لەژووری کوردستان دەنگی ئۆپۆزیسیۆنی پاڵتاکەوە بۆ ئەنجومەنە بزێوە شۆڕشگێرەکەی سەرای ئازادی و دوو ووشه‌ش بۆ هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ناو
Sunday, 27/03/2011, 12:00
ئەی مرۆڤە وورە بەرزەکانی سەرای ئازادی ئەوە ئێوە بوون بوونە نموونەی چیای قەندیلی سەربەرزو بە گەندەڵە باڵا کورتەکانی یەکێتی و پارتیتان ووت لەم کوردستانەدا هێندەی سەرەدەرزیەک جێگەی هەناسەدانتان بۆ نەماوەتەوە.
ئەی شەهیدە تەمەن بەهارەکانی ١٧ی شوبات ئەوە خوێنی ئاڵتان بوو مەسعود بارزانی و تاڵەبانیتان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردوەو خۆشیان نازانن داوای پەناهەندەیی لە کام دەوڵەتی دنیا بکەن .
ئەی گیرفان خاڵیەکانی سەرای ئازادی ، دڵنیابن هەر ئێوە بوون بنەماڵەی تاڵەبانی بارزانی خاوەن سەدان ملیار دۆلارتان وا لێکردوە نەتوانن وەک بزنێکیش جێگا بۆ یەک ڕۆژیش خۆش بکەن
ئازیزانمان لە سەرای ئازادی دڵنیابن لە گەڵتان بووین بە خوێن بە گیان لەیەکەم ساتی ڕاپەڕینتان، لەتەنیشتانەوە بووین ئەو ساتەوەختەی شەقامەکانی کورستانتان پڕ کرد لە ووشەی (نا)بۆ گەندەڵی (نا) بۆ سیستەمی بنەماڵە ، (نا) بۆ ئەتککردنی شەرەفی خوشکەکانمان لە کۆشک و ڤێلاکانیان ، نا بۆ کڕینی ئازادی کەسێتی کورد، (نا) بۆ کۆیلەکردن .
هاوارمان کرد بەڵی بۆ ئازادی ، بەڵی بۆ سەرەنگونکردنی ژیانی کۆیلایەتی ، بەڵێ بۆ سزادانی ئەو بەرپرسە کوردانەی کوت و مت لاسایی عەلی کیماویی تاریق رەمەزان و عودەی و قوسەی و بارزان و وەتبانی زڕبرای سەدامیان دەکردەوە .
هاوخوێنەکانمان لەسەرای ئازادی:
ئێمەی کوردستانیانی دەرەوەی کوردستان بە ناوی هەزاران ئەندامی ژووری ئۆپۆزیسیۆن وه‌ک هه‌میشه‌بەڵێن دووپات دەکەینەوە ، لەگەڵتانین ، لەگەڵ هه‌موو داوا ڕه‌واکانتان، بەگیان لەگەڵتانین کاتێک جەستەتان بە گولەی بەڵتەجیەکانی حیزب کون دەکرێت و شەقام بە خوێن تەڕ دەکات ، کەی سەرماتان بوو ئێمە دەبینە گڕی ئاگرو ووشکتان دەکەینەوە ، کەی برسیتان بوو دەبینە پاروویەک و گەدەتانی پێ تێردەکەین ، کەی بەبارانی نەورۆزی سەرکەوتن تەڕ بوون دەبینە چەتری سەرتان و بەوورەی خۆڕاگریتان گەرمتان دەکەینەوە.
ئەی ئەنجوومەنی سەرای ئازادی :
ئێمەی ژووری ئۆپۆزیسیون لە پاڵتاڵک پشتیوانی بەیان نامەکەکاتان دەکەین کە ٢٦-٣ دەرتان کردووە ، داواکارین مکوڕبن لەسەر داواکانتان و ئەو خاڵانەی ئێوە داواکاری مێژووی خەڵکی کوردستانەو هەر گروپ و لایەنێکیش لەدەروەی داواکاری شۆڕشخوازانی سەرای ئازادی کۆبوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتی گەندەڵی کۆتایی پێهاتووی یەکێتی و پارتی بکەن دەچنە خانەی خیانەت لە داواکاری جەماوەری ڕاپەریوی کوردستان جا ئەو لایەنە بزووتنەوەی گۆڕان بێت یاخوود لایەنە ئیسلامیەکان .
لێره‌وه‌ڕایده‌گه‌یه‌نین به‌ده‌ر له‌وه‌ی پشتیوانی له‌ته‌واوی داواکاریه‌کانتان وکاره‌کانتان ده‌که‌ین،داواش له‌هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ناو په‌ڕله‌مان ده‌که‌ین،هه‌موو دانوستانێک له‌نێوان خۆیان و ده‌سه‌ڵاتدا ڕه‌تبکه‌نه‌وه‌و ئه‌ندامێتیان له‌په‌ڕله‌مانی کوردستان بکێشنه‌وه،به‌تایبه‌ت له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌میدیاکان وا بڵاوکرایه‌وه‌که‌بڕیاره‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی ویه‌کێتی دانیشتنێک ئه‌نجام بده‌ن،بۆیه‌داوا له‌بز‌وتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ین،که‌لانی که‌م له‌م قۆناغه‌دا هیچ دانیشتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حیزبه‌دا نه‌که‌ن.
ئەی هاوخوێنەکانمان لەسەری ئازادی :
لەگەڵتانین بە خوێن بە گیان تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی دوو بنەماڵەیی خوێن مژی بارزانی و تاڵەبانی دەکەینەوە بە کونەکەی خۆیاندا .
ژووری کوردستان دەنگی ئۆپۆزیسیۆن/ پاڵتاڵك
٢٦-٣-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست