کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسەر نوسینێك لە كوردستانپۆستدا رۆژنامەنووسێكی دیکه‌ بە یەك ملیۆن دینار غەرامە كرا

Saturday, 01/01/2011, 12:00


لە كوردستاندا ئەوەى ماناى شەرعیەت بوونى نەبیت دادگایە ، بێگومان هەموومان ئەو راستیەش باش دەزانین كە دادگا واتە حەقیقەت و بەریگاى راستدا رۆیشتن .
بەڵام لە ژێر سایەى ئەم دوو دەسەڵاتە قێزەووونەى كوردستان (یەكێتى و پارتى) دادگا نەك شەرعیەتى نەماوە بگرە بۆتە داردەستى حەزە چەپەڵەكانى یەكێتى و پارتى .
رۆژى 28/12/2010 دوایین دانیشتنى دادگایی رۆژنامەنووس بنارهیدایت و جلالكریم عیسى بریكارى وەزیری ناوخۆ بوو ، حاكم سەركەوت كە حاكمێكى هەولێری بوو وەك بڵێى فشارێكى زۆری خراوەتەسەر بەناچاری بریارەكەى خوێندەوە و دواتریش بە بنارهیدایتى ووت تەمیزى بكەرەوە
ئەم ووتەیەى حاكم سەركەوت خۆی لەخۆیدا بەڵگەیە وە ئەگەر نا چ حاكمێك بە تاوانبارەكەى پێشى دەڵێت ئەم بریارەیەى من نا عادیلانەیە و برۆ تەمیزى بكەرەوە
دواتریش تا ئێستا من نەبوە رۆژنامەنووس لەسەر نووسینێك ملیۆنێك دینارغرامە بكرێت ، بەڵام چونكە لەسایتى كوردستانپۆست دا نوسراوە دەبوایە 10 ملیۆن دینار غرامە بكرایە ، لەبەر ئەوەى كوردستان پۆست بۆتە گەورەترین بەربەست لەبەردەم گەندەڵیەكانى یەكێتى و پارتى و ئاشكراكردنى حەزە نابەجێكانى هەردوو بنەماڵەیە
بە بینینی نووسینەكەى بنارهیدایت كلیك لیرە بكە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6ba3720b





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە