وەزیری خوێندنی باڵا هەڕەشەی دەست لە كاركێشانەوە دەكات
Thursday, 10/06/2010, 12:00
لەسەر جێبەجێ نەكردنی بڕیاری خانەنیشنكردنی ڕاگری كۆلێژ وپەیمانگاكان وەزیری خوێندنی باڵا هەڕەشەی دەست لە كاركێشانەوە دەكات
وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوی زانستی بڕیاری دەست لە كاركێشانەوە دەدات بە هۆی ڕێگری لەو بڕیارە لە لایەن د.بەرهەم ێاڵەحی سەرۆك وەزیران كە فەرمانی تێدا دراوە بە خانەنیشنكردنی(82)راگری كۆلێژ وپەیمانگا لە هەرێمی كوردستان ئەوەش وەكو یەكێك لەو هەنگاوانەی كە دەنرێت بۆ بەروپێشبردنی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی لە كوردستان كە ئەو فەرمان وبیروبووچونانەی جەنابی وەزیر دایناوە زۆر باش ونایابن ئەگەر ماستاوچی وكاسەلێسەكانی حیزب دەستی تێوەر نەدن،جا لێرەدا داوا لە بەرهەم ساڵح دەكەین كە خۆی شەرمەزار نەكات لەبەر چاوی خەڵكی كوردستان بەگشتی وچینی مامۆستایانی زانكۆ وپەیمانگاكان ودیفاع لەو ڕاگرانە نەكات كە چەندین ساڵە باوەشیان كردووە بە كورسی دەسەڵاتدا وا دەزانن بە میراتگری بویان ماوەتەوە وبەهەموو شێوەیەك بۆ بەرژەوندی تایبەتی خۆیان بەكاری دێنن،جا ئەوەی لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە ئەم بڕیارە ئێمە وەكو ماموستایانی زانكۆ وپەیمانگاكان دەمێكە چاوەڕوانی دەرچوونین بۆ گۆڕینی ئەو كەسانەی كە تەنها بەرژەوندی خۆیان لامەبەستە وە با حكومەت تەواوی ئازادی ببەخشێت بە وەزیری خوێندنی باڵا بۆ پەیڕەوكردنی ئەگینا بە پێچەوانەوە ئێمە بێ دەنگ نابین لەو كودەتایەی كە ئەنجومەنی وەزیران مەبستیانە بیكەنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەرژێنە سەرشەقامەكان بۆ دەربڕینی ناڕەزایمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست