن خۆی نه‌بێت، ئه‌و شێخ و مه‌لایانه‌ی دوا په‌ناگای بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی بارزانی بوون، ئه‌و شێخ و مه‌لایانه‌ی هه‌ر له حه‌فتاکانه‌وه، مه‌ترسی خه‌باتێکی نوێ، له ده‌وری بارزانی کۆی ده‌کردنه‌وه‌و ته‌زبیحاتیان بۆ چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌کرد. ئێستا (گۆڕان) ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به دروشمی (به ئاشتی به ئاشتی) و (الله اکبر) زیندوو ده‌کاته‌وه.
پێشینه‌ی مێژوویی هه‌موو خه‌باتێکی چینایه‌تی، قووڵبوونه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان سه‌رمایه‌داره‌کان و کارگه‌رانه. له‌و ناکۆکیه‌دا، ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز ڕۆڵی ناوبژی که‌ری نه‌بینیوه، به‌ڵکو هه‌میشه‌و له هه‌موو جێگایه‌ک، یاسا‌و ڕێسا‌و هێزه ئه‌منی و عه‌سکه‌ریه‌کانی خستۆته خزمه‌تی سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه. بۆیه سه‌یر نه‌بوو به فیشه‌کی یه‌کێتی، پارێزگاریی کارگه‌که‌ی فاروقی مه‌لا مسته‌فا بکرێت، ئه‌و کارگه‌یه‌ی تا نانێک ده‌داته کرێکارێک، به‌باڵاو بارستایی ئه‌و کرێکاره، سه‌رمایه هه‌ڵده‌چنێت، وه میدیاکان و کۆمپانیای ووشه‌یش، به‌ناوی به‌ر‌ژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌وه، ئاو به ئاگردا بکه‌ن و بڵێن: ئه‌م شه‌ڕه له پێناوی ئازادیی بیروڕادایه، ئه‌مه هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی گوایه ئازادی بیروڕا واتای دابه‌شکردنێکی چوونیه‌کی سامانی نیشتمانی بێت. بۆچی گوایه که‌س ڕێی قسه‌کردنی لێ گرتوون، یان خۆتان وه‌ک هه‌ندێک له شاعیره‌کانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان، به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ده‌بێ به ڕه‌مز بدوێین؟
به‌ڵێ! پێشینه‌ی مێژوویی خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی هه‌ژاران و بێکارانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، ناکۆکی کۆمه‌ڵایه‌تیه نه‌ک خه‌ونه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن به کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ر له‌و کارگه‌یه‌دا که له سه‌ره‌وه یادمان خسته‌وه، جموجووڵی کرێکاری له ده‌ست پێکردنه‌وه‌دا بوو، به‌ڵام زۆر به زوویی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کارگه‌یه (کاروان محمود) به‌فریا که‌وت و به گفتێکی درۆینه، پاشه‌کشه‌یه‌کی وه‌ختیی به‌و جموجووڵه کرد.
پێشینه‌ی مێژوویی ئه‌و جموجووڵه، له که‌مده‌رامه‌تیی کرێکاراندا نیشان ده‌ده‌ین له کارگه‌کانی تری (گروپی کۆمپانیاکانی فاروق) دا که سه‌رمایه‌که‌ی به چه‌ند ملیارد دۆلارێک ده‌خه‌مڵێنرێت. له‌وێیشه‌وه تێپه‌ڕ ده‌که‌ین بۆ تورکیا‌و ئێران و جێگاکانی تر‌و هه‌وڵده‌ده‌ین بیسه‌لمێنین: پێشینه‌ی مێژوویی شه‌ڕه‌کانی ئه‌م چه‌رخه له خۆرهه‌ڵاتدا، هه‌مان پێشینه‌ی مێژوویی شه‌ڕه‌کانی خۆرئاوایه، شه‌ڕ شه‌ڕی نانه نه‌ک ئازادی بیروڕا، وه به پلانه‌کانی ئه‌مریکاو گۆڕان و ئیسلامیه‌کان تێناشکێت، پلانی هێنانه پێشه‌وه‌ی شێخ و مه‌لا له تونس و میسر‌و کوردستاندا بۆ پێش گرتن له خه‌باتی چه‌وساوه‌کان، ئه‌و خه‌باته‌ی هه‌رگیز له شه‌ڕی ناندا ناوه‌ستێت، به‌ڵکو، زۆر به دڵنیاییه‌وه، تێپه‌ڕ ده‌کات بۆ شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ماویه‌تی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست