کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتیوانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌ مانگرتووانی باکوری کوردستان

Friday, 09/11/2012, 12:00


کۆر و کۆمه‌ڵانی مرۆڤایه‌تی جیهانی
خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان
ماوه‌یه‌که‌ کوردستانیانی به‌ندیکراو له‌ به‌ندیخانه‌کانی وڵاتی تورکیا، به‌ مه‌به‌ستی داوکاریی و مافه‌کانی خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتنی گشتی. هه‌روه‌ها به‌ مه‌‌به‌ستی پشتگیری کردنی مانگرتووانی کورد له‌ به‌بندیخانه‌کان، له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری شاره‌کانی باکوردی کوردستان، له‌ چه‌ندین شۆین و ناوچه‌ی دیکه‌ی کوردستان مانگرتن درێژه‌ی هه‌یه‌.
ئێمه‌ وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای پشتگیری ته‌واو له‌ مانگرتووانی به‌ندیخانه‌کان و گشت مانگرتووانی ده‌یکه‌ی مه‌ده‌نی که‌ بۆ پشتیوانی به‌ندییه‌کان ده‌ستیان پێکردوه،‌ ده‌رده‌برین.
پشتیوانی گشت کوردستانیانی نیشته‌جێ له‌ کوردستان و جیهان بۆ پشتیوانی له‌و جووڵانه‌وه‌ مه‌ده‌نییه‌ که‌ ته‌واوی باکوردی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌ ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ده‌زانین، و داوا له‌ گشت کوردێک ده‌که‌ین که‌ له‌و بواره‌وه‌ یارو یاوه‌رو پشتیوان بێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا داوا له‌ گشت رێکخراوه‌ مرۆڤایه‌تییه‌کانی جیهان، گشت وڵات و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی جیهانی ده‌که‌ین، به‌ ده‌نگ مانگرتووانی کوردستانیه‌وه‌ بێن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: له‌ نزکترین کاتداو له‌ نووسراوه‌یه‌کی فه‌رمیدا داواکاری خۆی ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مانی ئوروپا، که‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ ئازادکردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و گشت به‌ندییه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی له‌ لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌ ده‌کات.
هه‌زاران سڵاو له‌ کوردستانی خۆراگر و قاره‌مانی سه‌ر شاخه‌کان و ناو شاره‌کان و ناو به‌ندیخانه‌کانی باکوری وڵاته‌ داگیرکراوه‌که‌مان.
هه‌ر گه‌شاوه‌ بێت خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌ی ڕۆڵه‌کانی کوردستانی مه‌زن.

سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە