ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بە کام پڕۆژەو پرۆگرامەوە
Friday, 30/03/2012, 12:00
لەم ساڵ دا جیا لە ساڵە کانی ڕابردوو دەنگۆی دەوڵەتی کوردی لە باشوری کوردستان بوەتە یەکێك لە گرنگ ترین باسەکانی میدیای ئەمڕۆ لە عیراق بە گشتی هەرێمی کوردستان وە ناوچەکە ، ئەوەش وای کرد منیش بە مافێکی ڕەوای خۆمی بزانم کە منیش وەکوو تاکێکی میلەتی کورد وەهەروەها وەکوو ڕۆژنامەوانێك ڕاو بوچونی خۆم دەر ببڕم تێڕوانینێك بخەمە بەرچاو کە ئایا ئێمەی میلەتی کورد لە هەلوو مەرجی ئێستادا لە باشوری کوردستان دا سەربەخۆی دەوڵەتی کوردی ڕابگێنین یان نا وە هەروەها زیاتر ئەو مەسەلەیە رون بکەینەوە بۆ میلەتی کورد لە باشوری کوردستان بزانین ئایا هێچ پرۆژەو پرۆگرامێك ئامادە کراوە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی لە باشوری کوردستان ئایا چاکسازی کراوە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە باشوری کوردستان ئایا سەرجەم حیزبو ئۆپۆزیسیۆنەکانی تر لە باشوری کوردستان تا چەندە ڕازین بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆی دەوڵەتی کوردی لە باشوری کوردستان ئەمانەو چەندین خاڵی تر بە کورتی بتوانین زیاتر رونیان بکەینەوە بزانین تا چەندە لە بارە هەلو مەرجی ئێستا لە باشوری کوردستان سەربەخۆی دەوڵەتی کوردی ڕابگێنرێت
ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی لە هەر شوێنێکی ئەم کورەی زەوییە لە دەسپێکەکەی پێ ویستی بە چییە؟ با بزانین چەند نمونەێك ،هیزێکی سەربازی نیشتیمانی سەربەخۆ پارێزگاری لە نیشتیمان و میلەت و سەروەریەکانی میلەت بکات، ئێمە ئەوەمان نیە ،ڕاپرسیێك بکرێت بزانرێت ئایا میلەت تاچەندە رازین بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی، ئێمە هەتا ئێستا ئەو ڕاپرسیەمان نەکردوە ،هەبونی لایانی کەم چەن مۆهیماتێکی جەنگی بۆ پارێزگاری کردن لە نیشتیمانەکەمان ، بەڵام ئێمە ئەودەسەڵاتەی ئەمڕۆی باشوری کوردستان کە هەمانە تەنها شتێك پشت گوێی خستوە ئەو کارەیە ، یەکگرتوی سەرجەم لایانە پەیوەندیدارەکانی حیزبی و حکومی ئەو وڵاتە لە حاڵێکدا ئێمە یەکێك لە گەورەترین ناکۆکی کە هەمانە لە ناوخۆی وڵات هێشتا ماڵی خۆمان ڕێك نە خستوە ، هەبونی سندوقێکی ئابوری بۆ پەرەسەندنی ئابوری ئەوڵاتە بەڵام ئێمە ئەو سەندوقە ئابوریەمان هەر ڕۆژە لەدەست مەسولێكە شەری لەسەرئەکەن ڕۆژانە ، هەبونی لایانی کەم چەندین کارخانەو پڕۆژەی ئابوری بۆ نەهێشتنی بێکاری بەڵام ئەبینین بە پێچەوانەوە ساختمانی مەسولو کورە مەسولمان بۆ ئەبەنە عاسمانا نەك کارێك لەو جورە بکرێت بۆ میلەت و نیشتیمان ،دارشتنی ئەساسنامێکی دیمۆکراسی مافی یەکسانی و بەرابەری لە بەینی مرۆڤەکانا بەڵام ئێمە ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان لە وشەی دیمۆکراسی بە هەڵە تێگەیشتوین وە بە پێچەوانەوە کرداری پێ ئەکەین ، ڕێگادان بە هەموو تاکێکی ئەو نیشتیمانە بۆ دەربرینی راوبۆچۆونی ئازاد، بەڵام ئێمە هیچکات نەمان توانیوە ڕاو بۆچونی ئازاد دەرببرین لە ژێر ئەو دەسەڵاتەی ئەمڕۆی باشوری کوردستان هەڵبەت پێویستە زیاتر رونی بکەینەوە ئەو ڕادەربڕینە نا کە لە بەرژەوەندی ئەو دەسەڵاتەی ئەمرۆ بەڵکو باس لە ڕادەربڕینی ئازادو سەربەخۆ داکۆکی لە مافەڕەواکانی کۆمەڵگا بەگشتی، لە درێژەدا ڕاگەیاندنی سەربەخۆی لە هەلو مەرجی ئێستادا و لە قەڕنی ٢١ دا پێویستی بە ئایدۆلۆژیاێکی نوێی ئەم سەردەمەیە پێویستی بە فیکری نوێی جیلی ئەمسەردەمەیە نەك ئەو ئایدۆلۆژیایە کە ٢٢ساڵە کورسیەکان بەرنادەن باس لە دیمۆکراسی دەکەن ئێمە دەپرسین لە کام پەیرەو پرۆگرام و ئەساسنامەی دیمۆکراسی و فیدڕالیزم دا هاتەوە ٢٢ ساڵ کورسی و دەسەڵات بەر نەدەی ، لە ڕاستیدا سەریان لە دیمۆکراسی و فیدڕالیزمیش شێواندوە
لەگەڵ ئەم چەند نمونەیە پێویستە چەند خاڵێکی تری گرنگ هەیە ڕونی بکەینەوە لەسەر بەرژەوەندی سیاسی، دەنگۆی ئەوە هەیە گوایا وڵایەتە یەگرتوەکانی ئەمەریکا پشتیوانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دەکات بەڵام پرسیار لێرەدایە با ئەمەریکاش پشتیوانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی دەوڵەتی کوردی بکات بەڵام ئەبیت ئێمە بریار دەری دەوڵەتی کوردی بین یان ئەمەریکا ؟ نە خێر ئەبێت میلەتی کورد ئەو بڕیارە بدات نەك ئەمەریکا چونکە ئەمەریکا بەرژەوەندی هەلو مەرجی سیاسی ئەمڕۆی خۆی بۆ گرنگە نەك ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ڕۆژێ درەنگ تر یان زوتر ، ئێمەی میلەتی کورد و ئەو دەسەڵاتەی ئەمرۆ دەبێت بارەدۆخی ناوچەکەو هەلو مەرجی سیاسی ئەمڕۆ لە بەرچاو بگرین بزانین ئایا لە بارە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لەو کاتەدا پێویستە ئەو کارە بکرێت ، ئێمە نمونێك بێنینەوە بەرچاوی خۆمان لە پاڵپشتی کردنی ئەمەریکا بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی باشوری سودان ولایەتە یەگرتوەکانی ئەمەریکا تەنها بەرژەوەندیەکانی خۆی لە بەرچاو گرت بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی دەوڵەتی باشوری سودان نەك ئەوەی کە بارۆدۆخەکەی ئە وڵاتە لە بەرچاو بگرێت بزانیت ئایا واقعەن لە ئێستادا کاتی ئەوە هاتوە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی باشوری سودان ، بەڵام لە حەر حاڵدا ئەمەریکا بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندیە کانی خۆی پاڵپشتی دەوڵەتی باشوری سودانی کردوو وە دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ باشوری سودان ڕاگەێنرا ،بەڵام لە حاڵێکدا هەلوو مەرجی ناوچەکەو سودان لەو کاتەدا لە بار نەبو بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی چونکە یەکێك لەو نمونانە هەتاوەکوو ئێستا شەڕی تایفەی لە نێوان ئەومیلەتەدا ئەو دوو حکومەتەدا چارەسەر نەکراوە لەو ڕۆژەوە کە سەربەخۆی باشوری سودان ڕاگەێنراوە ئێستاشی لە گەڵ بێت ڕۆژانە بە دەیانو سەدان مرۆڤی بێتاوان لەو وڵاتەدا دکوژرێن تەنها بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا وە چەند لایانێکی تری پەیوەندی دار ، بە بڕوای من لەو بارەدوخە ئالۆزە سیاسیەی ئەمڕۆی عیراق و ناوچەکە بەگشتی، هەرێم بونەکەمان بە باشی بەرینە ڕێوە کار بکرێت بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و پێك هێنانی لیژنێکی چاکسازی وەکوو وایە دەوڵەتێکی کوردی ڕاگەێنرابێت لە باشوری کوردستان
بەڵێ ئێمەی میلەتی کورد ئێمەی دەسەڵاتی کوردی لە باشوری کوردستان بۆ دەبێت لە بری ئەوەی دەرس وەر بگرین لەسیاسەتی ئەمڕۆی ناوچەکەو نمونێك وە کوو باشوری سودان وەر نەگرین بۆ ئامادەکاری پڕۆژەو پرۆگرامێك بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی دەوڵەتی کوردی لە باشوری کوردستان ، نەك ئەوەی کە بە پێچەوانەوە لە هەموو شتەکان تێ بگەین ، ئەودەسەڵاتەی ئەمڕۆی باشوری کوردستان یەکێك لەو خاڵە ئەساسیانە کە سودی لێوەردەگرێت لە هێنانەگۆرێ باسی سەربەخۆی دەوڵەتی کوردی ئەویش ئەوەیە سەرگەرم کردنی میلەتی کوردە لە باشوری کوردستان جێگای داخە ئێمەی میلەتی کورد بە گشتی ناسراوین بە میلەتێك کە هەمێشە بە تەعەسوفەوە دەڕوانینە پڕۆژەو پرۆگرامێك نەك ئەوەی بە ورد بینێکی تەواو تێرو تەسەلەوە بڕوانینە مەسەلەکە، لەهەر گۆشێکی ئەم دۆنیایە هەموو تاکێکی میلەتی کورد ئاواتی ئەوەیە کە ڕۆژێك لە ڕۆژان لە هەر پارچێکی کوردستان گوێیان لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆی دەوڵەتێکی کوردی بێت بەڵام بە داڕشتنی ئامادەکاری پڕۆژەو پرۆگرامێکەوە ، نەک تەنها لە روی ئیحساساتیەوە بڕوانینە لەو جۆرە مەسەلەیە
هەتا ئێستا تەنانەت دوو سەرکردە بەناو بانگەکەی ئەو دەسەڵاتەی ئەمڕۆی باشوری کوردستان ،ڕێك نەکوتون لەسەر ڕاگەیاندنی سەربەخۆی باشوری کوردستان، یانی مەبەست لە ڕێزداران جەلال تالەبانی ، مەسعود بارزانی ،نمونەێك لە پەیامی نەورۆزی ئەمساڵ دا جەنابی مام جەلال بەشێوێك پەیامەکەی ئاڕاستەی میلەتی کورد کرد لە باشوری کوردستان ،جەنابی کاک مەسعود بارزانی بەشێوێکی تر، هەردوو پەیامەکەی ڕێزداران مام جەلال ، کاک مەسعود بارزانی دوو شتی لەێك جیاواز بون، لە پەیامەکەی جەنابی کاك مەسعود بارزانی باسی لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆی بۆ باشوری کوردستان وە چەند خاڵێکی تری ناوچەکە بەگستی عیراق بە تایبەتی بەڵام هەروەك بینیمان پەیامەکەی جەنابی مام جەلال زۆر زۆر دور بوو لە پەیامەکەی جەنابی کاك مەسعود، بگرە دوای ئەوەی ٢ رۆژ تێ پەڕی بەسەر پەیامەکەی جەنابی کاك مەسعود بارزانی ، جەنابی مام جەلال زۆربەی ئەو قسانەی جەنابی کاك مەسعودی بە دژایەتی کردنی مالیکی دەزانێت ،باشە ئەپرسین ئەی بۆ جەنابی کاك مەسعود وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگەهێشت نەکرا بۆ ٢٣هەمین لوتکەی عەرەبی کە لە پایتەختی بغداد بەڕێوە چوو ئایا ئەگەر گوایا دەنگۆی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی هەیە بۆ باشوری کوردستان بۆ لەو کونگرە گرنگو مەزنەدا باسێك نەخرایە ڕوو یان خود جەنابی کاك مەسعود دەعوەت نەکرا بەڵێ ئەوەش ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە ئێمە جارێ پێش هەموو شتێك پێویستە و زەرورە ماڵەکەی خۆمان ڕێك بخەین دواجار نەهێشتنی گەندەڵی وەهەروەها ئامادەکاری پڕۆژەو پرۆگرامێك بۆ دەوڵەتی کوردی لە باشوری کوردستان ، خوێنەرانی خۆشەویست هاونیشتیمانانی کورد پەروەر ، باسێك لەم جۆرە زۆر هەڵدەگرێت بە وتارو دوو وتار کۆتای پێناێت ئەمە چەند نمونێك بوو مشتێك لە خەروارێك بوو کە بۆمان ڕونکردنەوە بەهیوای ئەوەی کە لە کاتەکانی تردا بە پێی کات زیاتر لەسەر ئەم مەسەلەیە شورۆڤەی باسە کە بخەینە بەرچاو
ڕۆژنامەوان /بەهمەن ژاوەرۆیی، ٣٠/٣/٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست