کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باسى شەهیدانى هەولێر

Friday, 18/11/2011, 12:00


كاتێك نووسینەكەى بەڕێز زانا كۆیىم خوێندەوە گەلێك كارى تێكردم بۆیە بڕیارمدا چەند شتێكى تر و چەند زانیاریەك بخەمە سەر بابەتەكەى ئەم بەڕێزە..... بێگومان هۆكارى ئەوەى كە كوڕى شەهید ڕێباز نابێت بە هیچ ئەوەیە كە باوكى پیاوێكى مەردو ئازا بوو چونكە ئەگەر باوكى ئەویش وەك بەرپرسە گەندەڵەكانى تر ترسنوك بوایەو تەنها خۆى بشاردبوایەوە ئەوە ئێستا شەهید نەدەبو كورەكەشى دەكردە بەرپرس و سەركردایەتى.... شەرەفى یەكێتى واى لێهات كە شەهید على پونگینەیى تەنها یەك كوڕى هەبوو ئەویش خۆى كوشت لە داخى هەژارى و ئاوەڕ نەدانەوە لێى كە هیچ پێشمەرگەیەكى دەشتى هەولێر نیە على پونگینەیى و بنەماڵەكەى ننەسێ...چ بۆ بنەماڵەى شەهید فاقە مخمورى كراوە؟؟؟؟.....كوا بنەماڵەى هاشم جیهاز چیان بۆ كراوە؟؟؟.... بنەماڵەى شەهید حاكم رزگار لە كوێن چیان بۆ كراوە؟؟؟؟؟؟؟ زۆر بەداخەوە بۆ ئەو یەكێتیەى كە تەنها شوێنى خەڵكى پیاو و خاوەن بیر و باوەر بوو ئێستاش تەنها كەسانى نفس نزم جێگایان لە ناو ئەو حزبە دەبێتەوە. بە یەكێتى و بەرپرسەكانى سنوورى هەولێر دەڵێم دوا مۆڵەت فریاى هەولێرو خۆتان بكەون وا هەڵبژاردن نزیكە دەنا ئەو هەولێرەى خاوەنى سەدان ماڵە شەهیدى یەكێتیە تەنها یەك كورسى لێناهێنن بە دڵنیایى چونكە ئەو پۆستەى ئێوەش لەبەر دلسوزى ئەوان بوو بۆ ئێوە ئەمە دوا هەلە بۆ سەنگى ئێوەش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە