له ئوسترالیا کۆڕێکی ماته‌مینیی بۆ تێرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت ساز ده‌کرێت
Friday, 28/05/2010, 12:00
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، ره‌وه‌ندی کوردیی له شاره‌کانی ئوسترالیا کۆڕی ماته‌مینیی بۆ تێرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان داده‌نێن. له‌شاری سیدنی بڕیاره 13 ی مانگی شه‌ش که رێکه‌وتی رۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌کات کورده‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران کۆڕێکی ماته‌مینیی بۆ کۆمیونیتی کوردیی له‌شاری سیدنی به‌ڕێوه به‌رن.
بڕیاره چه‌ندین ئه‌کادیمیست و ژۆرناڵیستی ئوسترالیی و عێراقیی و ئێرانیی و نوێنه‌ری ئه‌منستی و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و حیزب و رێکخراوه عێراقیی و کوردستانیی و ئوسترالییه‌کان بانگهێشتی کۆڕه‌که بکرێن و وته‌ی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و سه‌ره‌نجامیش پێکه‌وه یاداشتێکی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رزبکه‌نه‌وه و داوای دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له‌ژێرچاودێری ئۆرگانێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و به ئاماده‌بوونی که‌سوکاری قوربانییه‌که‌و ژۆرناڵیسته‌کانی کوردستان میدیای سه‌ربه‌خۆ ، لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆڕای گشتیی ئاشکرا بکرێن .
ره‌وه‌ندی کۆمیونیتی کوردیی له سیدنی
بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بكەن:
0431242401
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست