هەڤاڵانی هێژاو خوشک و برایانی خۆشەویست . لەدوای داڕشتنی ئیستراتیژی بە بازنەکردنی دەسەڵاتدارێتی لە جیهان لە نێوان وڵاتە براوەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی دوای بە شکست بردنی پەیمانی سیڤەر و سەپاندنی مۆتەکەی شوومی لۆزان بەواتای پارچە کردنی کوردستان بۆ چوار بەشی سەرەکی و راگوێزانی هه زارها خێزانی تر بەسەر وڵاتانی سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت و جیهاندا رژێم بەدوای رژێمی سەرکوتکەر سەروی سەدەیەکە لە کورد قراندایە. بەلام وەک ئاشکرایە شەوگار هەر چەند تاریک بێت ڕوناکیش لە ئاسۆدایە. وێڕای هەموو ئەو ئازار و نەهامەتیانەی...
وەك تێبینى دەكرێت ووشەى گەندەڵ بۆتە بنێشتە خۆشەى سەر زمانى زۆرێك لە سەرجەم چین و توێژەكانى گەلەكەمان! كە لە ڕاستیدا ناتێگەیشتنێك لە زۆرێك لەو كەسانەدا هەیە كە ئەم ووشەیە بەكار دەهێنن. بڕوا بكەن هەیە تەنها ئەوەندە ئەزانێت كە بڵێ فڵان و فیسار و ئەم حیزب و ئەو حیزب و ئەو وەزیر و ئەو بەرَێوەبەر و فڵان...