لە دواى 31ى ئاب چى تر تان دەوێت
Friday, 31/08/2012, 12:00
لە سالأ وە گەڕى ئەو ڕۆژە شومەى سەركردایەتى كورد هێناى بەسەر خەڵكى كوردستاندا هەمیشە لە یادەوەرى تاكەكانى ئەم كۆمەڵگایەدا بەڕۆژێكى پڕ نەهامەتى و تێكشكانى كەسایەتى كورد و هەڵدانەوەى لاپەڕە ڕەشەكانى كلتورى خیانەت و پەنابردنە بۆ دەستى دوژمن و تێكشكاندنى بە ها كلتورى یە باوەكانى كورد و مرۆڤایەتى یە ، بۆئەوەى باشتر ئەم بابەتەى مێژوى ئەم هێزانە ورد بكەینەوە پێویستمان بە كۆمەكى بیرەوەرى كەسانى بەتەمەن و كتێبە مێژویى یەكانە تاكو بۆمان بدوێن لەسەر ئەم لوتبەرزى و خۆبەزل زانى یەى سەركردایەتى كورد كە وەك مۆتەكە چونەتە سەر سنگى تاكى كوردى بەناوى شۆڕش و شۆڕشگێڕیەتیەوە ، وێڕاى ئەوەى دەبێت بزانین ئایا شۆڕش تەنها وەرگێڕانى دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكانە و چونەسەر دەسەڵاتى ئەو شۆڕشگێڕانەیە كە شۆڕشمان بۆ دەكەن دواتر بەكەلتورى دیكتاتۆرى دەسەلات بەڕێوە بەرن ، ئەگەر شۆڕش وابێت بۆچیمانە بەمانایەكى ڕونتر بڵێین پێویستمان بە شۆڕشێكە لەناخى مرۆڤدا دروستى بكەین بۆ بەردەوام پەرە پێدان و گەشە كردن و پێشخستنى بیرى كۆمەڵگاو تاكە كانى تاكو بتوانێت هاوڕەگەزى خۆى پێ قبولأ بێت و نەتوانێت دەستدرێژى بكاتە سەر مافەكانى ، ئەم عقڵیەتەى 31ى ئابى پێ ئەنجام درا دوبارە كردنەوە و درێژە پێدانى سیاسەتى داگییر كەرانە یە بۆسەر ئەمە گۆمەڵگایە ، لەوەش قورستر تاكو ئێستا ش بە بیر كردنەوەى ئەو كاتە دەسەڵات بەڕێوە دەبەن بۆ نمونە ڕوداوەكانى17ى شبات ڕۆژانى دواتر و بەردەوامى لە سوتاندنى بارەگا و دەست بەسەراگرتنى سامانى نەتەوەیى و شاردنەوە و دەرنەخستن و پەردە پۆش كردنى باقیە كەى تر نیە یەتى ئیفلیج كردنى یاسا و دادوەرى لە كوردستان و بە ڕوەچونى دوئیداریەیى و هەلأ واسینى وێنەى گەورەى خۆیان كاتێكیش ڕخنە دەگیرێت تۆمەتى داتاشراوو هەڵبەستراو روبە ڕوى ئەو لایەن و كەسانە دەكەنەوە لە بەرامبەر ئەم هەمو كارە بەدكاریانەش هەر بەردەوامى بە ڕاوە دونان و دەزگاى ڕاوەدونان بەهێز دەكەن و دەیانەوێ دەست خۆشیان لێ بكەین ، كە ئەوە دەگەیەنێت ئەم كۆمەڵگایە دەبێت مێگەل و سوپاس گوزار بێت بەرامبەر هەموو كارە ناتەندروستە كانیان . بەڵام دەبێت بزانن ئەم ڕەفتارە دەتانگەیەنتە كوێ ى ئەم هاوكێشە لاسەنگە ى ئێوە بۆ زیاتر شۆڕبونەوە بە هەناوى ئەو شورەیى دواى شۆڕشى ئێوە دێینەوە سەرەتاى پرسینەوە لە ڕابردوو و ئێستاى دەسەڵاتتان بە هەموو ئەو توانا ژیریانەى كە تازە پێدەگەن بۆ سەر لە نوێ بنیاتنانەوەى شوناسى تاكى كوردى لەهەل و مەرجى نابەرامبەرى ئێوە .
لەوانەیە وەك هەموو ئەو پاساوانەى كە هەتانە بۆ دەسە ڵاتى ئێستاتان بپرسن چى تانكردوە كە وەڵامەكەى لە ناو ئەو خێزانانە دایە كە بونەتە قوربانى 31ى ئابە كانتان كە لە پێشەوە بوەتە نائارامى كۆمەڵایەتى و تێكچونى ئەو پەیوەندیە مرۆڤایەتیانەیە كە بە گران ئاسایى دەبێتەوە و ئاشت دەبێتەوە لە گەلأ خۆى و دەو رو بەرە كەی و بە رامبە رەكەى هەروە ها دروستكردنى ئەو كۆمەڵگایانەى لەسەر دەستى ئێوە دروست بوو كە بووە بە جیاكردنەوەى هەست و نەستى ئینتما بۆ پارتەكەتان و لاوازبونى ئینتماى نیشتمانى و نەتەوایەتى بێگومان هۆشیارى كۆمەڵگا پێشتر دەكەوێت و ئێوەش نوقمى ئەو بوغز و قینە دەبن بە رامبەر خەڵك و لایەنگرە كانیشتان بە بەڵگەى ئەوەى كە دەسە ڵات چڕتر دەكەنەوە لە بازنەى خێلأ و بنەماڵە دا .
بێجگە لە م هەموو كارانەى پێشتر كردو تانە چى ترتان دەوێت دواى 31ى ئاب و هەموو ئەو ڕوداو ئەتك و سوكایەتیانەى كە لە شەڕى ناو خۆ كرد تان بە رامبە ر بە یار و نەیارى خۆتان ئە گە ر نازانن بە م شێوەیە خۆتان دەكوژن و دەتانگەیەنێتەوە خاڵى سفر ، كەواتە قبوڵى بكەن با هەموو مان بە یەكەوە بژین و نەبینەوە قوربانى رەفتارێكى ترى 31ى ئاب .
سەلام عزیز 31/8/2012
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست