وەزیری شارەوانی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرێكی نیە چۆن زیادەڕۆیی لەبن دێنێ؟؟
Monday, 04/06/2012, 12:00
وەزیری شارەوانی و مەكتەبی پاراستن و شەخسی ئەوەلی پاراستن كە كوڕی سەرۆكە گشتیان لە ئێمە باشتر دەزانن فەرهاد محەمەدی سلێمانی كە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵانە لەوەزارەتی شارەوانی پلەی خەبیرەو بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانییەو مانگانە میزانییەكی شەش حەفت ملیۆنی بۆخۆی گل دەداتەوە، بێ ئەوەی لە هەفتەیەكدا یەك سەعاتیش دەوام بكات ،
بێجگە لەو پانزە ملیۆنەی بەناوی میزانیەی گۆڤاری گوڵان وەریدەگرێ و بە سافی قووتی دەدا، لەگەڵ موچەی شەش تا هەشت كارمەندی بن دیواریش لە گوڵان ئەویش بۆخۆی دەبا.ئەو گەندەڵیانە بەرەقەم بڵاودەكەمەوە .
وەزیری شارەوانی باسی تەجاوز دەكات ئەی كاكی وەزیر ئەوەی فەرهاد محەمەدی پاراستن دەیكات تەجاوز نیە بەسەر وەزارەت و حكومەت و خۆت؟ رۆژی شەمەی رابردوو فەرهاد دەهاتە ژووری كۆمپیوتەر دەیوت جوانی بۆ دابەزێنن ئیتر رووی نایە باسی دەوامم لێ بكات . بە ماجیدی بەناو سكرتێری دەوت مانشێتی زۆری بۆ دانێ چونكە وەزیر موراهیقە بەو شتانە حەزدەكات. لەوەش خۆشتر دەیوت دوایی پێی دەڵێم كاك مەسروور زۆری پێ خۆش بوو ئەو دیمانەیەت و لە مەكتەبی سەرۆكیش تەلەفۆنیان بۆ كردم وتیان سەرۆك وتی موقابەلەیەكی زۆر پێویست بوو، ئینجا بە پێكەنینێكی بەرزەوە دەیوت ئەوە فەرهادە وەزیری تەڵایع ، تۆ داوای دەوامم لێدەكەی ؟
فەرهاد دەیوت هەر وەزیرێك دێت من دوو مانگی ئەوەل دەكەومە ئەزمەوە تا لە زمانی دەگەم .
ئەمە وەزیری شارەوانی و ئەمەش سەرنووسەری گوڵان كە بەردەوام بە پاراستن دەخوڕێ و دەمانترسێنێ.
لە رۆژانی داهاتوو باسی گەندەڵییەكانی فەرهادی سەرنووسەری گوڵان دەكەم كە مانگانە چەند ملیۆنی لە گوڵان دەستدەكەوێ ، هەروەها باسی ئەو بەد ئەخلاقیەشی دەكەم كە لەناو گوڵان ئەنجامی دەدات و چ پارەیەك بۆئەو مەبەستە سەرف دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست