نه‌فره‌ت له‌و چه‌كه ده‌كه‌ین بۆ خوێنڕشتنی كوڕ و براكانمان به‌كارده‌هێنرێت
Saturday, 30/04/2011, 12:00
بۆ: ڕای گشتی كوردستان و عێراق و جیهان
وه‌كو ئاشكرایه له دوای (17-2) به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسانه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و دوور له‌هه‌موو ئه‌خلاقێكی سیاسی و یاسایی و به‌شێوه‌یه‌كی دوژمن ئاسا لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان كردۆته ڕۆڵه‌كانیان و به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسانه تائێستا خوێنی ده‌یان ڕۆڵه‌ی ئه‌م كوردستانه‌یان به‌ناهه‌ق ڕشتووه. له‌وه‌ش زیاتر ده‌سه‌ڵات زۆر ڕوو قایمانه چه‌كی قورس ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر تێكه‌ڵ بڕژێنێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌كو (ڕێكخراوی دایكان و كچانی كوردستان) زۆر به‌توندی به‌كارهێنانی چه‌ك و په‌نابردن بۆی له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، چونكه تائێستا ئه‌و برینانه ساڕ‌ێژ نه‌بوونه كه‌به‌هۆی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و خوێنڕشتنی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له‌جه‌سته‌ی گه‌لی كورد بوونه تائێستاش هه‌زاران كه‌س به‌هۆی كه‌به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌ی كه‌هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوون و ته‌نیا زه‌ره‌رمه‌ندیش بوون خه‌ڵكی كوردستان بوون له‌به‌رئه‌وه جارێكی تر وه‌كو ڕێكخراوی (ڕێكخراوی دایكان و كچانی كوردستان) داوا له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌ردوو حیزبی چه‌كدار له‌كوردستان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه ئه‌م چه‌كه‌ی له‌ده‌ستیاندایه به‌كاریبهێنن و ته‌نیا بۆ به‌رگری كردن له‌خاكی كوردستان به‌كاربهێنرێت.
وه‌كو ئاشكرایه به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كه له‌دژی ڕۆڵه‌كانی گه‌ل جارێكی تر كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌كاته‌وه و ڕووبارێك خوێن له‌كوردستان هه‌ڵده‌ستێت ئه‌مه‌ش ته‌نیا ژماره‌ی بێوه‌ژن و قه‌یره‌كچان زیاد ده‌كات كه‌ئه‌وانیش به‌ده‌ستی قورسی و سه‌ختی ژیانه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌به‌رئه‌وه داوا له‌هه‌رسێ حیزبی بێ چه‌ك ده‌كه‌ین به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه بكه‌ن كه‌هه‌ردوو حیزبی چه‌كدار خوڵقاندوویانه، چونكه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك بارودۆخه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نابێت و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ته‌نیا به‌سه‌ر ئێمه‌وه ده‌مێنێته‌وه وه‌كو دایكان و كچان جارێكی تر داوا له‌پارته چه‌كداره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ك بكه‌ن هه‌رلێره‌شه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌كه‌س و كاری ئه‌و خانه‌وادانه ده‌كه‌ین كه‌به‌زه‌بری گولله‌ی پارتی و یه‌كێتی شه‌هیدبوونه و له‌خوای گه‌وره داواكارین سه‌بوریان بدات و دوا كۆستی بنه‌ماڵه و گه‌لی كوردی سته‌مدیده بێت پێویسته هه‌ردوو حیزبی چه‌كداریش ئه‌و ڕاستیه بزانن كه‌په‌نابردن بۆ چه‌ك كارێكی زۆر خراپه و ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت چونكه جوان ووتراوه (چه‌ك وه‌كو ژه‌هر وایه هه‌ركات زۆر ڕژا سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خوات) له‌به‌رئه‌وه پێویسته و زۆریش گرینگه كه‌پارته چه‌كداره‌كان ڕووی چه‌ك بكه‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌روه‌ریی و پیرۆزییه‌كانی خاكی كوردستان نه‌ك ڕۆڵه‌كانی گه‌ل به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م به‌یاننامه‌یه كه‌ژماره(1)ی ڕێكخراوه‌كه‌مانه ئاراسته‌ی ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین كه‌پێویسته وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان بده‌نه‌وه:
بۆ: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بۆ: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بۆ: سه‌رجه‌م ڕێكخراوه ئاشتیخوازه‌كان و مرۆییه‌كان
بۆ: ڕێكراوه‌كانی خوشكانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو
بۆ: ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
بۆ: پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ: یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
بۆ: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بۆ: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
بۆ: كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
بۆ: نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق
بۆ: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق
بۆ: باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌عێراق
بۆ: باڵوێزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌عێراق
بۆ: باڵوێزخانه‌ی نه‌رویج له‌عێراق
بۆ: باڵوێزخانه‌ی سوید له‌عێراق
بۆ: باڵوێزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌عێراق
نه‌فره‌ت له‌و چه‌كه‌ی برا له‌دژی براكه‌ی به‌كاریده‌هێنێت
نه‌فره‌ت و ڕیسوایی بۆ ئه‌و چه‌كه‌ی بۆ خوێنڕێژی كورد به‌كارده‌هێنرێت
سڵاو له‌و چه‌كه‌ی كه‌هه‌میشه ئاماده‌یه به‌رگری له‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ن
سڵاو له‌و چه‌كه‌ی ڕووی له‌دوژمن كردووه و به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه
ڕێكخراوی دایكان و كچانی كوردستان
هه‌رێمی كوردستان
سلێمانی
28-4-2011
بۆ:زانین
ڕێكخراوی دایكان و كچانی كوردستان ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسیاسیه و له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی(فه‌یس بووك) و ڕاگه‌یاندنه‌كان خواست و داواكارییه‌كانمان ده‌خه‌ینه ڕوو دوور و نزیكیش په‌یوه‌ندیمان به‌هیچ پارت و رێكخراوێكی سیاسیه‌وه نیه و دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش نین و به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئاشتیداین و داواش له‌ڕێكخراوه‌كانی مێینه و ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین كه‌هاوكاریمان بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی ئامانجه ڕه‌واكانمان به‌شوێنی مه‌به‌ست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست