پەیامیك بۆ پۆلیسى كەركوك : خۆتان تاوان دەكەن و شانازیش بە ئاشكرا بوونى تاوانى خۆتان دەكەن !!!!
Friday, 18/09/2009, 12:00
لەم هەفتەیە لە گەرەكیكى خوار كەركوك پۆلیسیك سەر بە سرحد قادر تاوانیكى بى وینەى كرد لە میژووى مرۆڤایەتیدا كە ئەویش كووشتنى ژن و سێ منالى خۆى بوو بە دەمانچكەى خۆى .
لە دواى لیكۆلینەوە هەر لە سەرەتاوە دیار بوو كە نهینیەك لەم رووداوە هەیە چونكە ئەو پۆلیسە نە ئەوەندە قارەمان و ئازایە كە تیرۆریستان بیانەویت تۆلەى لیبەكەنەوە و نە ئەوەندە پاكە كە كەس بیەویت ئەو تەعدایەى لیبكات .
دواى لیكولینەوەى بەرپرسى پۆلیسى عروبە لە ناو كەركوك دەركەوت كە پۆلیس (ئومید عبدالحمید) كە لاى عمیدى نەخویندەوار سرحد قادرە خۆى بە كارە هەلساوە و دەمانچەكەشى لە ناو ژوورى سرحد قادر شاردوەتەوە و هەموومان لە كەنالەكانى راگەیاندن بینیمان چۆن چوونە ناو ژوورى سرحد قادر و دەمانچەكە دۆزرایەوە ، من لیرە نالیم سرحد شەریكە بەلام بە عمیدە نەخویندەوارە دەلیم تاوان لە پەناى تۆ كراوە و چەكى تاوانى كووشتنى ژن و منال لە ژوورى تو بووە ، یا رب العامین ئەفسەریك ئاگادارى حیمایەى خۆى نەبیت چۆن دەتوانیت هاولاتیان بپاریزیت .
تا ئیستا تاوانەكە وەك تاوانیكى ئاسایى كۆمەلایەتى دیتە پیش چاو بەلام بۆ هەموو لایەك ئاشكراى دەكەم كە ئەم پۆلیسە لە سالى رابردوو دۆستایەتى لە گەل ئافرەتیكى میرد دار هەبوو وە لە كاتى كارى بێ رەوشتى پیاوەكەى هاتە مالەوە و ئەم پۆلیسە توانى بە دەمانچەكەى خۆى كابراى بێ تاوان بكووژیت و بە یارمەتى ژنەكە تاوانەكە پەردە پۆش بكەن و نەكەویتە دەست یاسا و لەم رووداوە خۆى بریندار دەبیت كە لە لایەن عقیدى دەرچووى قۆناغى سەرەتایى دانیال جبار كە باوكى لە استخباراتى رژیم بوو و بە هاوریەتى عقیدیكى نەخویندەوار بە ناوى جمال لووت بە خال كە جیگرى سرحد قادرۆە براوەتە نەخۆشخانە و چارەسەرى پیویستى بۆ كراوە و چەند جار لە لایەن پۆلیسى عروبە پولیس ئومید عبدالحمید داوا كرا بەلام سرحد و جمال و دانیال كە دەستە گۆلى پارتین لە كەركوك ئامادە نەبوون ناوبراو تەسلیم بكەن .
سەیر لەوە دایە كە سرحد لە دواى روونكردنەوەى شیرزادى عروبە لە كەنالەكانى راگەیاندن ویستى وەك جاران خۆل بكاتە چاوى هاولاتیان و واى نیشان بدات كە ئەو ئەم تاوانەى ئاشكرا كردووە بۆیە لیرە وە بە راگایەندنى پارتەكەى 31 ى ئاب دەلیم ئیوەش شەریكى تاەانن و دەتانەویت پەردەپۆشى ئەم رووداوە بكەن .
بە هیوام كە رۆژیك یاسا بكەویتە دەست یاسا ناسان و كەركوك رزگارى بیت لەم هەموو نەخویندەوارە كە ئیستا وەك گەنە تەنها خوینى كورد دەخۆن و بە ناوى جۆراوجۆر تا ئیستا توانیویانە هەموو تاوانیك بكەن ، بۆیە لیرە دەلیم خوایا بمانپاریزیت لە بەلاى پۆلیسى كەركوك و دەستە گولەكانى پارتى 31 ى ئاب و یەكیتیە دۆراوەكە ى سلیمانى و جاریكى تر رزگارمان بكەى . امین یا رب العالمین .
سۆپاس بۆ ئەو ئەفسەرە ى پۆلیسى قەزا و ناحیەكان كە زۆر راستگویانە ئەم زانیاریەى دا پیمان ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست