کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ سەرۆكى كۆمارى عێراق

Thursday, 17/09/2009, 12:00


بەڕێز كاتێك كە من ئەم نامەیە ئەنوسم هەموو موەكانى لاشەم بەرزوەستاون پرسیاردەكەم لە خودى خۆم چۆن وە بەچ زمانێك سەرۆك كۆمارى عێراق و سكرتێرى یەكیەتى نیشتمانى كوردستان بدوێنم .
باشترە بە سلامى خوادەست پێبكەم بڵێم .............. السلام علیكم
بەڕێزم ئەوەى پاڵى نام كە ئەم نامەیەبنوسم ویژدانم بوو كە بەچاوى خۆت بەئاشكرا گەندەڵى ببینى و باسى نەكەى .
من سەرم سوڕما كاتێك بەڕێزتان بەئاشكرا وە بەناوى خۆتان و سكرتاریەتى یەكیەتى تۆمەتى دزینى 18750000 $ دۆلار دەخەنە پاڵ خۆتان وە لەوانەیە خەڵكێكى سادەو ساكار باوەڕبكەن بەڵام ئەى لەخۆتان ناپرسن حزب ودەسەڵات پەیوەندى بەگرێبەستى كارەباوە چیە ؟و ئەمە كارى حكومەتە , بەڵام بەمە سەلمانتان كە هەموو گرێبەستەكان پەیوەندى بە حزبە دەسەڵات دارەكانەوە هەیە .
من بە ئاشكرا بە بەڕێزتان ئەڵێم سەرەتاى بیرۆكەى ئەم ویستگەیە لە سولەیمانى سەرى هەڵداوە و وە كوڕە نازدارەكە بەڕێزتان لەگەل َ ئەو گروپەبونە كە ئەم بیرۆكەیان پێش كەش كردووە .
لاى هەمووشمان ئاشكرایە هێرش محەرەم كە خۆى بەئەندازیارى كارەبا دا ئەنێت و دەرچوى ساڵى 1983 یە لە هەموو شتێك بزانێت بەڵام لەكارەبا نازانێت ئەمەش بە اعترافى خۆى لاى برادەرەكانى . ئەو كات ئەو سەرۆكى دەزگا ى كارەبا بوو وە دەش زانین چۆن بووبە سەرۆكى دەزگاو كێ داى ناو ئەم هەڵ دەگرین بۆ جارێكى تر .
ئەوەى مەبەستمە بیڵێم كاتى ئەم زاتە پیرۆزە بووە بیرۆكەى ئەم ویستگەیە راستەو خۆ بەڕێوەبەرەگشتیەكانى كۆ كردۆتەوەو كۆنوسى سەرەتایى پێ ئیمزا كردون و نێردراوەبۆوەزارەت .
دواى ئەوەى لەوەزارەت شیكردنەوە بۆ چەند ئۆفەرێكى كۆمپانیاكان دەكرێت یەكێك لە كۆمپانیاكان كۆمپانیاى ئلین بۆرگ (بۆدانانى وویستگەى 488 میگاواتى تەق تەق) .
بەپێ ى ئەو زانیاریانەى دەستمان كەوتووە لەوەزارەت لیژنەى شێكردنەوە یەكەم جار ئۆفەرى ئەم كۆمپانیایەیان رەت كردۆتەوە لەبەر كەم وكوڕى لایەنى تەكنیكى ,بەلاچم لەبەر ئەوەى ئەم كۆمپانیایە پشتى زوچر بەقەوەت بووە و ئەم كارە بەرژەوەندى خودى چەند كەسانێكى نزیك لەدەسەڵاتى تیا بووە جارێكى كە داواكراوە كە چاو بەشیكردنەوەكان بخشێندرێتەوە بەڵام لیژنەكە زوچر بەئاشكرا و زۆر بەپاكى وەلاچمى خۆیانداوەتەوە داواى زانیارى زیاترو هەندێك گۆڕانكاریان كردووە وەپێویستە دەست خۆشیان لێبكرێت بوچ ئەم هەڵوێستەیان ,بەڵام با لیژنە بۆ خۆى هەربڵى ئەم ویستگە وەهمیە هەردەبێ جێ بەجێ بكرێت و كاكە عومەر فتاح فەرمانى داوە بەڵام لەبەرژەوەندى كـــــــــــــــــــــــــــێ؟
بەهەرحاڵ وەبەپێ ى زانیاریەكان وەزارەتى كارەبا زۆر بەجدى متابەعەى ئەم كارەكردووە و تەنانەت زەوى بۆ دابین كراوە لەتەق تەق دواى ئەوەى گرێبەستى سەرەتایى ئیمزاكراوە دەبوایە بەپێ ى گریبەست كۆمپانیا شوێنى كەل وپەلەكان ئاشكرابكات و فەحێى كۆگایى بۆبكرێت , بەلاچم كۆمپانیا هەر خەریكى خۆ دزینەوەبووە دواجار پەیوەندیا پچڕاوە.
من لەبەڕێزتان ئەپرسم ئایا دواى ئەم هەموو ماوەیە لەبەرژەوەندى كێ دایە دواىئەم گرێبەستە بكەوێ ئەگەر چاك بزانرێت كارەكانى هەموو فەشەلى هێناوە ؟
من وەڵامتان ئەدەمەوە ئەم كارە تەنها لەبەرژەوەندى مافیاكانى كوردستانە ئەوانەى سەروەت وسامانى ئەم میلەتەیان كرد بەقوربانى كۆشك وتەلارى هەندەران و پارە مۆڵ كراوەكانیان لە بانكەكانى خارج .
ئایا چۆن جێگرى سەرۆكى حكومەتێك كە لاى حۆى ئەندازیارە مافى دا بە خۆى بڕى 18750000$ بدات بە برازاكەت كەهیچ پەیوەندى نەبووە بەم گرێبەستەوە وە ئەوەى داواكارى گشتى سەرسام كردوە بەڕێزیان زۆر بەپەرۆشەوەبوون بۆ ئەم پارەیە فەرمانى داوە بە وەزارەتى هەرێم بۆ كارو بارى داراى لەسولەیمانى و بەبێ ختاب زەمان ئەم پارەیە ێرف بكەن وەپارەكەش دراوە بە برازاكەت وە ئەو كاتە وەزیر لەوێ نەبووە و بەڕێز كاك دڵشاد بەم كارە هەڵساوە بەڕێزم .
وەك ئەو زانیاریانەى پێمان گەیشتووە ئەم كارە كراوە واتە ئەم پارەیە تحویل كراوە بەبێ ئاگادارى وەزارەت و تەنها وێنەیەكى نوسراوەكە دواى ماوەیەك گەیشتۆتەوەزارەت ئەمەش بۆیە بووە بۆ ئەوەى كارەكەیان سەربگرێت و كێشەیان بۆدروست نەبێت ,ئەمە حكومەتەكەتە بەڕێزم ئەمە نمونەیەكى بچوكى گەندەڵیەكانتانە . بۆیە من داوا لەبەڕێزتان دەكەم ڕێگر نەبن لەبەردەم یاسا با یاسا كارى خۆى بكات ئەگەرنا خەڵكى شارى سولەیمانى زۆر داخ لەدڵن و ئەچنەسەرماڵەكانیان وەك شەیتان ڕجمیان دەكەن ,
وەهەر لێرەوە داوا لە دل سۆزانى نیشتمان و سەرۆكى هەرێم  و سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى ئێستا كا نێچر بەدواداچون بكەن بۆ ئەم دزیە ئەگینا حاڵى ئێوەش لەوان باشتر نابێت .
وەلیژنەى نەزاهەى پەرلەمان با دەست پێكى كارەكانتان لێكۆڵینەوەى ئەم دزیەبێت
لەكۆتایى دەست حۆشى بۆئەوانەى كە شەو لەسەر ڕۆژ دانانیشن بۆ ئاشكراكردنى گەندەڵیەكان سوپاس بۆ ئەوانەى ئەم زانیاریانەیا ن پێدام


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە