روونكردنەوەیەك لە(قانع ئاڵانەیى) ەوە بۆ(بوێر)ناوێك لە سایتى كوردستان پۆست
Friday, 11/09/2009, 12:00
10|9|2009 نوسینێكم بەرچاوكەوت لەسەر گەندەڵیەكانى مەلبەندى 37 ى رێكخستنى چۆمان (ى.ن.ك) ئەوەى پەیوەندى بە منەوە هەیە لە چەند ووتەیەكدا كورتىئەكەمەوە:-
من لەلایەن بەرێز لێپرسراوى مەڵبەند تەكلیف كراوم كە سەرپەرشتى كاروبارى خانەنشینى سنوورى مەلبەند بكەم..من دلسۆزانە ئەركەكەى خۆم بەجێ گەیاندووە بەوەى خشتەى كارەكانیان ئامادە دەكەم و سنوورى هەرچوار كۆمیتەكە بە سەیارەى خۆم لەگەلیاندا دەگەرێم لەكاتى هاتنى مووچەدا بۆ ئەمەش هەر چوار كۆمیتە شاهیدى ئەو راستیەن,,هەروەها لەو چەند رۆژەى لە سنوورى مەڵبەند دەمێننەوە لەلاى منن ئەمەش بۆ من جێگاى شانازیەچونكە ئەوان خزمەتى چینێكى هەژارى خەڵك دەكەن..بۆ سەرلەنوێ پركردنەوەى فۆرم و مامەڵەى ئەوانەى لە كۆن ناسنامەیان بۆ كرابوو لەسەر بریارى دەزگاى كاروبارى پێشمەرگەدێرینەكان و بە راوێژ لەگەڵ مەلبەند و كۆمیتەكان هەموو مامەلەكانم نوێ كردنەوە كە چەندین رۆژ خەریكى ئەو كارە بووم و بە سەركەوتوویى ئەنجاممدا و هیچ ئالو گۆریكیش بەبێ ئاگادارى و نووسراوى مەلبەند نەكراوە تەحەداى هەر كەسێكیش ئەكەم لە ناوەوەو دەرەوەى مەلبەند ئەگەر بۆ ئەم كارە هیچ بەرتیل و پارەیەكم وەرگرتبێت وەك كاك بوێر بە بوێرى ئاماژەى پێدابوو لە نوسینەكەیدا,,بێ منەتم با بفەرموون بەڵگە بدەن ئەگەرنا دەریا بە دەمى سەگ بەڵێ سەگ پیس نابێت وئەمەش لەدلسۆزى و پاكى من كەم ناكاتەوە بۆ ئەنجامدانى كارەكانم بەڵام من ئەزانم دەستێكى رەش لە پشت ئەم نووسینەیە بۆ لەكەداركردنى كەسایەتى من...بەڵام تەواوى خانەنشیان و خەلكى دلسۆز ئەزانن چەند بە پەرۆش كارەكانم ئەنجامداون و تا ئێستا مووچەى یەك كەس نە
فەوتاوەو لە سنوورى مەڵبەندەكەمان...ئەوە رێگاتان لە پێشە بپرسن..
هەموو ئەو مامەڵانەى لە نوێدا كراون یان ئاڵ و گۆر كراون هەموویان بەنووسراوى رەسمى مەڵبەند و لەلایەن ستافى مەلبەندەوە هاتوون بە جێگرو كارگێرو ئەندام و كادیر بەشەكان,,ئیتر ئەوانەى دەیانەوێ دەستى
چەوریان بەسەرى من بسرن و گەندەڵیەكانیان لە پەناى كارى دلسۆزانەى من پەردەپۆش بكەن خەیاڵیان خاوەو جەماوەرى یەكێتى من و ئەوانیش وەك خۆى دەناسێ...دواجار ئەوە ئەڵێم با ئەو كاك بوێرە بە ناوى خوازراوەوە درۆ هەڵنەبەستێ ئەگەر راست ئەكات با خۆى دەرخات....
مەڵبەندى چۆمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست