جارێکی تر یەکێتی بازرگانی بە سلێمانیەوە دەکات - وەڵامێک بۆ سەعدیە پیرە
Friday, 03/02/2012, 12:00
زۆرم پێ سەیرە ئەمڕۆ کەسایەتیە بە بەناو سیاسیەکانمان کەوتوونەتە پەلەقاژەی درۆ کردن بەبێ هیچ شەرموو سڵ کردنەوەیەک لە دزە کردنی سەرچاوە ڕاستەکەی لە هۆڵی کۆبوونەوەوە بۆ خەڵکی کوردستان ، لە حاڵەتێکدا جەنابی ساعدی پیرە ئەبێت باش بزانێت ئەمڕۆ لە ناو خودی کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسیەوە ڕاستیەکان دزەی کوردۆتە دەرەوە و هیچکات گرتی نیە بۆ پۆشینی درۆیەکی وەک ئەوەی جەنابیان کردویەتی چونکە لە ناو یەکێتیدا ئیستاش کەسانێک هەیە کە بۆ چونیان جیاوازە و ناتوانرێت تەواوی ڕووداوەکانی ناو کۆبوونەوە پەردە پۆش بکرێت ،مەبەدتی من لێرە ئەو درۆ زەقەیە کەسەعدی پیرە بە لێدوانێک بۆ سایتی لڤین کوردوویەتی بە ناوی یەکێتیەوە ، زۆر بەداخم کە یەکێتی ئەمڕۆ لەو قەیرانەدا دەبینم کەسانی وەک ساعدی ئەحمەدی پیرەی پاشەڵ پیسوو ئافرەت باز و ڕوخاوی ناو کۆمەڵگە لە ڕووی کەسایەتیەوە بۆتە دەمڕاستی دوای کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی و گەرماو گەرم لێدوانی درۆ دەدات و هەوڵ ئەدات خۆڵ بکاتە چاوی خەڵک و ڕاستیەکان دەشێوێنێت ، لە دوای کۆبوونەوەکەی چوارشەمەی ڕابردوو لە بەغداد و دانانی عیماد ئەحمەد بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ نێچیرڤان کە هیچ کاتێک بە کۆبوونەوە نەبووە و پێشتر جەنابی مام جەلال و نێچیرڤان و هێرۆ و کۆنسووڵی ئێران لە هەرێم ئەو بڕیارەیان دابوو بەو پێیەی عیماد نزیکە لە ئێرانەوە و لای پارتیش گوێڕایەڵە و خۆی لە کارەکانی نێچیر هەڵناقورتێنێت و تەواو داردەستی هێرۆیە ، کۆبوونەوەکە زیاتر وەک سەیرانێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وابووە بەڵام ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکە بەو درۆ گەورەیەی ساعدی پیرە جارێکی تر ناوی یەکێتی نیشتیمانی لە ناو خەڵکا شکێنراو وای دەزانی ڕاستیەکان دزە ناکاتە دەرەوە ،، بۆیە لێرەوە من بە ڕیزێک دڵنیاتان دەکەمەوە جەنابی کاک عیماد هیچکات بە دەنگدان هەڵ نەبژێردراوە تا ساعدی پیرە بەو لێدوانەی پشتراستی بکاتەوە بە ناوی یەکێتیەوە ،، گەر ساعدی ئەحمەد پیرە ڕاست دەکات و بە دەنگدان بووە ، ئادەی فەرموو شێوازی دەنگدانەکە یان زانیاریەکانی دەنگدانەکەتانمان بۆ بڵاو بکەرەوە بزانین چۆن دەنگتان داوە ئینجا ئەوکاتە منیش دو قسەی ترم دەبێت لەسەر لێدوانەکەی جەنابیان و بەڵگەی تەواو بڵاو دەکەمەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست