کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوڵ و گوللە

Monday, 28/02/2011, 12:00


سەروەختێك دەگەڕێینەوە بۆ جیاكارى نێوان ئەو دوو چەمكەى سەرەوە دەبینین جیاكارى زۆرى تیادادەبینین ئەگەر لەڕى هەستى بینینەوە بەتەنها تەماشایان بكەین یەكەمیان كە "گوڵ"ە تەماشادەكین و كە مێك ئارامى و دڵنیایى مان پێدەبەخشێت هەروەهادەگەڕێین بۆ ئازیزان و خۆشەویستانمان بەنیازى گوڵەوە بیریانبكەین و یادگاریەكانیانمان دێتەوە یاد وبەو خەیاڵانەوە خۆمان رادەژێنین دواتر بیركدنەوەمان دەبێتە یادێكى تر بۆ هەستى گوڵانەو تێروانینى گوڵانە بۆ ژیانى تاكایەتى خۆت و خەڵكى زۆر جاران بەهرە مەندەكان وەك هونەرمەندان و نوسەرى شعروچیرۆك وڕۆمان نوسەكان دەیكەنە پەیڤێك یان هەر بابەتێكى ترى لەو بابەتانەى ئاماژەم پێكردن كە بێگومان بابەتى گوڵى خوازراو دەبێتە خەیاڵى خوێنەران ئەم تێروانینە بەدەر بوو لە كۆمەلەیەك بەڵكو تەنها تەئویلى تاكە كەسە بۆ ئەو دەمەى كە گولأ میوانى یەتى لە هەست و نەستى دا گشتاندن ناكرێت بۆ ناو كۆمەڵە كەسانێك یان خەڵكى بەتێكرا و كۆمەڵە كانى مرۆڤ بێگومان ئەوجۆرە لە تێروانیت بۆ كەسایەتى دیار وە ك سیاسى و سەركردەو حكومەت و دەسەڵات دەتوانین تەو زیفى بكەن بیكەینە پێودانگى پیادەكردنى سیاسەتى بەگولأ كردن و بەڕێوە بردن چونكە مەرج نى یە كە وشە داماوە كەى گولأ بەتەنها بێ بۆن و بەرامەى گوڵان و بێ تاسەى گولأ بردن باس بكەین چونكە حەقیقەتى گولأ زۆر جیاوازە لە ناوهێنانى گوڵ وەك وێنەیەكى بێگیان وایە كە لەسەر دیوارێكى بێگیان دانرابێت , بەڵام بیركردنەوە ى گوڵانە بۆ حوكم و دەسەڵات دەبینین و هەست دەكەین لە گرنگى و سودمەندى و پلانى پڕلە مەعریفەیە بۆ ووڵات راكێشانى هەستى مرۆڤەكانە بەرەو پابەند بونە بە خۆشویستنى ووڵات و یەكترى ئەمانە گرنگیە كانى گوڵن لە بیرماندا وە ناتوانینین بە بێ گوڵیش بیركەینەوە كە ئاوا لێ ى رابمێنین بەردەوام دەبەسترێینەوە بە خاك و خۆشەویستى خەڵك و خاكە وە .
لێرەدا بابەتى گولأتەواو بوو باشترە بۆ تێگەیشتن لە گولأ و جوانى گولأ باس لەچەمكى گووللە ش بكەین كە هەندێ جار بۆپارێزگارى گولأ و كە وەك رەمزى هەموو ئەوانەى خۆشماندەوێت یان پیرۆزە و پێوستمانە وەك فكر و ڕزگار بوون و شۆڕش و.... گوللە شمان خۆشدەوێت . بەڵام كاتێك دەگەینە ترۆپكى ئەو پێویستیانە گوللە مانایەكى نامێنێت بەڵكو بوونى دەبێتە كێشە و ئەوانەى یارى پێدەكەن چاكترە بڵین كە سنورێكى بەردەوامیان هەیە لە گەڵ گوللە و چەك وهاوتاكانى بە كرَین و دابەش كردنى مەحكومە بە یاساو یاسا باوەكانى كۆمەڵگا چونكە لە ترۆپكى ئارەزوى ژیانى كۆمەڵگادا بۆ پێگەیشتن و دروست بوون وە ك دە ڵێن ئەزمونە كە پێویستى گوللە بۆ پاراستنى" گوڵ "ە نەك شێواندنى لە چوارچێوەى یاساكاندا مەحكومە دوو بارە , ئەم تێروانینى گولأ و گوللە مان لە ووتەى سەركردەكانەوە لێبووەتە جێگاى تێرامان كە دەڵێن بە زمانى گولأ و ئارامى و پاراستنى ئەزمون و یاسا و.... هتد بەڵام دەركەوت بیركردنەوەى ئەمانە لە چوارچێوە و بیرى گوللە دایە یەك ناگرێتەوە لەگەلأ ئەو ووشانەى پەیوەستن بە گوڵەوە وەك باسمان كرد بەڵگەمان بۆ ئەوە ئەوەیە كە لەكاتى جێبەجێ كردنى یاسادا نایاسایى یانە بەگژ یاسادا دەچنەوە ئەوەى پێویستە بەیاسا رێك بخرێت بە پێچەوانەوە رێك دەخرێت لە باتى پاراستنى نەتەوەیى و نیشتمانى یە پاراستنى بەرژەوەندى تایبەتى و حزبى یە ئەوەى زمانى گوڵە تێكدانى ئارامى خەڵكە ئەوەى پیرۆزە خاكە و میللەت و هزرى نەتەوایەتى بەڵام ئەوەى پێچەوانەیە راستە وەك پاراستنىدەسەڵات و پیرۆزى سەرۆك ووەڵامى زبرو ناتەندروستە , پاراستنى و پیرۆز كردنى رابردووە لە باتى ئایندە و ئێستا منەتكردن بەسەر خەڵك دا كە پێشتر خەبات و تێكۆشانى كردووە داواكاریان لە خەڵك سوپاس كردنیانە بەرامبەر ئەركە كانیان یان لە پرۆسە دیموكراتیەكاندا بەكارهێنانى هەڵمەتى دابەشكردن بە بێ گوێدانە یاسا و ئەو پاشخانە نیگەتیڤانەى كەدروست دەبێت وەك دابەشكردنى دەمانچەو پارەو هەندێك ئیمتیازى كورتخایەن كە نەك سودیان نى یە بەڵكو كەڵاوەیەك دروست دەبێت لەدروستكردن و پەرەپێدان لە كەسایەتى تاكە كان و خەڵكدا بە كۆیلە كردنیەتى تا ئەو لە سەر حوكم بێت بێگومان كوشتنى ئینتمایەتى بەرامبەر ووڵات و میللەت , ئەم تێڕوانینانە لە بەرایى تێفكرینانەى گوللەیە نەوەك گولأ بۆئەوەى بتوانین ئەو بابەت وچەمكانە یەكلا بكەینەوە كردار شەرتە.
[email protected] 11\2\2011

سەلام عزیز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە