كاك نەوشێروان ئایا ئاگادارى, شێخ كەریم و هەندێ كەسانى تریش شایستەى گردەكە نین!!!
Friday, 24/04/2009, 12:00
لەدواى ئەوەى براى بەڕێزمان كاك دكتۆر جەزا چنگیانى, بابەتێكى نوسى بەناوى(كاك نەوشێروان توشى شۆكمان نەكەیت), كۆمەڵێك ڕاستى لەخۆ گرتبو پێشوەخت پێویستە بەڕێزنەوشێروان بیزانێت, بەندەش وەكو تاكێكى ئەم كۆمەڵگایە خوازیارم ئەو گۆڕانە بێتە دێ كە بەڕێزیان ڕایگەیاندوە هەروەك خۆم بەدۆستى ئەو بەرنامەیش دەزانم كە لەگردەكەوە پێشكەش بكرێ, تا ئێستاش هیچ شتێ قەناعەتى نەگۆڕیوم, و نەیتوانیوە قەناعەتم پێبكات كە گردەكەش بەدەر نیە لە هەلپەرست و لەو دەموچاوانەى كە بەدواى هەریسەكەدا دەگەڕێن, لەو خاڵەوە, لەهەستكردنمانەوە بەوەى گردەكە شۆێنێكە ئومیدە بۆ گۆڕان, زۆرینەى خەڵكى چاوەڕوانى لێدەكەن, بۆیە نابێ لەهەنگاوى سەرەتاى بیناكردنەكەدا, كۆمەڵێك خشتى ناڕێك و ڕزاو خۆیان بخەنە نێو دیوارەكەوە.
گومانمان لەوە نیە وەك لەپێشەوە باسمان كرد, گردەكە شۆێنى ساغكردنەوەى كەسە بودەڵ و گەندەڵەكان نیە, ئەوانەى سەردانى دەكەن بۆمەبەستى خۆیانە, و ناشتوانن گردەكە بكەنە شۆێنى هاتنە دی خەونەكانى دیكەیان, مەگەر ئەویش وەك گردەكانى تر نەگبەتى بیگرێ و بیەوێ خۆى نابود بكات ئەمەیان بە مەحاڵ دەزانم.
هەندێ كەس هەیە لەم كاتانەدا زۆر جێگەى قسەن, تاڕادەیەك بۆ من ئاساییە و ڕەنگە هەندێ شتم لا ڕونبێت, بەڵام ئەوانەى لە دورەوە چاوی ئومێدیان لە گردەكەیە, هەندێ جار نائومێد دەبن, كاتێ بزانن هەمان دەموچاوەكانە كە خۆرەى یەكێتى و حكومەتن و لە گردەكەش بیانەوێ بەهەمان شێوە بن, بۆنمونە دەیان جار, لەئاستى چەند كەسێ بەئاگا دا ئەو پرسیارە كراوە, ئایا گردەكە بوەتە شۆێنى شێخ كەریم و كۆمەڵێ دەموچاوى تر, دەبێ كامە هەوڵى گۆڕان بێت....ئەمە پرسیاریكە بەحەقى ئەوانە دەزانم كە گومانیان هەیە و نایانەوێ جارێكى تر دەسەڵاتێ بێتە كایەوە, موقەدەساتى تێكبشكێنێ وەك یەكێتى و پارتى.......
ئایا بەڕێز نەوشێروان بیرى لەوە كردۆتەوە ئەمڕۆ شێخ كەریم و هەندێ دەموچاوى شەریكە دزى, گردەكەیان كردۆتە جێگەیان, نابێتە ناز بەسەریانەوە؟
دەبێ لەپاشەڕۆژدا ئەگەر نەوشێروان دەسەڵاتى گرتە دەست, دەیان كۆمپانیاى نەوت, و دەیان تەندەرى تایبەت و دەیان دەستەى پاسەوانى, و دەیان ئیشى سەرەوژێر و ئابڕو بردنى یاسا, فەراهەم بكات بۆ شێخ كەریم,وەك پاداشتێ بۆى كە لەڕۆژانى تەنگەژەى نەوشێروان دا سەردانى گردەكەى كردوە!!! دڵنیام ئەوجۆرە داخۆازیانە مەهامى سەرەكیانە,ئەمەش سەخافەتى یەكێتى و پارتى نە بو لەساڵانى ڕابردودا دەیانكرد؟
لەوەش بترازێ باوەڕ ناكەم شێخ هیمەتێ بكا و بەوانەش ڕازى ببێت, دەبێ بەڕێز نەوشێروان وەزیرێكى ناوخۆ لەسەر لیستەكەى دابنێ, داواشى لێبكات دێوەخانێكى تایبەتى بۆ بكاتەوە, و بیكاتە نوێنەرى وەزارەتى ناوخۆ لە كۆمپانیاكانى قادر كەرەم و شۆێنى تریش!!!
من دڵنیام نەوشێروان باش ئەو ڕاستیانە دەزانێت, كە ئەوانە نەك ناتوانن خەڵكى بانگ بكەن بۆ دەنگدان و گۆڕان بەڵكو خەڵكى ئەوانە بە ڤایرۆسى حزب و حكومەت دەزانن, خەڵكى دەیەوێ ئەوانە موڵك و سامانیان ئاشكرا بكەن و لەسەر كارە ناڕەواكانیان بدرێنە دادگا, نەك ئامادەن گۆییان لێبگرن, ئەگەر لە ڕابردودا بەهۆى وەزیرى ناوخۆى پێشوە وە كە خۆشتەویست بو لاى خەڵكى, بێدەنگ دەبون لەو ڤایرۆسانەى كە بەداخەوە عاتیفانە لەگەڵیان دەجوڵایەوە و ئەوانیش دەبونە بارقورسى بۆ خەڵك و سەرجەم كۆمەڵگە, ئەمجارەیان نایانەوێ كەسانى ناشیاو بكرێتە مۆتەكەى سەرسنگیان.
لەوباوەڕەدام كاك نەوشێروان نایەوێ هەمان ئەزمۆنى سەقەتى ینك و پدك دوبارە بكاتەوە, و ڕەنگە تەلەفزێۆنەكەى خۆیشى تاك لایەنە بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن بەكارنەهێنێ, نەك شێخ كەریمەكان!!
ئەگەر هەر دەیەوێ ئەو جۆە كەسانە بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن لەنمونەى شێخ كەریم و ئەوانى تر بەكاربێنێ بەداخەوە چۆن وەزیرە پێشوەكەى ناوخۆ وایدەكرد, بابچێ لەخەڵكى چەمچەماڵ و قادركەرەم, خەڵكى سەنگاو و زۆرینەى دوزییەكان بپرسێ, بزانە چۆن وەڵامى دەدەنەوە و كۆمەڵێ ڕاستیشى بۆ دەردەكەوێ, ئەگەر ناشیەوێ با ڕونى بكاتەوە بۆ ئەو خەڵكانەى كە پرسیاریان دەربارەى هەیە, كە ئەو میوانێكە و گردەكەش ڕاگوزەر, بەڵام لەهەمان كاتدا پاڵاوتەشە!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست