ڕەشید هەڕێنەى یاساشكێن و تیرۆریستە یان تاڵەبانى و دارودەستەكەى؟
Sunday, 11/10/2009, 12:00
(بەیانى پشتیوانى بۆ ڕەشید هەڕێنەى)
دواى شكستەكانی لەهەڵبژاردنى پەرلەمان تاڵەبانى مەحمود سەنگاوى تیرۆریستى ڕاسپاردوە بۆ تەسفیەى جەستەى ئەوانەى كە سەركردەى سەربازى یەكێتى بونە و پشتیوانى لیستى گۆڕانیانیان كردوە, پێشتر لەهەڵبژاردنى مەڵبەندەكانى یەكێتیدا لەساڵى 2006 عەلى سور و دڵشادى كادیر تیرۆر كران و تاڵەبانى خۆى ئیعترافى كرد كە عەلى سور بە كردەوەیەكى تیرۆریستى و دەستى ڕەش تیاچووە كەچى بۆ هەمو خەڵكى گەرمیان ئاشكرابو ئەو تیرۆیست و دەستە ڕەشە مەحمود سەنگاوى شێیرە بەفرینەكەى تاڵەبانی و پاڤێڵی كوڕی تاڵەبانی و مەلابەختیار بوونە, لەمڕۆژانەشدا دەیانەوێ بە پاساوى دادگاى كارتۆنى تاڵەبانى و دارودەستەكەى ڕەشید هەڕێنەى تێوەبگڵێنن گوایا دادگا داواى دەكات, ئێمە دەپرسین لەچەمچەماڵدا چەندە مافیا و پیاوكوژ و دز و لادەر هەیە و سەدان سكاڵایان لەسەرە و كەسیش پێان ناڵێت چاوتان كلى پێوەیە, ئایا حەمە ڕێگر و چەتەكانی تاڵەبانى و مەحمود سەنگاوى پیاو كوژ میلەت قڕێنن یان ڕەشید هەڕێنەى؟ ئەى بۆ دادگا و پۆلیسى چەواشە داواى ئەوانە ناكات سەدان سكاڵایان لەسەرە و ئەمرى گرتنیان هەیە لە دادگاى چەمچەماڵەوە؟ ئێمە لە عەمیدەكرێگرتەكەى مەحمودىسەنگاوى دەپرسین بۆ پۆلیس ناباتە سەر ئەوانەى كە خەڵكى هەژار و بێدەرامەت تیرۆردەكەن و بە پیاوكوژى گەورە ناسراون؟ لێرەوە داوا لەو برا پۆلیسانە دەكەین خۆیان بۆ كەسانى مافیا و یاساى كارتۆنى ناشیرین نەكەن و ئەركى ئەوان پاراستنى كەرامەتى ئینسانە لەدەست چەتەكانى جەلال و نەچنە سەر كەسانێ ئەگەر تاوانباریش بن وەك مەحمودى سەنگاوى و پیاوە بكوژەكانێ تاوانبارنین, حەقوایە پۆلیس كەلەپچەى تاوان بخاتە دەست سەنگاوى و پیاوكوژەكانى لەكەلار و كفرى و دەربەند و چەمچەماڵ ئەوكاتە بچێتە سەر ڕەشید هەڕێنەى,ئێمە وەك گەنجانى گەرمیان ئاماەین شۆڕشێك بەرپا بكەین دژى مافیاكانى یاسا شكێن داوا لە ڕەشید هەڕێنەش دەكەین ئامادەبێت بۆ سەروەركردنى یاسایەك تیرۆریست دادگاى بكا نەك تێكۆشەران, پشتیوانى خۆمان بۆ ڕەشید هەڕێنەى دوپاتدەكەینەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى گەندەڵ و دز و پیاوكوژەكانى تاڵەبانى, بۆئەوەى خوینى دڵشاد و عەلى سور و كەسانى تر بەفێڕۆ نەڕوات و ڕێگە بگرین لەوەزیاتر كەسانى پیاوكوژ حوكمى ئەم وڵاتە نەكەن .
گەنجانى ئامادە و تێكۆشەرانى گەرمیان لە
(چەمچەماڵ, كەلار, كەركوك, كفرى, سمود, باوەنور, دەربەندیخان) 10/10/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست