رێكخراوی YADC چه‌ندین ڕێوشوێنی گوماناوی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كات
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
ئالان صدیق
رێكخراوی YADC وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ناحكومی له هه‌رێمی كوردستاندا كاری كردووه و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه, له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا زیاتر له 500 چاودێری له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه ، ئه‌و ڕێكخراوه نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی گوماناوی كۆمسیۆنی بالاَ سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له گرنگرترین ئه‌و گومانانه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوه ده‌یخاته ڕوو دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كانی ده‌نگدانه به فه‌رمانی حیزبی به‌جۆرێك زۆربه‌یان سه‌ربه هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتن.
ده‌قی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی ڕێكخراوی YADC:
ئاگاداركردنه‌وه‌ی
رێكخراوی YADC سه‌باره‌ت به‌و رێوشێنه‌گوماناویانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یكات ساخته كار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3.
- رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
- رێكخراو و چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
- میدیای ئازاد
- حیزبیه سیاسیه‌كان
- ناوه‌ند و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
رێكخراوی YADC وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ناحكومی كه له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به سه‌دان چاودێری هه‌بووه, له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا زیاتر له(500) چاودێری له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌شداری چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئومێدی گشت خه‌ڵكی كوردستان و ناوه‌نده سیایی و مه‌ده‌نی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه ئه‌وه‌یه, كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوه‌یه‌كی ئازاد‌و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد و دیموكراسیدا به‌رێوه بچێت و هاوڵاتیان ئازادانه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن . له لایه‌كی تره‌وه گشت ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن و حیزبیه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی ساخته‌كاریان هه‌یه‌و به‌رده‌وام هۆشیاریان داوه .
بۆیه ئێمه وه‌ك رێكخراوێكی مه‌ده‌نی و NGO هه‌موو ناوه‌نده ناوخۆیی و نێوده‌وله‌تیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌و رێ‌و شوێنه گوماناویانه‌ی كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ده‌نگده‌ران گرتویانه‌به‌ر:
وه كو دانانی بنكه‌ی(نقل سكان) گواستنه‌وه‌ی دانیشتوان و (دعم البیانات) بۆ ئه‌وانه‌ی ناویان نیه، له‌گه‌ڵ چاپكردنی (8) ملیۆن كارتی زیاده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیرا ق و بونی تێبینی له‌سه‌ر ئاسان سرینه‌وه‌ی مه‌ره‌كه‌به‌كه, به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌وانه‌ی فۆرمی خۆراكیان نیه‌و دانانی به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌كان به فه‌رمانی حیزبی و به‌جۆرێك زۆریان سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌لاتن.
ئه‌مانه‌و چه‌ند ئاسانكاری گوماناوی تر كه رێگه خۆشكه‌رن بۆ شێواندنی پرۆسه‌كه. بۆیه وه‌كو رێكخراوی YADC سه‌رسورمانی خۆمان ده‌رده‌برین و بروامان وایه كه زۆربه‌ی ئه‌و ئاسانكاریانه به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاته‌و له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاَتن ،و داواكارین هه‌موو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تی و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ئه‌م پرۆسه‌یه رێره‌وی ئاسایی خۆی وه‌ربگرێت و ئه‌م سه‌رنجانه‌ی ئێمه‌به‌هه‌ند وه‌ربگرن و رێگه نه‌درێت ئه‌م جاره‌ش ئه‌زموونی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ره‌شبكه‌ن, له پێناو به‌رژه‌وندیه حیزبیه ته‌سه‌كه‌كانی خۆیان. رێكخراوه‌كه‌مان باوه‌ری وایه هه‌موو لیسته‌كان ئاساییه كێبركێی خۆیان بكه ن و بگه‌نه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پراكتیزی دیموكراسیانه‌ی پرۆژه‌كانیان بكه‌ن, نه‌وه‌كو پرۆسه‌كه له‌كه‌دار بكه‌ن و بیخه‌نه ژێر پرسیاری چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
رێكخراوی YADC
كوردستان سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست