ڕاكردنى وەكیلى قایمقامى هەڵەبجە لە ئەگەردایە و سەدان دەفتەر دۆلاریش لە شارەوانى بێسەروشوێنە
Friday, 11/12/2009, 12:00
بەڕێزان سڵاوێكى دوبارە
هەروەكو بەڵێنمان پێدابوون بۆ هەندێك بابەتى تایبەت بەدوادا چونتان بۆ دەكەین پاش ئەوەى نوێنەرایەتى ڕێكخراوەكەمان لە چەند مانگى ڕابردودا هەستا بە بڵاو كردنەوەى چەندین هەواڵ و زانیارى چر لە سەر قایمقامە دزەكەى هەڵەبجەى شەهید كە گوایە كێ بوەو كوڕى كام كۆنە جاش بوەو باوكى لە كام بەرەدا شەرەفى شەڕى دژ بە هێزى پێشمەرگە بۆ سوپاى بەعس تۆمار كردوە وە لە ناحیەى خورماڵ كە بەڕێوەبەرى ناحیە بو گەندەڵى و دزیەكانیمان بۆ بەردەم جەماوەروحكومەت ڕوون كردەوە و لە گەڵ هندێك زانیارى نوێ لەدەست و پەیوەندى فوئادى دز و شێخ تاهیرى لەو دزتر كە شەریكى هەمو پڕۆژەكانى بو بەڵام سەد مخابن دەسەڵات گوێى لە بانگەوازەكەى ئێمە ڕانەگرت وە ئەوە بو بە جانتایەكى پڕ لەدۆلارى حەقى خوێنى شەهیدانى هەڵەبجەوە بە پلانێكى پارێزگارى كاتى سلێمانى سەر بە كۆمپانیاى وشە بە تیكێتى بغدادبە ترانزێتى ئامستردام بەرەو لەندەن بەڕێ كرا ڕوداوەكانى دواتر بۆ هێنانەوەى و ئێستا بە جێ دێڵین بۆ برادەرانى دەسەڵات .
ئەمجارەیان چەندین برادەر لە دەوائیرى حزبى و حكومیەوە دەبنە هاوەڵ و سەرچاوەى هەواڵمان بە باشمان زانى لە قایمقامى ئیحتیمالى هەڵەبجەوە كە ئێستا بەڕێوەبەرى ناحیەى سیروانەو قایمقامى كاتى هەڵەبجەیە بە وەكالەت.
جەماوەرى بەڕێز ئێمە چەندین زانیاریمان لە سەر ئەم شاهۆ عوسمانە بڵاو كردەوە پێشتر ئێستاش تەنها ئەوە دەلێن ئەگەرى دوبارە بونەوەى فوئادى پیشو مسۆگەرە بەڵام ئەمجارە بەشێوازێكى نوێ لە كاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا بڕى دە دەفتەر دۆلار و یەك سەیارە لە لایەن تاڵەبانیەوە بۆ ناحیەى سیروان نێردرا بەڵام شاهۆ عوسمان لێى تێك چوو كە كامیان بۆخۆیەتى ئەوەبو ئەم مەتەڵەكوردیەى كردە ڕابەر هى خۆم بۆخۆم هى تۆش ئەخۆم بەباشى زانى هەردوكیان حەپەلوش بكات تا ئیستاش ئەو مەوزوعە بێ سەروشوێنە ئەوەمان زانیوە كە ئەو بڕە پارەیە بۆ خزمەتگوزاى و یارمەتى دانیشتوانى سیروان بوە بەڵام باى باى دە دەفتەرەكەى تاڵەبانى , ئەمە چەندەمین گەندەڵیە كە بە هاوكارى مالیەى سیروان دەكرێت ,لە دوو كۆڵانى پشتى مەڵبەندى 28 ى,ن,ك,ەوە بینایەكى مۆدێڕن و بەرزو جوان فرۆشراوە كە خاوەنى ئەسڵى شاهۆ عوسمانە كە بۆ ماوەیەك تیایا نیشتەجێ بوە وە ئێستەش بینایەكى مەزن لە پشت مامۆستایانەوە كراوەتەوە و هى ئەم برادەرەیە, كوردستانیان ئەمە بە چى ئاخر كراونەتەوە ئەگەر دزى نەبوە بە معاش یان دوكانى قوماش , ئەم برادەرە خۆشى كردوە بە ئەندامى ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى لەوانەیە ئاشتى بە دزى تێكەڵ كردبێ , ئەم مەسولانەى ئێمە لە پڕ ئەبنە كوڕ جێى سەرسورمانە مەسولى دارایى مەڵبەندى هەڵەبجەى ینك مەلا احمد قەسرێكى دروست كردوە و هەمو هەفتەیەك سەیارەیەك ئەگۆڕێت ئایا ئەمە پارە بێخاوەنەكەى ینك نیە ئەمانە قەسرى فیرعەونى پێئەكەن ئاخر جەماوەر چۆن بێتە پێى سندوق بۆ تەسبیتى لە سەدا حەڤدە بۆتان ئەیوهەل گەندەڵەین هەروەها هەواڵێك لە شارەوانى هەڵەبجەوە , پێمان گەیەنرا كە لە شارەوانى هەڵەبجەش وەكو قایمقامیەت چەند جانتا دۆلارێك نەماوەو وەسلێشیان نیە كێ خواردویەتى و چۆن و كەى ئەڵاهوئەعلەم برادەرانى چاودێرى داراییش لە هەڵەبجە سەرقاڵن بۆ دروستكردنى وەسڵ بۆیان تا بیشارنەوە ئەم مەسەلەیە كاربەدەستێكى باڵابەرزى لە پشتەەیە كە سەیرى كەیت كڵاوت دائەكەوێت كە ناهێڵێت بڵاو بكرێتەوە و وەسڵى بۆ ناردون كە پڕى بكەنەوە بیخەنە ناو تەپوتۆزەوە با كۆن بن چونكە یادى كیمیاباران نزیكە ئەم هەواڵە خەتەرە بڵاو كردنەوەى بەڕێزان سەرچاوەى هەواڵەكانمان سەقاڵى ئامادە كردنى چەند هەواڵێكى سرنج ڕاكێشن لە نزیك بونەوەى سەرى ساڵ و یادى هەڵەبجەدا بۆ هەڵەبجەیەكان و بنەماڵەى شەهیدانى كیمیاباران كە مەسولێك بە شەریكى كۆمپانیاى بەڕێز كە بەنیازە خانوبەرە بۆ وارسەكان دروست بكات ئێستا پلانێكى پارە خواردن دا دەڕێژن لەسەر ئەم بنەماڵانە لوقمان بتەكەى كۆمەڵەى قوربانیان و دەزگاى شەهیدانیش ئاگادارن بۆشى هەیە شەریك بن و بەڵێنە دروكانى دیوانى سەرۆكایەتى هەرێم و پارتى وگاڵتەجایەكەى بە هەڵەبجەیەكان خیانەتێكى ترى بارزانیەكانى تۆمار كردوە وسەرچاوەیەك لە ڕەقابەى هەولێرەوە زانیاریمان لە سەر دائیرەیەكى دهۆك كە4700 چوار هەزارو حەوتسەد دەفتەر دۆلار دەداتێ كە بە نیاز بوون بیدزن بەلام مەلەفەكە لە لایەن نێچیرەوە بێدەنگ كراوە بۆ ئەم هەواڵانەو چەند هەواڵێكى تر تكایە چاوەڕێ بن ..........
نوێنەرایەتى ڕێكخراوى لاوك / هەڵەبجەى شەهید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست