مەتەڵەکانى هەڵبژاردن
Friday, 21/06/2013, 12:00
زۆر جار گرنگترین بابەت لە ژیانى مرۆڤدا لەدواى چەند کات و زەمان تێپەڕ بوون بەئاکامێکى باش یان خراپ بە پێى ئاڕاستەى تێڕوانینەکانى دەگاتە ئەنجامێکى باش و گونجاو کە خۆى پێى ڕازى بێت
ئەوە تا ئەندازەیەک دروست و یەکلایە بەرامبەر خواستى تاکى مرۆڤ بەمەبەستى غەریزە کانى هەروەها تایبەتمەندى دەرونى مرۆڤ بەڵام پرسى گرنگى وەک ژیان و رێکخستنى یەکە و سستماتکردنى کۆمەڵگاو خڕکردنەوەیان لە ژێر خێوەتى یاساگەلێکى ئەوتۆ کە نێوانگیرى و دادى کۆمەڵایەتى بە دەست بهێنێت بێگومان کارێکى گرنگە بەدەرە لە خواستى تاک بەهاوکارى چەندین لێزان و وردبین لە بوارە جیا جیا کانى نێو کۆمەڵگا .
لێرە دا دەتوانین دەستور بکەینە بابەتى ئێستاى هەرێم کە توانا و بڕستى پێکەوە ژیانى هەمومانى دەوێت تاکو بتوانین رێککەوتنێکى ئەخلاقى وکۆمەڵایەتى و یاسایى بکەین لە نێوان مرۆڤەکانى کۆمەڵگا بە هاوکارى رێنوێن و ڕۆشنبیرەکانى ناوچەکەبەمەبەستى هاوبەندى یەک کە تاکى کورد هەست بەو سێبەرە بکات کە دەتوانێت بە ئارامى و دڵنیایى بیرۆکەکانى بەرە پێش پەرە پێبدات و ئینتماى هاوڵاتى و نیشتمان ببێتە ئەرکى هەنوکەیى و هەڵگرتنى هەنگاوەکانى بەرەو بنیات نانى سستم و دامەزراوە کۆمەڵایەتى و یاسایى و فەرهەنگى یەکان کە تێکڕا بنیات نانى هەستى متمانەیە بە نیشتمان و کۆمەڵگا .
ئەگەر تێڕوانین بۆ پرسى دەستور پێداگرى کردن بێت بۆ هەبونى نوسراوێک وەک دیکۆمێنت بەڵام لە کێشە ى تاکەکانى کۆمەڵگادا ئامادەبونى نەبێت و بەشێک نەبێت لە ئامرازى پێکەوە بەستنى کایە کانى ژیان بێگومان هەستى گومان بەهێز تر دەکات پەرە پێدان و پێشکەوتن تا ئاستێک لەق و لاواز دەکات بە بەڵگەى پێداگرى پارتى وەک هیزى سیاسى دەسەڵات ئەو وێنایەمان پیشاندەدات کە هەمیشە خۆى بە خاوەن ماف و میراتگرى هەرێم داناوە بە فکرى حزبى پیشڕەو تەماشاى ئاستە جیا جیا کانى ژیان و سیاسەتکردن دەکات بە تێڕوانینى ڕابردو لە ئێستاى دنیاى پێشکەوتن دەڕوانێت ، پرسى دەستور و گەڕانەوەى بۆ پەرلەمان خواستى زۆرینەى فراکسیونەکانە بە یەکیەتیشەوە کە هاوپەیمان و شەریکە دەسەڵاتە تەنها پارتى پێ داگرى نەگەڕانەوەى دەکات بەناچارى کە بڕیارى تاوتوێى دەستورى داوە هەر لە هەوڵدایە بۆ هێشتنەوەى لە ناو بەرژەوەندیەکانى خۆى هەروەها ئەو پرسە کەپەیوەندى بە ژیانى هەمو کۆمەڵگاوە هەیە بەڵام بە هەموو بوارو ئاینەکانەوە بەڵام هەڵوێستى یەکیەتیش بە پێى گرنگى بابەتەکەوە نى یە تاکو ئێستا ش ئیتفاقى ستراتژى بەلاوە گرنگترە لە پرسى دەستور ، کە ئەو گومانەمان لا روندەکاتەوە کە بەرژەوەندى نێوان ئەو دوو حزبە لە سەروى هەموو پرسەکانى ترەوەیە لە کاتێکدا باشترین دەرفەتە بۆ دەرباز بون لە ئیتفاقى ئیجبارى و هاتنەوەیە بۆناو کایەى سیاسى یە لە هەڵبژاردندا بەئاڕاستەیەکى پۆزەتیڤ هەوڵەکانى پارتى زیاتر بۆ شاردنەوەى راستى بابەتەکە لە ژێر ناوى جۆراو جۆر بە سود وەرگرتن لە ناهوشیار بونى تاکەکانى کۆمەڵگا و گرنگى یەکخستنى راو بۆچون و هەستى تێگەیشتن لە دەستور و یاساکان و بابەتەکانى چونکە ئەگەر مرۆڤ بە هۆکارو هیزو تواناکانى خۆى ناهوشیار بێت ئازادى مانایەیەکى نامێنێت بە مەبەستى ئەو توانا یەى کە دەتوانێت داهێنان و هزرى خۆى بە کار بهێنێت بۆ لێکدانەوەى ئازادى و دیموکراتى لە بە ڕێوەبردنى ژیانى ناو کۆمەڵگا کە بێگومان ئازادى واتاى هەڵبژاردنى هۆشیارانە یە لە پرۆسەى ژیانى ناو کۆمەڵگا ئەوە ئەو دەردەیە کە دەسەڵاتى هێناوەتە ئەو قەناعەتەى بەرگرى لە ساسازان و گەڕانەوەى دەستور بکات بۆ پەرلەمان ، چونکە کارى ئۆپۆزسیۆن نزیککردنەوە و ئاگادار کردنەوەى خەڵکە لە بڕیارو یاساو هەڵوێستى دەسەڵاتە بەرامبەر مافەکانیان .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست