سه‌رۆک به‌رزانی ،جه‌ژنی 31 ئابت پیرۆز بێت !
Friday, 31/08/2012, 12:00
رۆژی 24-8-2006 له رێگه‌ی وتهبێژێکتانهوه ، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ، هه‌ره‌شه‌ت له جاشه فه‌قیره‌کانی کوردستان کردبوو ، وتبووت ئه‌گه‌ر دیارده‌ی جاشایه‌تی نوێبکه‌نه‌وه و له سهرپیشهی جاشایه‌تی به‌رده‌وام بن ، به بریاره‌کانی په‌رله‌مان سزایان ئه‌ده‌ین و وه‌ک تاوانباری ئه‌نفال و کیمیاباران دادگاییان ده‌که‌ین * .
پیرۆزبایی ئه‌و رونکردنهوهیهت لێ ئه‌که‌م ، پیرۆزبایی ده‌یه‌مین ساڵیادی جه‌ژنی راسته‌قینه‌ت ، جه‌ژنی 31 ئابیشت لێئه‌که‌م .
له ده‌یه‌مین ساڵیادی جه‌ژنی 31 ئابدا ئه‌مه‌وێت چه‌ند راستیه‌ک هه‌ن بیانخه‌مه به‌رده‌می جه‌نابتان ، به‌ڵام تکام وایه دڵگران نه‌بیت و به رۆحی وه‌رزشی وه‌ریبگره و وه‌ک که‌مالی سه‌ید قادرمان لێمه‌که .
1.تۆ و بنه‌ماڵه‌که‌ت و حزبه‌که‌ت هۆکاری سه‌ره‌کی دروستبونی دیارده‌ی جاشایه‌تین له کوردستاندا ، بهگژاچونی خێله‌کانی هه‌رکی ، سورکی ، زێباری ، برادۆستی ...له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌تانه‌وه و له ژێر په‌رده‌ی کوردایه‌تیدا هۆکاری یه‌که‌می درووستبوونی ئه‌م دیارده‌یه بوون که ئێسته خۆت دژایه‌تی ئه‌که‌یت ،دزی و سوکایه‌تی کردن به جوتیارن و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له لایه‌ن به‌رپرس و دهسهڵاتادرانی بنه‌ماڵه‌وه له لایه‌ن کاسهلێسهکانتانهوه ، هۆکاری دووه‌می دروستبونی دیارده‌ی جاشایه‌تی بوون ، بۆیه ئه‌گه‌ر بته‌وێت جاشه‌کان به‌و تاوانانه‌ی که له روونکردنه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ت پێکردون سزابده‌یت ، ئه‌وا ئه‌و سزایه خۆشت ده‌گرێته‌وه .
2.له‌م یاده‌دا به گرنگی ده‌زانم ئه‌و کار دزێوانهت که به پێشی دیارده‌ی جاشایه‌تی کلاسیکیان داوه‌ته‌وه ، به یادت بهێنمه‌وه و وه‌ک ملوانکه بۆت بهۆنهمهوه و به دیاری له جه‌ژنی 31 ئابدا بۆت بنێرم و له ملی بکه‌یت . بیرت بخه‌مه‌وه که تۆ چه‌نده زێده‌تر له‌و سه‌رۆک جاشانه تاوانبارتری که ده‌ته‌وێت سزایان بده‌یت و سزاش چۆن چاوه‌روانی تۆ و هاوکاره‌کانت ئه‌کات .
ساڵی 1967 حزب و بنه‌ماڵه‌که‌ت له دژی شۆڕشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پلانێکی نا تهوهییدا شۆرشی ئه‌و کاته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانتان کوژانده‌وه و سه‌رکرده‌کانی شۆڕشه‌که‌تان (سلێمانی معینی ،مه‌لا ئاواره ، قادر شه‌ریف) شه‌هید کردن . ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه له باکوری کوردستان به پلانێکی تری میتی تورکیا دوو سه‌رکرده‌ی تری شۆرشگێری کوردتان (دکتور شوان و سعید ئاڵچیتان) شه‌هید کرد . ساڵی 1979 پێشی سوپای پاسداران و له‌شکری ئێران که‌وتن و ناوچه رزگارکراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانتان له ده‌ستی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کومهلهی زه‌حمه‌تکێشان سه‌نده‌وه و ته‌سلیمی رژێمی کوماری ئیسلامی ئێرانتان کرده‌وه . ساڵی 1996 ده‌ستی سوپای رژێمی سه‌دامتان گرت و له ماوه‌یه‌کی که‌مادا توانیتان گه‌له جاشی جه‌لالیه‌کان له شاری هه‌ولێر ده‌رکه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ک ئاشبه‌تاڵیان پێبکه‌ن و پیرۆزی خاکی کوردستان و به‌هاکانی تاک و کومه‌ڵگای کوردستانتان خسته ژێر پێتانه‌وه . ساڵی 1997 له شاری هه‌ولێر له داستانێکی گه‌م وێنه‌دا سوپای به‌عستان شه‌رمه‌زار کرد و له ماوه‌یه‌یکی که‌مدا بۆ رازیکردنی دڵی تورکیای ئاغاتان 68 گه‌ریلای(پ.ک.ک) تان شه‌هید کرد و له گورێکی به کومه‌ڵدا تهرمهکانیتان شارده‌وه و تا ئێوه‌ش وه‌ک رژێمه‌که‌ی سه‌دام سهرهنگون نه‌بن گوره به کومهله کانتان ئاشکرا نابن . له نوێترین به‌رگی جاشایه‌تیدا، له به‌ر خاتری کوماری ئیسلامی ئێران به هاوکاری جه‌لالیه‌کان حزبی کومونیستی کرێکاری کوردستانتان شار به‌ده‌ر کرد . له ئاخرو ئوخری ژیانتاندا بۆ رازیکردنی دڵی رژێمی تورکیای شۆڤینی و درێژکردنی ته‌مه‌نی شێرپه‌نجه‌یی خۆتان باره‌گاکانی پارتی چاره‌سه‌ریتان له دهۆک و له هه‌ولێر داگیرکرد و داخست .
ئه‌مانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێکردن له‌گه‌ڵ زنجیره شه‌ره ناوخۆیهکانتان ، که هه‌زاران رۆڵه‌ی بێگوناحی کوردی تێدا تیاچوو ، هه‌زاران خان‌و و ره‌ز و باخی هه‌وڵاتیانی تێدا رووخێنرا و سووتا ، هیچ شتێًکیان له کاری روخاندنی گوندی کوردستان و ئه‌نفال و کیمیاباران که‌متر نیه که به‌ده‌ستی جاشه کلاسیکیه‌کان ئه‌نجامدرا ، ئه‌گه‌ر ئه‌و جاشانه گوندی کوردستانیان رووخاندبێت خۆ ئێوه و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی جه‌لالی هاوسه‌نگه‌رت ، شاری کوردستان نه‌ما به شه‌ڕی ناوخۆ و راکێشانی سوپای ئێران و عراق و تورکیا وێرانی نه‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان گوندیان روخاندووه ئێوه شارتان رووخاندووه ، هه‌ڵبجه و هه‌ولێر دوو نمونه‌ی زه‌قی زیندووی له به‌رچاون و ون نابن .
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه شکۆمه‌ندانه‌تان له 31 ئابی ئه‌مساڵدا ده‌که‌مه ملوانکه‌ی پاداشتی جاشایه‌تی شێوه حزبی- بهنماڵهیی مودیرێنتان و و له جه‌ژنی راسته‌قینه‌ی تۆدا به دیاری ، بۆتی ئه‌نێرم و پێت ئه‌ڵێم به‌و بریار و یاسایه‌ی جاشه کلاسیکیه‌کانی پێ سزا ئه‌ده‌یت خۆشت سزا بده ، ئه‌گینا گه‌ل زیندووه و ئه‌و کاره ئه‌نجام ئه‌دات .
3.ئه‌و کڵتور و ناوه‌نده کومه‌ڵایه‌تیه‌ی دیارده‌ی جاشایه‌تی تێیدا سه‌رده‌ردێنی َ و گه‌شه ئه‌کات ، کومه‌ڵگای خێله‌کیه ، تۆش به هه‌موو گیان و توانای خۆته‌وه کار بۆ هێشتنه‌وه و پاراستنی ئه‌و کومه‌ڵگا و کوڵتوره ده‌که‌یت ، تۆ پێتخۆشه سه‌رتاپای گه‌لی کورد له دیارده‌ی جاشایه‌تیه‌وه بئاڵێنی ، بۆ ئه‌وه‌ی له ناو کوردا که‌سێکی پاک لایه‌نێکی پاک ، هێزێکی پاک په‌یدا نه‌بێت ، تۆ و جه‌لالی هاوسه‌نگه‌رت له قه‌فه‌زی تاوانباراندا دابنێت . ئه‌و رونکردنه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌شدا دژی جاشه‌کان بڵاوتکرده‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبایه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، ده‌زانی خۆهه‌ڵواسینی ئه‌و جاشانه به حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ، واتای ئه‌وه‌یه له ئێوه دوورئه‌که‌ونه‌وه ، ئه‌و ههرهشهیت بۆ ئه‌وه‌یه ، پێیان بڵێیت ، وه‌رنه‌وه هه‌ر له ژێر فه‌رمانده‌یی مندا جاشایه‌تی و پاشایه‌تی بکه‌ن ، وه‌رنه‌وه با کومه‌ڵگای کورده‌واری به دیارده‌ی جاشایه‌تی نامۆ نه‌بێت ، وه‌رنه‌وه ، من له دووری ئێوه ژیانم مه‌حاڵه وه‌رنه‌وه وه‌رنه‌وه وه‌رنه‌وه مه‌رۆن .
* : وته‌بێژی سه‌رۆکی هه‌رێم 24-8-2006
کاوه گه‌رمیانی 29-8-2006
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست