کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وتمان وەرن چاكسازى بكەن نەمان وت وەرن هەلأماتین بكەن

Tuesday, 19/04/2011, 12:00


وەك دەبینین لەدرێژەى خۆپیشاوندانەكانى كوردستان بەتایبەتى سلێمانى چەند نەریتیكى دەسەڵاتمان بۆدەركەوت لە درێژەدان بەخۆپیشاندان و ڕوبەڕوبونەوەى خۆپیشاندان هەروەك ئاشكرایە ئەم حكومەت ودەسەڵاتانە ى كەهەیە ناتوانێت بچوكترین چاكسازى بكات لەبەرامبەر ئەوەى كە تاكو ئێستا لەوە تێنەگەیشتوە كە جەماوەر توڕیە و بەراستى دەیەوێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕێت . گێلى و نەفامیان لەوە دایە لە هەڵبژاردنەكاندا هاتنە پێشەوەى ئۆپۆزسیۆن و بەدەستهێنانى ئەو دەنگە زۆرە ئاگاداركردنەوەیەكى زۆر جدى بوو كە هەموو كەس و لایەك لاى رونبوو كە خەڵك زۆر بێزارن دەبێت ئاورلە رابردوبدەنەوە كە چیان بەجێهێشتووە وە چۆن دەڕواننە ئایندەى حوكمى خۆیان هەروەها چۆن ئەداى سیاسى و یاسایى خۆیان دەكەن لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕ گەندەڵەى خۆیان , بە پێچەوانەى ئەم تێفكرینەوە زیاتر خۆیان لا گرنگتر بوو لە خەڵك و لەوەش زیاتر چڕكردنەوەى هەموو دەسەڵاتەكان لەدەستى بنەماڵە كانیان خۆپیرۆزكردن لەبەرامبەر خەڵكى , ئەوەى كە كەهەیە لە ئەداى دەسەڵاتدارى ئەم تاقمە بیركردنەوەیەكى زۆر دواكەوتوە لە سستمى سیاسیدا لە بیركردنەوەى پێش سەرەتاى سەدەى بیستدا عەقڵیان دەگوزەرێت ژیانى سیاسیدا كەئەوە پێماندەڵێت حوكمى ئێمە هەر ئێمەیە كەسیش لەئێمە باشتر نى یە بەناوى ئەزمونى كوردى یەوە خەڵك دەستخەرۆى ئەم بیركردنەوە دواكەوتوە دەكەن بەپێچەوانەى ئەم بیركردنەوەیە نازانن خەڵكى لەسەردەمى جیهانگیریدا دەژین وە شێوازى ژیانى سیاسى و كۆمەڵایەتیان گۆراوە دەیانەوێ وەك ئەو ژیانى ئینسانانە بژین كە لە وڵاتانى ئەوروپاو سەرتاسەرى جیهان دەژین هەموو ئەو شێوازانەى كە خۆپیشاندان بەكارى دەهێنن شێوازى مەدەنى یە بەرامبەر بە دەسەڵات , سەیر لەوەدایە ئەم دەسەڵاتە شتە بێگیانەكانى لاگرنگترە وەك لە ژیانى ئینسانەكان وەك چۆن بینیمان بەرامبەر شكانى شوشەى بیناكانیا ن خوێنیان لە خەڵكى ستاند , ئەم تێڕوانینانە لە لایەن ئەم دەسەڵاتەوە تێروانینێكى ناتەندروست و دواكەوتوە بەقەدەر تەمەنى حزبەكانیان و پیرە سەركردەكانیان .
بۆ تێڕوانین لەم بارو دۆخە بەداخەوە مامەڵەى دەسەڵات بەرەو شۆڕش راماندەكێشێت وەداواى خوێنمان لێدەكات خۆزگە وانەدەبوو بەڵام بەناچارى ئەوان بەم شێوەیە دەستبەردار دەبن ئەو كاتى خۆیان لەبەر رەحمەتى شۆرشدا هەموو یەكەكانى ژیانى سیاسى و كۆمەڵایەتیان لەدەست دەچێت خۆرى نازو نیعمەتى چەوساندنەوەیان ئاوادەبێت لە هەموو دنیادا دەبنە گوڵكى ناشرین كەس ناتوانێت ڕانبگرێت . هەموجارێك رۆشنبیر و زاناو رۆژنامەنوسان و ئاینى و ئاگاداریانكردنەوە وەرن چاكسازى بكەن خۆتان بگۆرن گەندەڵى كەم بكەنەوە بەڵام بەپیچەوانەوە هەڵماتیان تێگرتین لەوە دەچێتواتێگەیشتونكە ئێمە یاریان لەگەلأدەكەین نەك سیاسەت . هەر لەسەرەتاى سەدەى بیست و كۆتایى سەدەى نۆزدەوە ئەمجۆرە لەبەشداریكردن لەسیاسەت لەسەر شانۆى دەسەڵات ئەم داواكاریانە پەرەى سەندووە كە بەشدارى سیاسى خەڵكە لە گۆرین و داهێنانى سیاسى یانە بەمەبەستى پێكەوە ژیان و گوێ گرتن لە خەڵكى . خافڵاندنى خەڵكى بە كۆبونەوەى بى سەمەرە ئەوەندەى تر بێمتمانەیى دروستدەكات بەرامبەر دەسەڵات یان بەهیزەوە دەنازن بیرتانچو هەمو ئەو چەكدارانەى كە لە پاڵڕژێمى بەعسدابوون چۆن هەڵگەرانەوە نمونەى تر زۆرن روحى هاونیشتمانى بوون لەلاى میسریەكان هیچندە بەهیزبوو سوپا هاتە ناو خەڵكەوە بە و حاكمەى ووت تودەبێت بڕۆیت نەك خەڵك كە فەرماندارى هێزێكى نیزامى بوو ئەو هاونیشتمانى یەو خۆشەویستى یە لاى گەنجانى كوردستان زیندو بۆتەوە بە هەڵماتێنى ئێوە لاواز ناكرێت خۆپیشاندەران داوایەكى نیشتمانى یان هەیە بۆ سەروەرى یاسا و نەهێشتنى گەندەڵى و دكتاتۆرى ئێوە چیتان هەیە . دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت كە ئەو چاكسازى یەى دەسەڵات باسى دەكات ناتوانێت بیكات چونكا چاكسازى بە كەسى بەشدارى گەندەڵى چاك ناكرێت دەبێت كەسى دور لەدەسەڵات چاك سازى بكات بۆیە كە بانگمان كردن بۆ چاكسازى بەڵام ئێوەى دەسەڵات بۆ هەڵماتێن هاتن نەكە چاكسازى ئێمەش یارى ناكەین دەبێت بڕۆن .
19.4.2011
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە