گۆڕان و یەکێتیی، بە رۆژ گڕاویى، بە شەویش تەبایى
Tuesday, 10/01/2012, 12:00
ئاراس مەحوى
ئەم هاژو ووژەى سەرانى بزوتنەوەى گۆران و یەكێتى نیشتمانى، گوایە ئەمان گۆڕانخوازن، ئەوان پێچەوانەکەی، ئەمان ویستوویانە لەناو یەکێتییدا ریفۆرم بکەن، ئەوان گوێیان لێنەگرتوون، بۆیە هاتوونەتە دەرێ و ئەم بزووتنەوەیان دروست کردووە، هەموو ئەمانە و بە زیاتریشەوە تەنها بۆ خۆڵكردنە چاوى خەڵكى کوردستان و بۆ مانەوەی یەکێتیی و تەمەنی تالەبانیی و دەسەڵاتە داتەپیوەکەیەتی لەو نێوانەشدا تەنها هەژار و هەڵخەلەتاوەكانی ئەو بزووتنەوەیە تێیدا زەرەرمەند بوون و هیچى تر. سەرانى هەردوولا وایان لە ئێمەی گۆرانخواز و خەڵکی گەیاندووە.
یەکێتییەکان دەڵێن ئەمانە خائن و هەڵگەراوەن، ئەولاش دەڵێت ئەوانە گەندەڵ و دزن قوتى خەڵك دەخۆن، داوێنپیسن، نەوت دەدزن، داهاتى میللەت هەڵدەلووشن. یەکێتییەکان دەڵێن: ئەوانە نمەك حەرامن، رێوین و لە كونى خۆیان هەڵگەراونەتەوە و شینى هەریسە و دەسەڵات دەكەن.
ئەمە راگەیاندن و قسە و گفتوگۆی سەرانى گۆران و یەكێتییە لەسەر یەکتر، کە لە هەمانکاتدا بە خوار خۆیانی رادەگەیەنن، دواتریش ئەو هەموو كێشەیەى لێ دروست بوو، كە دیمان، کێشەکانیش بووە هۆی ئەوەی (بریندار و كەمئەندام و هەندێكیش سەرى خۆیان هەڵگرت و ووڵاتیان جێهێشت)، پاروە گەرمەكەی یەکێتیی و گۆڕانیش هەر سەرانی هەردوولا دەیخۆن، كە پێشتر هاورێى یەكتر بوون لە ناو یەكێتییدا، ئەوەى ماویشەتەوە ئەو كەسانەن، كە هەموو شتێكیان لە خۆیان حەرام كردووە بە ناوى (هەڵوێستەوە) و روویان نایەت سڵاو لە هاورێكانى خۆیان بكەن، چونكە وا تێگەیشتون كە هاوڕێكەى جارانى ئێستا گەندەڵە، هەڵگەراوە و خائنە.!
من دەمەوێت بۆ لایەنگرەكانى هەردوولاى روون بكەمەوە . كە سەرانى هەردوولا بە رۆژ ئێمە پر دەكەن، شەوانیش خۆیان لە باخچە و ڤیەلا و خانوو و شوێنى تایبەتى خۆیان شەو پێکەوە دادەنیشن و رادەبوێرن (خواردنەوە و قوماركردن وشتی تریش) دەنۆشن لە .لێدە شەفیق گاڵتە بە عەقڵی ئێمە دەکەن و پێمان پێدەکەنن، من ئێستا ناوى ئەو گروپ كەسانەتان پێ دەڵێم كە شەوانە رۆژ دەكەنەوە پێكەوە:
* هەر پێرێ شەو واتە 8 لە سەر 9 ى 1 ى 2011 (حاكم قادر شێخ جەعفەر- مامۆستا جەلالى بریكارى وەزارەتى ناوخۆ (یەكێتى) لەگەڵ كوردۆ قاسم مام رۆستەم ئاواتى شێخ جەناب (گۆران) و چەند كەسێكى تر لە چاوى ئێوە شەویان رۆژ كردەوە.
* گروپێكى تر كۆسرەت رەسول عەلى و عوسمانى حاجى مەحمود و مستەفاى سەید قادر: كە هەرپێكەوەن، بەردەوام نان و ئاوخواردنەوەیان پێكەوەیە .
* گروپێكى تر- سەلاح رەشید و سەعدى ئەحمەد پیرە و لەتیف رەشید: بە هەمان شێوە پێكەوە شەوانە كۆدەبنەوە.
* گروپێكى تر- سەلاح چاوشین و مستەفا چاورەش دانیشتن و بە زمیان هەیە.
* گروپێكى تر- جلال جوهر و رزگار على (كەركوكین) پێكەوەن وەك ئەوانى تر.
* گروپێكى تر _ روشدى عزیز و ملازم عومەر و سەلاح رەشید (دووبارەیە) و دلشاد عوسمان بریكارى وەزارەتى دارایى مەجلسیان گەرمە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست