دوای نه‌مانی (جه‌لال) یه‌کێتی چۆن ده‌بێت؟
Friday, 21/08/2009, 12:00
یه‌کێتی تا ئێستا که له‌سه‌ر پێی وه‌ستاوه و ماوه‌ته‌وه و نه‌ڕوخاوه، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی (جه‌لال) له هه‌ره‌می سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دا، مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌ناو ئه‌و پارته سیاسیه‌دا واته مانه‌وه‌ی ئۆرگانه‌کان به یه‌کگرتوویی. کار تا ئه‌و حاڵه باش ده‌ڕوات، به‌ڵام کێشه‌کان دوای ئه‌وه ده‌ست پێده‌کات که (جه‌لال) ده‌ست له کاری سیاسی و حیزبی هه‌ڵگرێت یان نه‌خۆشی و مردن ئێخه‌ی پێبگرێت. له‌م کاته‌دا شیرازه‌ی ناو حیزب تێک ده‌چێت و پاشاگه‌ردانی دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ین ئه‌ی دوای ئه‌و بارودۆخه‌که چۆن ده‌بێت له‌ناو(ی ن ک) دا؟.
وه‌ڵام ئه‌وه‌یه که چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک له ناو (ی ن ک) دا هه‌ن خۆیان به‌خاوه‌نی حیزبه‌که ده‌زانن و هه‌ریه‌که‌شیان کوتله‌ی خۆی جیایه، وخۆشی به که‌مترنازانێت له‌وی تر، نمونه‌ش کوتله‌ی (کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) که هه‌موو هه‌ولێرین وهیچ کاتێک قبوڵیشی ناکه‌ن که له وزیاتر جڵه‌وی (ی ن ک) بگرێته ده‌ست، له‌هه‌مان کاتدا کوتله‌ی خانه‌قینی یه‌کان ،ئه‌مانیش کۆمه‌ڵێکن که له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان له ناو (ی ن ک) دا و هیچ کاتێکیش خۆیان به‌که‌متر نازانن له کوتله‌ی هه‌ولێریه‌کان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن جڵه‌وی به‌رێوه‌بردن له‌ده‌ستی خۆیاندا بهێڵنه‌وه، ئه‌مێنێته‌وه لاوازترین کوتله‌ی ناو (ی ن ک) که له‌ئه‌مڕۆدا بریتیه له کوتله‌ی سلێمانیه‌کان و که‌رکوکی یه‌کان به‌یه‌که‌وه که نیوه‌ی یه‌کێک له دوانه‌که‌ی تر پێک ناهێنن، چونکه ئه‌مانه بچوکترین حسابیان بۆ ناکرێ له (ی ن ک)ی ئه‌مرۆدا، بۆیه ده‌بێت له‌دوایشدا خۆیان بۆ یه‌کێک له‌و دوولایه ساغ بکه‌نه‌وه، وه‌ک که مینه‌یه‌ک بچنه ناو یه‌کێک له ئه‌ودوو لایه‌نه‌وه به (به ده‌رجه‌دوو).
حاڵه‌تی کۆتایی ئه‌وه‌یه که ئه‌مانه هه‌موویان یه‌کبگرن و کوتله‌یه‌کی تا‌زه پێکبهێنن، له‌م کاته‌شدا مانای بیری تا‌زه حزبی تا‌زه، به‌ڵام کێشه‌کانیان هه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر نابێت، چونکه له‌و کاته‌ش دا (کێ سوار ده‌بێت و کێ پیاده ده‌بێت)، ئایا کام لایه‌نه به هه‌موو مه‌رجێک ڕازی ده‌بیێت و ده‌چێته ناو لایه نه که‌ی تر.
ئه‌مانه به‌نیسبه‌ت گۆڕانه سیاسیه‌کان و دروست بوونی بلۆکی تا‌زه هه‌مووی جێی باسه‌و ده‌شێ ببێت، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت هه‌زاره‌ها ئه‌ندامی (ی ن ک) وه، که هێشتا نه‌گۆڕاون و (جه‌لال) یان قبوڵه وه‌ک سه‌رکرده و له به‌ر خاتری ئه‌ویش ماونه‌ته‌وه، یاخود له‌به‌رمه‌سه‌له‌ی بژێوی یا هه‌ر هۆیه‌کی تربێت هێشتونییه‌ته‌وه. به‌ڵام به نه‌مانی (جه‌لال) له گۆڕه‌پانی سیاسی (ی ن ک) دا ئاماده‌نین بۆ ساتێکیش بێت بچنه ژێرباڵی هیچ که‌سایه‌تیه‌کی تره‌وه، له‌وانه‌ی خۆیان به‌خاوه‌نی (ی ن ک) ده‌زانن.
وه‌ک چۆن هه‌موولایه‌نگر و ئه‌ندامانی لیستی گۆڕانیش خۆمان به‌خاوه‌نی (ی ن ک) ده زانین و هه‌مووشمان بونیات نه‌رو پێگه‌یه‌نه‌ری بووین و خوێن مان داوه بۆی، خه‌بات و ئه‌نفال و کیمیابارانمان هه‌ڵبژارد له‌ژێر سایه‌ی ئه‌ودا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌مانه‌وێت شێوازی باوی به‌ڕێوه‌بردن و ناو پارت بگۆڕێت به شێوازی نوێ و سه‌رده‌مانه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بوو که به‌هه‌موو لایه‌ک پشتگیری لیستی گۆڕانمان کرد و به هیمه‌تی ئه‌ندامانی گۆڕان خواز له ناوه‌وه ده‌ره‌وه‌ی (ی ن ک) وه لیستی گۆڕان سه‌رکه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ستهێنا و سه‌رانی ئێستای (ی ن ک) توشی شۆک کرد که واقع داوای گۆڕان ده‌کات.
20-8-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست