پەیامەكەى ئۆچەلان و تێڕوانین
Friday, 19/04/2013, 12:00
بۆ ئەوى بتوانین لە دنیاى میلیتاریەتى تێڕوانین و تێگەیشتنى بۆ لێكبدەینەوە دەڕوانینە دەو رو بەر و لە و ژینگە فیزیكیەوە هەڵێنجاندنى لێكدانەوەكانمان دە كەین . تێدەگەین تا چ ئاستێك متمانەى بەرامبەرەكەمان دەبێتە بازنەى دانوستان و مرۆڤانە بە گوێ ى یەكدیدا دەچرپێنین ڕازە كانمان چین . بێگومان تێڕوانینمان بۆ دەوڵەتانى دراوسێ وەك یەك نیە لە رەفتار یاندا بەڵكو كۆك بون و تەبایى یان هەیە بۆ كورد بون تێكدانى پرۆسەى نەتەوایەتى وەك ئەوەى لە ڕەفتارى دەوڵەتى ئێرانى لە ڕێى موئەسسە كانیەوەیەتى و بە هێمنى و بەناوێكى خوازراو پەلكێشى خۆى ئەنجام دەدات ، ئەوەى لە لاى دەوڵەتى توركى یە بە شێوەى سەر بازى نیاز و ڕازەكانى بە وپەڕى لوتبەرزى یەوە بە ئاكام دەگەیەنێت و بێ هیچ بنەمایەكى ئەخلاقى و ئیتنیكى دانوستان و نێو دەوڵەتى ئەوەى دەیە وێت دەیكات كە ئەوەش بۆ ئەتاتوركیەتى بیر كردنەوەیان دەگەڕێتەوە كە چەندین ساڵە پیادەى دەكەن وەك نەتەوەى سەر دەستەى توركیا بەم شێوەیە بەڕێوەى دەبەن و بوەتە بەر بەست لە بەرامبەر هەر تێڕوانینێكى ترى ئاشتى نێوان نەتەوەكانى تر و كورد بەتایبەتى وێڕاى ئەوەى كە دەنگى تریش هەبێت ئەم شێوازەى بە ڕێوە بردن و سیاسەتەى بەدلأ نەبێت بەڵا م ئەودەنگانە زۆر لاوازن بێجگە لە كورد، ئەوە ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كە تاچەند ئەوئاڕاستانە هەن یان نین بەڵكو كەلتورى كەمالیزم واى لە تاكى توركى كردوە وەك كەمالیەك بیر بكەنەوە و تێڕوانینیان هەبێت كە هەندێك قورسە بەئاسانى تاكى كۆمەڵگایەك تێبگەیەنیت چەندین ساڵە بەم تێگەیشتنە ڕاهاتووە و بوە بە كلتورى باو لە توركیا هەر وەها ئەو دەستور و یاسایانەى لەوێ پەیڕەو دەكرێن لە خزمەتى تورك یاساو دەستورى تەواو توركییە و بۆ توركە، ئەوەى نایاسایى و دەرەوەى دەستورە كورد و ئەوانەى كورد وان. كەواتە سەرەڕاى ئەوەى كورد كێشەى نەتەوایەتى و زوڵمى كەمالستى هەبێت كێشەیەكى گەورەترى هەیە كە ئەویش دەستورە، بێگومان ئەوەش بارى سەرشانى خەباتى كوردى سەخت تر كردوە كە هەوڵدانە بۆ چاكسازى یە لە دەستور كە بێگومان ئەو هەو ڵ و خەباتە بە چەك ناكرێت پێویستى بە خەباتى مەدەنى و شەقام هەیە تاكو كاریگەرى دروست بكات لەسەر تێگەیشتنى تاكى توركى نەوەك دەسەڵاتدارانى تورك چونكە ئەو دەسەڵاتەیە نایەوێت چاكسازى بكات و ڕێگر بێت لەسەر پرۆسەى ئاشتى توركیا.
بەرامبەر ئەوە پێویستە كورد چى بكات بۆئەوەى بگات بە ئامانجى خۆى ، لێكدانەوە بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە یەكەم پێویستى قەناعەتى تاكى توركى یە بۆئەوەى ببێتە فشار لەسەر دەسەڵات چاكسازى بكات كە خەباتى مەدەنى یە وەك باسمانكرد لە سەرەوە
دووەم بەردەوامى یە لە سەر شێوازى خەباتى چەكدارى بۆ ئەوەى چۆك دانەدا بەرامبەر جەبەروتى دەسەڵاتى جەنەرالەكانى تور كە ناهێڵن پرۆسەى ئاشتى بە ئاكام بگات،هەروەها بۆ پاراستنى ئەو شەپۆلە ناڕەزایى یانەى شەقام و خەباتە مەدەنیەكەیان هێشتنەوەى بەردەوامى لە ناو شەقام . پەیامەكەى نەورۆزى ى ئۆجەلان لە نەورۆزدا ئەم لایەنانەى تیادا بەدى كرا كە ئاڕاستەى جەماوەرى تورك كرا بو بە ڕاى من كە دەیەوێت پێیان بڵێت كە ئەوا ئێمەین داواكارین رێگامان بدەن بە ئاشتى لە گەڵ ئێوەى تورك بژین و وەك مرۆڤى یەك وڵات یاساو دەستور بمانگرێتەوە هیچ چارەیەكى ترمان نى یە تەنها بەئاشتى لەگەڵ ئێوە بژین بۆ ئەوەى لە نیەتمان دڵنیابن شەڕ ڕادەگرین و دەچینەوە دەرەوەى توركیا، بەڵام كەئەم پەیامە گەیشتە ناو توركیاو جیهان كاریگەرى رەنگ دانەوەى خۆى دروستكرد لە یاخییەوە بون بە شۆڕگێڕ و هەنگاوى كشانەوە چوە بوارى جێبەجێ لە پەرچە كردارى هێشتنەوەى ڕاى دروسبوى كەمالیەت لە سەر تاكى توركى، دەسەڵاتى توركیا هێرشى كردە سەر قەندیل و ناوچەكانى تر بە دواى گەریلا دا بۆئەوەى پەرچە كردار دروست ببێت و توركیا لە نائارامى و سوپاى توركیا كە زۆرینەى دەسەڵاتەكانى بەدەستەوەیە لەو نائارامى ئامادەباشى یە دابن بەمەبەستى درێژەدان بە سیاسەتى كەمالیەت ، هەروەها تێگەیشتن لەوەى كە چیتردنیا تەماشا ناكات و بێدەنگ نابێت و سۆزى تاكەكانى كۆمەڵگاى توركى بەرامبەر بەئاشتى وەك خۆى نامێنێت چونكە ماوەیەكى زۆر بوو چالاكى یەكانى گەریلا واى لە لاوى تورك كردبوو بگەنە ئاستى بێزارى بەرامبەر بە بەردەوامى تەجنید كردن و بە میلیتارى كردنى عەقڵى خەڵكى لە توركیادا پەیامەكەى ئۆجەلان كاتێكى گونجا و لە بار بو بۆ ئەو تێروانینانە و شێواوازێكى داهێنەرانە بوو بەئاڕاستە جیاكاندا.
9/4/2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست