پەیامی ئاشتی و برایەتی ئیمڕۆ رۆژی یەکگرتن و یەکبوون و پەیامی خۆشەویستییە نەك ڕۆژی شەڕو ئاژاوا و ئاشوب. !

Wednesday, 10/11/2010, 12:00


ئێمە وەکو دڵسۆزێکی شارەکەمان کەرکوك لەڕۆژی 30.10.2010 بڵاوکراوەیەکمان خوێندەوە لەڕۆژنامەی هەواڵ دا ...

ئێمە وەکو کۆمەڵەکەمان بەڕێز کاك عیرفان کەرکوکی ، وەکو کەسایەتییەکی سیاسی تورکمان و داکۆکیکەری مافی کەرکوکییەکان لە ناوەوە و چەندجارێك لە سەردانەکانییان بۆ مونشن - ئەڵمانیا و ئەورووپا بەمەبەستی کۆنگرە و کۆنفرانسەرەکان . وە ڕێزمان لێگرتووە و گفتوگۆمان لەگەڵیدا کردووە و کەسێکی لەسەرخۆ و ڕۆشەنبیرە ،وە زۆر خەمبار بووە بە کاری بەکرێگیراوانی دوژمنانی کەرکوکییەکان.

لێرەدا دەمانەوێت بڵێین لە ئەنجامی لێك تێنەگەیشتنی هەردوولا نا خۆشی ڕووی داوە نەوەکو بەوشێوەیەیی پەیامنێری ڕۆژنامەی ‌هەواڵ باسی لێکردبوو. هەربۆیە وویستمان ڕاستی ئەم ڕووداوەوەمان بۆدەربکەووێت، ئەسڵی مەسەلەکەچییە ؟؟؟؟؟؟

پەیوەندیمان بەکەسانی نزیکی هەردوولاکردوو لەگەڵ هەردووبنەماڵەی بەشەڕ هاتوو قسەمانکرد.لەئەنجامدا ئەوهەواڵەی بەشێوازێکی دوورلەبواری ڕۆژنامەگەری باس و بڵاو کرابووییەوە و دڵی چەناهای وەکو ئێمەومانانییان بەرە بیرکردنەوەیەکی خراپ برد و واش نەبوو ،کەکاکی پیامنێر بڵاوی کردبووییەوە...

لێرە دا دەمانەوێت بڵێن بە هەموو ئەوکەسانەی لەبواری میدیادا کاردەکەن ڕاست و درووستبن لەگەڵ پیشەکەیاندا و جیاکاری تەواوەتی بکەن لەنێوان جەلاد و خەباتگێڕ دا.نەك وەکو دووژممنانی میلەتەکەمان تەڕو ووشك بستووێ.؟.

هیوادارین لە ناو شاری کەرکوك دا خۆشەویستی و برایەتی لەنێوان میللەتەکان بەردەوام بێت و بەپلانی چ دوژمنانی کورد و تورکمان و کلدان و ئاسوری و عەرەب لەخشتە نەبرێن. نەبنەسوتەمەنی پڕوپاگەندەکانی تاریکستان.

پەیاممان بۆ هەر بەرپرس و کەسوکارێکییان :

مرۆڤ نابێت لە کاتی دەستەڵاتیدا لوت بەرز و لەخۆبایی بێت، چونکە ڕێزنەگرتنی بەرامبەر دەبێتە هۆکاری سەرلێشوان لە ..

مرۆڤی بەرپرس ئەوکەسەیە خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت



کەرکوك و هەمووکوردستان بەرەو سەرکەوتن بەسەر دووژممناندا







کۆمەڵەی کلتوری کوردی لە مونشن - ئەڵمانیا

کۆمەڵەی کلتوری لاوانی کورد لە مونشن - ئەڵمانیا

مونشن - ئەڵمانیا / 01.11.2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە