لە سەر بەرپرسە گەندەلەكانى كەركوك پەیوەندى کورد و بغداد ئالۆز دەبیت
Saturday, 26/09/2009, 12:00
شوان شوانى
هەموومان دەزانین كە حكومەتى هەریم چەند سالە پەیوەندیەكانى لە گەل بغداد لە بەرزو نزمى دایە و چەند جار گەیشتووەتە ئاستى شەر ۆ پیكدادان ، بۆیە زۆر جار ووتارى ئاگرین و زۆر جاریش ووتارى بێ بایەخ لە لایەن حكومەتى هەریمى كوردستان دەدرا كە واى لە حكومەتى عیراقى دەكرد كە زیادتر دژایەتیەكانى بە بەلگەوە لە گەل بەرپرسانى كورد لە كەركوك بكات .
خەلكى كەركوك لە هەلبژاردنى بەرپرسانیان هیچ دەسەلاتیان نەبووە و لە داهاتووش نابیت چونكە یان دەبیت پارتى بیت یان یەكیتى تا بتوانیت لە كەركوك جیگات بیتەوە و ئەگەر بچیتە بەرەى عەرەب و تۆركمان ئەوە بیگۆمان یەكسەر پیت دەلین تو خائنى بۆیە لیرە دا دەمەویت هەندێ بەلگە لە سەر بەرپرسانى كورد بخەمە روو بۆ ئەوەى دوور لە هەموو بیانوویەكى نەتەوایەتى بزانین ئایا بە راستى بغداد دژى كوردە یان كورد خۆى دژى خویەتى ؟
ناو ئەنجۆمەنى پاریزگا :
1- عبدالرحمان مستەفا : لە بەر كیشەى لە گەل رزگار على ناتوانیت هیچ بریاریك وەربگریت ، بۆیە رزگار تەپەلووى حیمایەى بووەتە كل فى كل لە ناو پاریزگا و ئەویش تەنانەت ناتوانیت ناوى خۆى بنووسیت و نەخویندوارە .
2- رزگار على : لە بەر كارگەى چمەنتۆى لەیلان و چیشتخانەكەى ریگاى سلیمانى ئاگاى لە دونیا نیە و بۆ خۆى دەیكاتە منەت بە سەر خەلك كە تا ئیستا خانووى نیە بەلام ویلایەكى گەورەى لە ریگەى هەولیر هەیە و خویندەوارە .
3- محمد كمال : ترسنۆك ترین بەرپرسى ناو پاریزگایە بۆ خۆى نە لە پاریزگا دەوام دەكات و نە لقى پارتى و زۆر جار بە خەباتى چەندین سالەى دەنازیت و وا ئەزانیت خەلك نازانیت كە ماموستاى ابتدائى بووە و لە بەر براكەى ئەم پلەى پێ دراوە و ئیستا لە گەل نجات حسنى بەرپرسى لقى 3 لە كیشەیەكى توند دایە بە حۆكمى ئەوەى تازە ئاشكرا بووە كە حمید رەش كە یەكیكە لە گ ---- دە كانى نجات حسن كاتى خوۆى لە بنەسلاوە بە تى ان تى سەیارەى محمد كمالى لە ناو گەراجى لق تەقاندەوە .
4- پەروین : ئەندامى مجلس تەنها لە بەر خاترى دكتور كمال دانراوە .
5- نەسرین : ئەندامى مجلس تەنها لە بەر دلنوایى و عەشقى محمد كمال دانراوە .
6- دلشاد پیرۆت : ئەندامى مجلس كە لە هەموو سەردەمیك خوا پیداوە و هەموو كەسیك بۆ ئەوەى پارەى لى بخۆن دۆستایەتى دەكەن و جگە لەوەش لە باندەكەى نجات حسن و دكتور نورى یە بۆ ئاوەدان كردنەوەى كەركوك و ملیونها دۆلاریان لەم چەند سالە لووش داوە .
7- كامران كركوكى یەكان : هەردووكیان لە بەر ئەوەى لە حیزبۆكەى بچوك هاتوون بو ناو پارتى بە بێ رەچاو كردنى خزمەت بوون بە ئەندامى مجلس .
8- فواد كویخا حسین : تەنها لە بەر ئەوەى خۆى بە كویخا دەزانیت بووەتە ئەندامى مجلس بەلام خۆى بە هەزار فواد حسینى سەرۆكایەتى هەریم ناگۆریت ئەوەندە ترى زلە .
9- ئازاد جبارى : تەنها یەك هۆنەرى هەیە ئەویش جلە كوردیەكەیەتى .
10- على سالەیى : ئەندامى مجلس كە ناوى خوى لە بەر ئەوەى بەعسیەكان نەرەنجین نا بوو على ێالحى و ماوەیەك بە ناوى ئەفسەرانى ئازاد بووە جاسوسى ئەمریكا و دواتر بە هۆى كۆرەكەى كە وەرگیرى زمانە دەستى كرد بە وەرگرتنى پرۆژەكانى كەركوك و داگیر كردنى زەویەكانى لاى فولكەى اخوان و فرۆشتنیان بە خەلكى بێ ئاگا بە ناوى تاپۆ بە هاوكارى رزگار على و جمالى بلدیە .
11- چەند ئەندامیكى ترى عەرەب و توركمان كە لە ناو لیستى برایەتى جیان بووەتەوە كە لیرەدا بابەتى نووسینەكەى ئیمە نیە .
مەلبەندى یەكیتى :
ئیستا ناكۆكى لە نیوانیان تەشەنەى كردووە و لە هەمووى گرنگتر كەس نازانیت كى گۆرانە و كێ جەلالیە بۆیە رۆژ بە رۆژ بەرەو لیژى دەرۆن ، هەر چەندە جەلال زۆر سەردانیان دەكات بەلام سودى نیە . لە نووسینى داهاتوو چەندین بەلگەنامەیان لە سەر بلاو دەكەمەوە كە ببیتە جیگاى سەر سوور مانى هەموو لایەك .
لقى 3 ى پارتى :
1- نجات حسن تا ئیستا بەرپرسە و وا دیارە بنەمالەى 31 ى ئاب زۆر گوێ لە كەمۆكوریەكانى ناگرن چونكە هەموو كەركوك دەزانن كونیەى ناوبراو چیە ؟ چى كردووە لە رابردوو و چى دەكات لە ئیستا دا ؟ ئیستا بۆ خۆى بە هۆى پارەى نچیرڤان و بە هۆى دلشاد كە ناویریت لە رووى قسە بكات ملیونە ها دۆلارى هەیە . بە سەدان لە بدەر و بكەرەكانى خۆى لە شۆراو جیگیر كردووە و بووە هۆى ناشرین كردنى كورد لەم شارە (بێ گومان مەبەستمان لەم نووسینە كوردە و پارتى بە جەهەنەم) . كۆریكى منالكارى پیسى خۆى كردووە بە بەرپرس و بەرەلاى دوائرى كەركوكى كردووە ئەمە جگە لەم ناوانە كە رۆلى دز و گ د دەگیرن بۆ ناوبراو (ئارام كار گیرى لق خالید امام قاسم حمید رەش جوانە ى حسن فەرتەنە سۆلاف قادر حاجى محسن كە بە حاجى دزە ناسراوە عمر فرج كە رۆلى بالاى هەبووە لە داپۆشینى دزى) .
2- ئارام جبارى : كە كارگیر لقە و بووەتە خاوەنى هەموو گەراجەكانى ناو شارى كەركوك كە داهاتەكەى بۆ نجات حسنە لە ریگە نیزام ناویك كە سائقى نجاتە .
3- محسن : گەورەترین دزى سەر زەوى كە تەنها كارى پاراستنى نجات حسنە .
4- سۆلاف : ئەندامى لق و پیشنیار كراوى نجات حسن بۆ ئەندامى پارلەمانى عیراق و دواتر لە 25 ملیونى مووچەكەى 5 ملیۆنى بۆ نجاتە و جگە لە پارە بە هەموو شیوەیەك لە خزمەتى ناوبراوە .
5- رووناك : تایبەتە بە عدنان كركوكى ناویك كە ئەویش لە لقە .
6- قادر : میرەكۆنەكەى سوزان رەمەزان كە پۆرتى نجات حسنى شكاند و راستیەكانى لە سەر بلاو كردەوە بلام پیش ئەوە بە فەرمانى نجات بوو بە ئەندامى لق .
7- خالید كە بەرپرسى ئەمنى پۆلیسە : بە پێ ى هەموو پیوەرەكانى حلقە لە گوى تەواوە بۆ نجات حسن و زۆر بى شەخێیەتە .
ئاسایشەكانى پارتى و یەكیتى :
1- هەلكەوتە كویر : كە مەسئولى ئاسایشى یەكیتى یە و لە قەرەهەنجیرە و بە تجاوز خانویەكى لە سەر گردەكەى كەركوك كردووە و لە ریگاى جمال بلدیە تاپۆى كردووە . ناوبراو پیش ئەوەى بچیت بۆ پیشمەرگایەتى هەتیو باز بوو و دواتر تەركى كرد و بووە قۆرئان خوینى سەر قەبران و ئیستاش یەكیتى لى ى بە گۆمانە رەنگە چووبیتە ناو گۆران .
2- هەلو نجات : مەسئولى ئاسایشى پارتى كە لە بیناى كۆنە استخباراتى فیلەقە و ئەویش خانووى تجاوزى هەیە و بووەتە جاسوسى ئەمریكیەكان و بە پالپشتى ئەوان دژایەتى نجات حسن دەكات و دەلین ئەوەى ئەو لاى ئەمریكیەكان بیلیت ناگەریتەوە و توانیویەتى لە ریگەى ئەوان بچیتە ناو دونیاى بازرگانى . بەلگەى تەواوى لە سەرە كە لە ئیران بووە و پەیوەندى لە گەل شیعەكان بە هیزە ، زۆر بە توندى لە لایەن پارتى لە كەركوك دژایەتى دەكریت و تەنانەت لە گەل یەكیتى دوژمنە چونكە باوك و برا و مامەى بە دەست ئەوان لە شەرى ناو خو كووژراون و سەرچاوەمان دەلیت توانیویەتى كوتلەیەكى بە هیز لە ناو لق و ناوچەكان بۆ خۆى دروست بكات بۆ ئەوەى بتوانیت لە دژى نجات كار بكات و دوژمنایەتى لە گەل سرحد بە ناو بانگە .
3- چەتو كان : چەتۆ كەى ئاسایشى یەكیتى پیاوكووژە و ئەوەى ئاسایشى پارتى ئەرز فرۆشە .
4- عادل كركوكى : جیگرى هەلكەوتە تەنها شتیك كە نازانیت بوارى ئاسایشە و دەرچووى سەرەتایى یە .
5- سالار خالید : تازە پیگەیشتووى عاشقى تەلەفزیونە و تەنها كاروبارى هەلۆ رادەپەرینیت و دەرچووى سەرەتایە .
پۆلیس ى كەركوك :
1- لیوا جمال : بە خۆى دەلیت لیواى حقوقى بەلام مووچەى بلدیەى هەیە لە هۆلەندا و لیرەش لە ریگەى مال خەزوورى تایە و پیداویستى پۆلیسى كەركوك دەكریت و لە لایەن بغداد اعتبارى نیە .
2- خەتابە رەش : امر لیواى پۆلیسى فریاكەوتن و نەخویندەوارە .
3- سرحد قادر : پۆلیسى قەزاكان و بووەتە ێدام حسین و دەبیت هەموو شویك لە هەموو قەناتەكان دەربچیت ، ناوبراو نەخویندەوارە و زۆر جار تەنها بو دەركەوتن لە تەلەفزیون دەچیتە گیان گوندە عەرەبەكان و كۆنە جاشیكى كۆنە یەكیتى یە كە پەیوەندى بە 31 ى ئاب كردووە .
4- بیستون محمد قادر : امر مركزى ئازادى فوول نەخویندەوارە .
5- دانیال جبار : امر مركزى سەرگەران دەرچووى سەرەتایى .
6- احمد شەمیرانى : پۆلیسى نجدە و فوول نەخویندەوارە و خەلكى هەلەبجەیە و ژنە عەرەبیكى دە هەزارى هیناوە .
7- حسین محمد فرج : بەرپرسى میرە فوول نەخویندەوارە .
8- كاوە شەلى : امرى مركزى كەلهۆر كە دەرچووى سەرەتایى یە .
9- شیرزاد قالە مەرز : ئەمیش عقیدە و نەخویندەوارە .
10- شیرزاد مۆەفەرى : امرى مركزى عروبە و نەخویندەوارە .
11- عبداللە قادر : عەبە دۆم كە بە هۆى خبرەى لە سەگ بووەتە بەرپرسى سەگە پۆلیسیە كانى قیادەى پۆلیس و نەخویندەوارە .
12- عدنان : بەرپرسى مركزى حى واستى كە شەهادەى اعدادى هەیە و بە قۆدرەتى قادر بە بێ دەوام بووە دەرچوى كولیژى قانون .
خوینەرانى بەریز ئەمەى لاى سەرەوە راستى بەرپرسانى كوردە لە كەركوك و من داواى لیبوردن لەو نەخویندەوارانە دەكەم كە سەرچاوەكانمان ناویان لە بیر چووە ، بۆیە لیرە پرسیار دەكەم حكومەتى هەریم بۆ چى لە سەر ئەم هەموو گەندەل و نەخویندەوارەى سەرەوە پەیوەندى خوتان و بغداد تیك دەدەن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست