کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆر به‌رهه‌میش به‌ په‌ساپۆرتی عێراقیی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێ قه‌ده‌غه‌کرا

Saturday, 15/08/2009, 12:00


هه‌ڵبژێردراوی لیستی کوردستانی بۆ سه‌رۆکی داهاتووی هه‌رێم و‌ په‌یمانه‌ ستراتیژیه‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی نێوان گرگن و ورگن جارێکی تر به‌ته‌واوی ڕسوا بوو . هێشتا حکومه‌تی نوێ دانه‌مه‌زراوه‌ به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح دانراوه‌ به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ڵام بابزانین پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ له‌به‌غداد چۆن ڕایکرد .
دکتۆری نه‌خۆش وه‌ک هه‌موو هاوه‌ڵه‌کانی دوور نیه‌ له‌کاری گه‌نده‌ڵی ، نوێترینیان مه‌سه‌له‌ی ئه‌و‌ خانوه‌ 18 ملیۆنه‌ی شاری به‌غدایه‌ .وه‌ک ئاشکرایه‌ پێش ماوه‌یه‌ک ورگه‌که‌ ته‌کلیفی لێکردبوو که‌هه‌ڵیده‌بژێرێت تا ببێته‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی داهاتووی کوردستان ، دکتۆریش ته‌کلیفه‌که‌ی نه‌شکاندوو سه‌ره‌تا هات خانوه‌که‌ی به‌غدای فرۆشت به‌ئه‌ندام پارله‌مانێکی عه‌ره‌ب به‌ 20 ملیۆن دۆلار ئه‌م بڕه‌ زۆره‌ پاره‌یه‌ له‌ناو پارله‌مانتارانی ئێراقدا ده‌نگی دایه‌وه‌ تا گه‌یشته‌وه‌‌ ده‌م مالکی ئه‌ویش له‌ڕێی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ئێراقیه‌وه‌ به‌دواداچونیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ کرد که‌چۆن و که‌ی دکتۆر تواناو ئیمکانیه‌تی ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی هه‌یه‌و له‌کوێوه‌ هێناویه‌تی ،ئه‌وه‌بوو دوا ئه‌نجام په‌ساپۆرته‌که‌یان لێوه‌رگرته‌وه‌و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئێراقیان لێ قه‌ده‌غه‌ کرد و که‌وتنه‌ به‌دواداچون که‌ناتوانێت هیچ شتێک ئه‌نجام بدات تا دوا لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رده‌چێت ،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ خه‌می کوردو ته‌کلیفه‌‌ دڵسۆزانه‌که‌ی وورگه‌که‌ هێنایه‌وه‌ بۆ سلێمانی و ده‌ستی کرد به‌بانگه‌شه‌ بۆ لیستی کوردستانی ئیدی لیژنه‌که‌ی به‌غداد لێپێچینه‌وه‌که‌یان وه‌ستان و دوا خست بۆ دوای هه‌ڵبژاردن .
کاتێکیش ده‌رئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌بوو مالکی هاته‌ سلێمانی و له‌وێوه‌ توانی بۆشی سه‌رکردایه‌تی کورد وه‌ربگرێت ،هه‌ربۆیه‌ دوای ڕۆشتنه‌وه‌ی مالکی پارتی که‌وتوه‌ته‌ منگه‌ منگ له‌گه‌ڵ یه‌کێتیداو خه‌ریکه‌ له‌و هاوپه‌یمانیه‌ته‌ ستراتیژیه‌ گرنگه‌ی ورگه‌که‌ په‌شیمان بێته‌وه‌ و هه‌وڵده‌دات هیچ نه‌بێت دووساڵیکی له‌سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ربکه‌وێته‌وه .
جارێکی تر سه‌رانی پارتی و یه‌کیه‌تی ده‌یانه‌وێت ئه‌م جۆره‌ که‌سایه‌تیانه‌ بکه‌نه‌ نموونه‌ی دیاری ڕوی کورد که‌ مێژووی ژیانیان پڕه‌ له‌شه‌رمه‌زاری .
من له‌بیرمه‌ کاتێک له‌له‌نده‌ن بووم له‌گه‌رمه‌ی کێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا کوردانی ده‌ره‌وه‌ گڕیان گرتبوو دکتۆریش هاتبوو بۆ ماڵی خاڵی پێمان ووت ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ده‌که‌ین و ده‌چینه‌ سه‌ر کونسڵخانه‌ی ئێراق وه‌ره‌ بابچین که‌چی ئه‌و نامه‌رده‌ زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ ووتی : من له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراقه‌وه‌ هاتووم بۆ خوێندن و گه‌ر بێم له‌گه‌ڵتاناو و بمبینن یارمه‌تیه‌که‌م ده‌بڕن ئیدی نه‌هات و ئێمه‌ش کاره‌که‌ی خۆمانمان کرد .
له‌کۆتایدا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم : که‌سێک کێشه‌ی گه‌له‌که‌ی بگۆڕیته‌وه‌ به‌یارمه‌تیه‌ک که‌له‌حکومه‌تی سه‌دامه‌وه‌ بۆی ده‌هات و له‌گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تیدا هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بووبێت ئێستا بیکه‌ن به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌بێت چ خێرێکی بۆ خێرنه‌دیوانی کوردستان لێبێته‌وه‌ یان دزێک بتوانێت 20 ملیۆنی بائاشکرا دابێت به‌ خانویه‌ک ده‌بێت چه‌ندی تری پاشه‌که‌وت کردبێت و چه‌ندی له‌ده‌ره‌وه‌ بێت .

سه‌رنجی کوردستانپۆست: جگه‌ له‌ په‌ساپۆرتیی عیراقیی، د. به‌رهه‌م، ڕه‌گه‌زنامه‌ و په‌ساپۆرتی به‌ریتانی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها وه‌ک گوومان ده‌کرێت، که‌  له‌ ئه‌مریکاش په‌ساپۆرتیی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وا نابینه‌وه‌ که‌ ئه‌و نه‌توانێت له‌ عێراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و هه‌واله‌ی کاک فازیل محه‌مه‌د که‌مێک له‌ ڕاستییه‌وه‌ دووره‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر وا بوایه‌، ده‌بوو  به‌ فه‌رمێکی وه‌زاره‌ت، یان لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ت، هه‌موو لایه‌ک ئاگاداربکرایه‌وه‌، چاوه‌ڕی ده‌که‌ین بزانین سه‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ کوێوه‌ ده‌مڕاست، یان به‌ درۆ ده‌خرێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە