کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ / بەرێز (بەرێوەبەرى گشتى ئاوى هەولێر)

Tuesday, 12/07/2011, 12:00


بەرێزان ئێمەى دانیشتوى گەرەكى [دڵدار] لە شارى ((كۆیە)) مانگێكە بەبێ [ ئاو ] لەو گەرمایەى هاویندا ژیان بەسەر دەبەین كە بەراستى ئەوهابروات
شارەكە بۆ بەرێوەبەرى ئاوى كۆیە چۆل دەكەین بەرێزان چەندین ساڵە كێشەى ئاومان نەبووە, لەگەل َئەوەش لەماوەى [48 ] كات ژمێردا تەنیا [1 ] سەعات ئاومان هەبوە , بەڵام مانگێكە قفڵى ئاوەكەیان بەبیانوى ئەوەى كە بۆرى ئاوەكە ژەنكاوییە قفڵەكەیان گواستۆتەوە بۆ شوێنێكى دور كەئاوى هەموو كۆیە دەگرنەوە
ئەوكاتیش ئاومان بۆنایەت شەوانە تاكو سەعات ((سێ و نیوى)) شەو بە دیارى بۆرى ئاوەوە دادەنیشین بەبێ ئاو , بە دەیان جار سەردانى بەرێز قایم قام و بەرێوەبەرى ئاومان كردوە بەڵام بێ سودبوە بەرێوەبەرى ئاو دەڵێت پارەمان نیە بۆتانى چاك بكەین بۆخۆتان جارێ چاوەرێكەن ؟؟؟؟بەرێز بەرێوەبەرى گشتى ئاوى هەولێر ئینجا هانا بۆ بەرێزتان دەبەین بەڵكو چارەسەرى ئاوى گەرەكى [ دڵدار ]مان بۆ بكەى گەر ئێوە تەداخول نەكەن وێمە هەڵوێست وەردەگرین

((تكایە ئێوەش هەڵوێستان وەربگرن لەمەر چارەسەر كردنى كێشەكەمان))



12/7/2011
نوێنەرى ماڵە بێ ئاوەكان
گەرەكى دڵدار / كۆیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە