کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامادەیى بازرگانى سلێمانى ئێوارانى تێكەڵاو سەر بە ئاسایشى سلێمانى یە

Saturday, 01/05/2010, 12:00



ئامادەیى بازرگانى سلێمانى ئێوارانى تێكەڵاو كەسەربەوەزارەتى پەروەریە .ئەو خوێندكارانەى كە مجالى خوێندنى رۆژیان نەدەبوو یان تەمەنیان گەورەبوایە لە وئامادەییە دەستیان بەخوێندن دەكردو بروانامەیان بە دەست دەهێنا..بریاریشە ئەم ئامادەییە ئەمساڵ دواساڵى بێ و دابیخەن...بەڵام ئەوەى سەیرو مەخسەرەیە ئەم ئامادەییە هەموو توجیهاتێكى راستەوخۆى لە مەڵبەند و ئاسایشى سلێمانى یەوە بۆ دێت وكارى لەسەردەكەن وەك كۆمیتەیەكى یەكێتى وایەبە ناوى لێنراوە ئامادەیى بازرگانى .بەرێوەبەرى ئەم كۆمیتەیە ناوى (نازەنین فرەجە) خوشكى دكتۆرسەلام فەرەجى شانۆكاركەلاى خەڵك كەسێكى خۆشەویست وخاوەن رابردوویەكى پاك وبێگەردە.. بەڵام ئەڵى چى مەسەلەیەكى كوردى هەیە دەڵێ (مریشك هێلكەش دەكاو ریقنەش دەكات) دكتۆر هێلكەیەو نازە خانیش ریقن.... نازەخان بەتەوجیهاتى مەڵبەندكاردەكات وەك كاتى هەڵبژاردنەكان بەخوێندكارەكانى وتبوو ئەوەى (یەكێتى) بێت بۆ تاقیكردنەوەكانى كۆتایى داغڵ دەكرێت وئەوەى دنگ بۆلیستى كوردستانى بدات داغڵ كراوە...لەكاتێكدا بۆ داغڵ كردن بۆ دەرسێك ودەرچوون لەدەرسێكدا بە (3گەڵا) بووە واتە (300 دولار)...یاریدەدەرى بەرێوەبەریش مامۆستا (شیلان) مێردەكەى مقدەمە لە ئاسایشى سلێمانى وبە واستە چەندین كەسى ئاسایش بوون بە خوێندكار. پێش چەند رۆژێك چەند خوێندكارێك چوون تاسەیرى ناوەكانیان بكەن ئایا داغل بوون یان داغڵ نەبوون سەیریان كرد (45) خواێندكار داغل نەبوون و دواتر پاش چەند رۆژێكە تر خوێندكارە داغڵ نەكراوەكان بیستیان كە جارێكى تر بە ناوەكاندا چونەتەوەو وهەڵەیەكى هونەرى هەیە كە دەچنەوە ژمارەكە گۆراوە و بووە بە (38) ئەوەى كە واستەى هەبووە كە ئاسایش بووە یان دوكانى زەرەنگەرى و دوكانى كمالیاتى ژنانى هەبوە داغڵ كراوە.. خوێندكارێك ووتى بەزەییم بە كابراى خاوەن بیكاب دهات كەخوێندكاربوو مامۆستاكان بەگشتى ویاریدەدەرى بەرێوەبەرى دووەم دلێرو بەرێوەبەر ئیشى دنیایان بەو خاوەن بیكابە دەكرد وئیستغلالیان دەكردوو وقەرزیشیان لێ دەكرد وەعدیان پێدابوو كە داغڵى بكەن كە چى داغڵ نەكرا بوو...كچێك لە پرسگەى مەڵبەندى هێرۆ دەوامى دەكرد ولە هەفتەیەكدا دوورۆژ دەوامى دەكرد كەچى داغڵ دەكرا..ئەو رۆژەى كە كردمان بەدەنگە دەگ لە سەرئەو ناعەدالەتیە بەرێوەبەرەكەمان زۆ ر زۆر جنێو فرۆشانە لێمان هاتە قسەو ووتى دەنگە دەنگ مەكەن ئاسایش بانگ دەكەم (خوشك ودایكتان ............... ودواتر مامۆستا نازەنینى یاریدەدەرى یەكەمى بەرێوبەر تەلەفونى بۆئاسایش كردوو لە ماوەى 4 دەقیقە 6 پیكابى ئاسایش هاتن وچواردەورى بیناكەیان گرتین وكەوتنە لێدانى هەندێك خوێندكارى نارازى لە كاتێكدا ئێمە داواى عەدالە تیمان كردووە . ئاسایش پەیوەندى بەوە وە نى یە وگەر زۆر گێرە شێوێنیش بین ئەوە كارى پۆلیس یان پۆلیسى چالاكە مەدەنیەكانە.. خوێندكارێكى داغڵ نەكراوو ووتى كاكە بەرێوەبەرو دارو دەستەكەى شینى هەریسەكەیانە ئەزانى بۆ داغڵمان ناكەن چونكە ئەزانن گەر هەموان داغڵ كرێین ودەرچین ئامادەییەكە دادەخرێت وهەموویان ترۆ دەبن ئەمە بۆ یە وادەكەن كە كۆمەڵێك خوێندكار دەرنەچن وساڵێكى تریش ئەمانە هەر بەرێوەبەر بن وئامادەییەكە دتنەخرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە