كوشتنى گومان
Sunday, 15/12/2013, 12:00
لە نێوان تێڕوانین و واقع دا هەمیشە بۆ گەیشتن بە ڕاستى پێویستمان بە گومان هەیە تابتوانین گەشەى چەندى وچۆنى هزرو وێناكردنەكانمان بزانین بەرامبەر ئەو زەمەنەى تیایدا دەژین كە دەكاتە چۆنیەتى ژیان بەرامبەر پێداویستى دەستە بەر كراو بۆ ژیان .
لە ڕوانگەى ژیانیشەوە باشتر وایە بگەڕێین بۆ چاكترین ژیان تاكو وەك مرۆڤ بتوانین بژین , گرنگتر لەوەى كەهەیە دەتوانینین گومان بكەین ؟ كەس نامرێت؟
ئەوەندەى بزانین دەتوانین گوتەى بكەین چاكترە بڵێین دەرى بڕین كە ئەوە خۆى گومانە بەرامبەر خود كە زۆر جار لە پێش دەر بڕیندا دەى وەستین و گوتەى ناكەین بە ماناى هیچ ناگۆڕێت . بەڵام لێرەدا بۆ ئەوەى بتوانین برەو بە چەمكى پرسیارى مرۆڤ چى یە ؟ بدەیت سەر لە نوێ دەگەڕێینەوە بۆ گومانى مرۆڤ بون بە مەزنى و پیرۆزى و گرنگى لە كۆمەڵگا دا تاكو بتوانین دەبین بە و مرۆڤە ئاشتى خوازەى كە دە كرێت ئاشتى كۆمەڵایەتى دابین بكات . هەروەها گەشە بەتواناكانى بكات تا دەگاتە داهێنان , بێگومان دەتوانین چونكە پێكهاتەى فەسلە جى و بیولۆجى مرۆڤ لێرەو وڵاتێكى تر ى پێشكەوتو هەمان پێكهاتەیە مەحكومیەتى مرۆڤەكان حاكمە كانیەتى كە چى یان لێ ى داوادەكەن لەپێناو حكم دا بژین یان لە پێناو حاكم دا بژین لە ڕاسیدا هەردوكیان هەر حكمە كە بژین بەڵام دە توانین بپرسین چۆن بژین یان چۆن ڕێكبكەوین بژین . بێگومان وەك هەمو مرۆڤێك بە ئاشتى بژین و ترسمان لە ژیان نەبێت
لێرەوە دەمانەوێت بڵێین بەلێ گومانمان هەیە لە دەسەڵاتى خۆمان چونكە دەسە ڵات ترسى بەرهەم هێناوە بەردەوام لە ساتى هێرش دایە ترساوین بەهەڕەشەكانى و گەورە كردنى هەڕشەكان لە گوتار و میدیا كانیان بە ڕەفتار و شێوازى ژیانیان بە شەرعیەتى شەڕ و كوشتارەكانیان لە ڕابردو دا بە ردوامن لە هێرش . داسە پاون بە شەرعیەتى شۆڕش گێڕى بە و حیكایە تانەى بۆنى مەرگى لێ دێت تا ئێستا , منەت باركردمان بە هەڵوێستى گوماناوى ئەم شەڕە تاكوئێستا كۆتایى نەهاتوە و بەر دەوامە , شۆڕش كە لە یەك دید گاوە دەیناسن ئەویش سیاسەتە . بەڵام شۆڕش ڕاستە بەردەوامە بەڵام تەنها سیاسەت نى یە دەبێت لە وە وە دەست پێ بكەین كە مرۆڤ چى یە ؟ دەتوانین چۆن دەتوانین ئاڵۆزى نێوان سستم و مرۆڤ لێكدەدەینەوە تاكو بتوانین بەرەو گۆڕان هەنگاو بنێین ئەو شۆڕشەى كە ئێستا هەنگاوى هەڵگرتوە بەرامبەر مەزنى مرۆڤەكان و برەودان بە رێزى تاكەكەس لە دنیادا , كە دەبێتە هێنانە كایەى هزرى گەورەیى مرۆڤ و سەرچاوەگرتنى ئاشتى كۆمەڵا یەتى نێوان كۆمەڵگاكان ئەوەى دەگوزەرێت لە كوردستان ڕەچاو نەكردنى لایەنى كەمى ئەم بوارەیە بە بەڵگەى ئەوەى كە لەسەر گومانكردن مرۆڤەكان تیرۆر دەكرێن بەرهەمى تواناكانى لاوان نادیدە و پەراوێز دەخرێت تاكو ئێستا ژن كوشتن بەر دەوامە نان بڕین و نادادى دادگاكان و حزب و پارتى سیاسى بڕیاردەرى مەرگ و مانى تاكە كانە .
چیدى بەو دروشمانەى پێشو كە دەوترا لە سەردەمى شۆڕشگێڕى سیاسى وە بەرزكردنەوەیان دووبارە گۆرینێكى نایەتە نێو بە ڵكو بە و دروشمانە گۆڕان دێتە كایە كەناتوانین بەرزی بكەینەوە . ئەگەرى بەردەوامى شەرعیەتى دەسەڵاتێكى ستەمكار مان بۆ بەرهەم دێنێت كە نمونەى زۆرە لە دنیاداو بە ڕاپەڕین و لابردن تەواو بوە . دیاردەكانى ئەو نائارامى كۆمەڵایەتى یە بەردەوامى شەڕە لە گەلأ هاوڵاتى بە بەڵگەى ئەوەى ناتوانن لەگەلأ لایەنێكى سیاسى شەڕ بكەن دەكەونە دژایەتى و دروستكردنى باند و مافیاكانى دەسەڵاتداران بەرامبەر بە ئەوەى گومانمان دروستكردوە بەرامبەر ڕەفتار و نادادى بە رامبەر تاكى كورد و زەوتكردنى مافى هاوڵاتى بوون نابێت كەمترین كات بیر لە گومان بكەینەوە بەڵام دەبێت گومان لە هاوڵاتى هەبێت پابەندنەبێت لەو دۆخەى كەهەیە یان دەبێت بترسێت تا نەتوانێت بیر بكاتەوە و گومان بكات چونكە دەبێتە هەڕەشە ى سەر هاوڵاتى بونى بەرامبەر بیركردنەوە و گومانكردن , ئەم كۆیلایەتى یە جێگایەكى تەنگ و بچوكى هەیە لە ناخى تاك دا تاكو دەبێتە هاوغەمى و دەردى هەموان بۆ بەدیهێنانى دنیایەكى باشتر بۆیە باشترە كە بەحیكایەتەكانتان بڕوا ناكەین چونكە تۆڵەى كۆنە قینمان لێدەكەنەوە كە پەیوەندى بە ئێستامانەوە نى یە وە تا دەگەینە ڕاستى هەر گومانمان هەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست