وته‌که‌ی تاڵه‌بانی درۆیه یان هه‌ڕه‌شه.!؟
Saturday, 02/01/2010, 12:00
((ده‌مه‌وێت خۆم ته‌رخانبكه‌م بۆ كاره‌كانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانم))
دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه له‌زاری تاڵه‌بانیه‌وه بۆ میدیاکانی ناوه‌و ده‌ره‌وی وڵات ،ده‌مانخاته به‌ر سه‌رنجدانێکی باشتر و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی گونجا وجیاوازتر له قسه‌سه‌رپێیه‌کانی پێشووی که له زۆر جێگاکانی تردا ده‌ری په‌ڕاندون ، که‌له شێوه‌ی ترس ، گێلی و ملکه‌چی ، خۆ به‌که‌م زانین و کاڵ فامیان پێوه‌دیاربون ، بێباکانه‌ش بازی به‌سه‌ریاندا هه‌ڵداوه وگوێی نه‌داوه‌ته که‌سایه‌تی تاکی کورد‌و خاکه‌که‌ی. وه‌ک خۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی (پشیله‌ی کورد)* و(خه‌ونی شاعیران)* و به‌رگریه‌کانی سه‌رانی به‌عس و گه‌لێک کاری ناشایسته‌ی ئه‌وها که بۆته شه‌رمێک له‌سه‌ر سیمای نوێنه‌رایه‌تی تاکی کورد بۆ پۆسته سه‌روه‌ریه‌کانی عێراق و مێژووی پڕخوێناوی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان .
کاتێک تــــاڵه‌بــــانی له یه‌کێک له که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کان که‌وته نوکته‌کردن و خۆی کرده گاڵته‌جاڕی تیڤی و ڕاگه‌یاندکه‌یان ، پێی وتین که‌وا چومه‌سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌وو درۆکانیشم ده‌بنه وته‌ی به‌نرخ و هه‌ر له‌ویادا نوکته‌یه‌کی عیزه‌ت دوری ساڵی هه‌شتاکانی کرده به‌سه‌رهاتێکی خۆی . گوایه سه‌رخۆشێکی دیوه‌و پێی گوتوه من سه‌رۆک کۆماری عێراقم وچیت ده‌وێت بۆت بکه‌م..، به‌کورتی درۆیه‌کی ئاشکراو قێزه‌ون.
سه‌رۆکێکی درۆزن یان سکرتێرێکی درۆزن!
کاتێک هه‌ڵسوکه‌ته‌کانی له پارتێکی چه‌په‌ک وگومناوه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو ده‌سه‌ڵاته یاساییه ڕاسته‌قینه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ڕوبه‌ڕوی فۆرم ویاسا‌و پرۆژه‌وخه‌ڵکانی به‌توانا تر کارده‌کات ئه‌وکات ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی ڕاسته‌قینه‌ی کار‌و ڕووی تواناکانی خۆی به جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێنێت له‌و کڵێشه شۆڕشگێڕیه دێته ده‌رێ و ده‌بێته‌وه به که‌سێکی ئاسایی، که‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گرفتی ژیانیه‌تی و ناتوانێت به ئاسانی قبوڵی بکات، ئه‌وه‌نده‌ساڵ سکرتێری یه‌کێتی ئه‌وی ده‌رخستوه که بێجگه له خۆی که‌سی تر ناتوانێت ئه‌م کاره‌بکات، وه به‌ئاشکراش له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا به سه‌رکردایه‌تیه‌که‌شی ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی بیکاته فشه, لێی ده‌که‌مه کشه) که ئه‌مه‌ش په‌یامێکی ڕوونه بۆ هه‌موان و ترسێکی گه‌وره‌شه له‌دروست بونی شێوازێکی تری دیکتاتۆری.
تــــــاڵه‌بانی گه‌ربه‌تواناوسه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه‌بوایه نه‌ک دیکتاتۆر ئه‌وا له‌ناو پارته‌که‌ی و له ناوچه‌ی زێدی خۆیدا ده‌نگی ده‌هێنا، که هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.07.2009 گه‌واهی ئه‌و شکسته‌ن که تاڵه‌بانی وگروپه‌که‌ی چه‌ند مانگێک وڕوو پێوه‌ی په‌شۆکا بوون.
له‌دوای ڕاپۆرته‌که‌ی پلینۆمی چواره‌مدا ناچاری ئه‌و زۆران بازیه‌بوو که وه‌ک پیرێک شه‌ڕکه‌ر بێته‌وه مه‌یدان و له سه‌رتای کاره‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکاته‌وه و ئه‌سپی خۆی له ناو کایه‌که‌دا بگه‌وزێنێت ، به ڕاستی خۆیی و کوڕ‌و ژن و ژنخوشک و که‌سه نزیکه‌کانی بخاته گه‌ڕوو له‌وترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته ده‌ربازیبێت.
بۆیه ئێستا جێی گومانه و ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێکه ڕۆڵی پیری ئاخر شه‌ڕ ببینێت و دوا تیری خۆی بهاوێژێت ، گه‌رچی ئه‌و به‌هه‌ڵه که‌وانه‌که‌ی گرتۆته میلله‌ت و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی گۆڕانه‌وه تۆڵه له‌خه‌ڵکی ناوچه‌که بکاته‌وه که ئه‌مه‌شیان گۆڕی خۆیه‌تی و به پاچه‌کۆڵه‌ی یه‌کێتی لێیده‌دات.
ڕاستیه‌که‌ی تاڵه‌بانی .... دۆڕا
ئاشکرایه‌که ناتوانێت ده‌ست به‌رداری ڕێکه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌بێت و خۆی لێ قوتاربکات ، به‌مه‌ش ده‌بێته که‌سی دوه‌م له ناو لیستی هاوپه‌یمانیدا پاش سه‌رۆکی هه‌رێم، به مه‌رجێک ده‌بێت پۆسته سه‌روه‌ریه‌کان له عێراقدابۆ ئه‌وبن نه‌ک له‌کوردستان،ئه‌م گرفته‌ش لای تاڵه‌بانی و یه‌کێتی بۆته قومارێکی گه‌وره و دۆڕاندنیان مسۆگه‌ره ، له‌لایه‌ک پارتی کۆمه‌کی زۆری کردون له‌دانانی به‌رهه‌م ساڵحدا که‌ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه‌کی تری تاڵه‌بانیه و بۆته جێی به‌زه‌یی بارزانی بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی تێیکه‌وتوه، به‌کورتی بارزانی پاسێکی داوه‌تێ تا تۆپه‌که بخاته گۆڵه‌که‌وه‌و یاری زانه‌کانیشی بۆ سه‌رقاڵبکات به کێشه لاوه‌کیه‌کانه‌وه که ئه‌مه‌ش کاتی باشتر بۆ پارتی ده‌ره‌خسێنێت تا کاره‌کانی خۆی مسۆگه‌ربکات و له‌و شه‌پۆلی پرۆسه‌ی گۆڕانه به‌دوربێت.
ڕێژه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که بۆ ئه‌م خولی هه‌ڵبژاردنه قورسه سه‌رۆک کۆماری به‌تاڵه‌بانی ببه‌خشرێت و پاڵی لێبداته‌وه، هه‌ربۆیه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی تۆکمه‌کردنی په‌یوه‌ندیه دێرینه‌کانی داوه‌و له‌ژێره‌وه‌ش داکۆکی له کۆنه‌به‌عسیه‌کانده‌کات ئه‌و ده‌ڵێت قه‌ت نه‌م توانیوه دژی خوێن مژێکی وه‌ک سه‌دام بم و ڕقم لێی نه‌بوه قه‌ت، بگره ئه‌وه منی نه‌ویستوه، ئازادکردنی فرۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان وداکۆکی کردنی سوڵتان هاشم و دانی پۆستی باش به وه‌فیق سامه‌ڕائی و سه‌رکرده به‌عسیه‌کان ئه‌و مێزی قوماره‌ی تاڵه‌بانیمان بۆ ده‌رده‌خات که ده‌یه‌وێت یاریه‌ک له‌سه پشتی میلله‌ت بکات و پاشان مه‌رگ په‌لکێشی قه‌بری بکات و ئه‌نجام نه‌دانی کاره‌کانی به له‌ده‌ستدانی مه‌رگی ناواده‌یی تێکۆشه‌ر بسپێرین.
ئه‌و ده‌زانێت یه‌کێتی له گۆڕناوه و ناتوانێت هیچی بۆ بکات ، بێگومانیشه له‌وه‌ی که‌میلله‌ت باوه‌شی بۆ ناکاته‌وه‌و له مێژوه‌که‌ی نابورێت ،ته‌نها به‌ختی لای کۆنه به‌عسی و سونه مه‌زهه‌به‌کانه ،
گه‌رچی کۆسره‌ت ساغ بۆوه گۆڕان به چیلکه‌یه‌کی پیس توڕیدا، به‌ڵام خه‌ریکی خۆڕێکخستنه‌وه‌و کارکردنه له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی له پۆسته‌که‌یدا بۆیه ئه‌مه‌ش گرفتێکی تری تاڵه‌بانیه و ڕێگرێکی گه‌وره‌شه بۆ به‌یه‌ک نه‌بونیان به‌یه‌ک پارت له‌گه‌ڵ پارتی له ئاینده‌دا.
ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌کاری دێنێت فشار خستنه سه‌ر هێزه ناوه‌کی وده‌ره‌کیه‌کانه بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ،گه‌رچی دۆش داماوه به‌ده‌ست بڕیاره‌که‌وه هه‌ندێک جار بازرگانی به‌و ڕسته‌یه‌وه‌ده‌کات که‌ده‌ڵێ گه‌ر داوام لێبکه‌ن ده‌یکه‌م گه‌رنا یاداشته‌کانم ده‌نوسمه‌وه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نابیان له‌وه بگه‌ن که ئه‌و پێویستیه‌کی ژیانیه‌و ده‌بێت خه‌ڵکی عێراق سوژده‌ی بۆ به‌رن ئه‌نجا کارده‌کات ، یان به یاداشته‌کانی ده‌بێته ڕووماڵکه‌ری ڕاستیه‌کان و خاکی نیشتیمانی عێراق ده‌که‌وێت ژێر مه‌ترسی جه‌نگه‌وه، ئومێدمان به ئاینده نابێت.
ده‌یه‌وێت ئه‌مریکاش ئاگادرابکات له‌وه‌ی که ها چاوتان لێبێت منیش له‌ژێر گووشاردام و ده‌مه‌وێت په‌یامتان هه‌بێت بۆ ئه‌م پۆسته ده‌نا تاک دڵسۆزتان دورکه‌وێته‌وه له‌م ناوه‌ندی بڕیاردانه ئێوه‌ش دوره‌ده‌ست ده‌بن و کاره‌کانتان بۆ مه‌یسه‌ر نابێت.
ژیانی تاڵه‌بانی پڕیه‌تی له هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی ترسنۆکانه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌داباسمان کرد‌و وبه‌ئاشکرا خه‌ڵکی کوردبینینی له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنداکه وتی ئاماده‌نین نه‌ک تاکی کورد بگره پشیله‌یه‌کی کوردیش ته‌سلیم به داگیرکه‌رانی کورد بکه‌ینه‌وه.
تاڵه‌بانی یه‌کێتی وه‌ک دوکانێک سه‌یر ده‌کات که کاتێک هه‌ست ده‌کات شاگرده‌کانی دزیی لێده‌که‌ن ناچاری ده‌که‌ن که‌سێکی نزیک له‌خۆی دابنێ و به‌ئۆقره‌یی که‌مێک بنوێ بۆیه له‌تاوا هێرۆی ژنی خسته سه‌ر دوکانه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ندێک ته‌سکینی پێدا هات. که‌وته‌وه کارکردن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌کان.
تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر خشته‌یه‌کی خواردنی هه‌فتانه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌کیدا هه‌ڵواسیبوو ، که به سێ ژه‌می نانخواردنی به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواران دابه‌شکرابوو ، یه‌کێک له‌ڕۆژه‌کان که چوار شه‌ممه بوو بۆ نیوه‌ڕۆ نوسیبوی(نیو مریشک).
گه‌مه‌یه‌کی سه‌یربوو به خه‌تی خۆی و ئیمزای خۆی ئه‌وکاره‌ی کردبوو سه‌دان که‌س ئه‌وه‌ی بینیوه‌و خوێندوێتیه‌وه که‌چی ئه‌و بۆ ته‌نها جارێکیش په‌یڕه‌وی ئه‌و خشته‌یه‌ی نه‌ده‌کردوو درۆی ده‌فه‌رموو.
خۆڵی ده‌کرده چاوی خه‌ڵک.
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم مام جه‌لال تۆ بۆخۆت ئه‌و‌هات ژیان بردۆته سه‌ر ئیتر به‌درۆ بۆت ناچێته سه‌ر
باشتره ساڵێکی خۆش به‌ڕێکه‌یت، نه‌ک ئاشوب و ئاژاوه و ده‌ردی سه‌ر
02.01.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست