کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانی نمونەی پێشکەوتوترین شارانی جیهان....

Saturday, 26/02/2011, 12:00




بەخۆشحاڵیەوە لە بەرامبەر پێشێڵکاریەکانی دەسەڵاتی حیزب و دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان جیاوازی و کاریگەری عەقلیەتی حیزبی وە ئاستی ڕۆشنبیری هەر حیزبێک
ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دەبێت و وە ڕەنگ دانەوەی ئەو عەقلیەتە بەشێک لە کۆمەڵگا تێک دەدات.نمونەی زیندوو بۆ ئەمە لە پاش رووداوە خوێناویەکەی بەردەم ئەمنە زەردەکە کە میلیشیاکانی  پارتی چەند ڕۆڵەیەکی بەجەرگ و چاو نەترسی شاری هەڵمەت و قوربانیان شەهید و بریندار کرد،لەسەرەتادا ئەو چالاکیە جەماوەریە بۆ داواکاری سادە و ساکار توندوتیژی لێکەوتەوە گومانم لەوەدا نیە کەوا خەڵکێکی دەرەوەی شاری سلێمانی بۆ تێکدان هێنرابوون چونکە دواجار بینیمان کەوا هەر گەنجانی سلێمانی بوون نمونەی جوان و پێشکەوتوی وڵاتی دیموکراسی.
بەخشینی گوڵ بە هێزەکانی پاراستنی خۆپیشاندەران و دروست کردنی پەرژینی ئاشتی بەرزترین رەوشتی ئازادیخوازان و گۆڕان خوازانی ئەمارەتی بابانە،بەڵام لە بەرامبەردا لە شاری هەولێر لە جیاتی پێشوازی کردن لە خەڵک و خۆپیشاندەران بۆ داواکاریەکانیان کە لوتکەی هەردوو حیزبەکە دان بە گەندەڵی دادەنێن کەچی خۆپیشاندەر دەرفێنرێت و پاراستن و ئاسایش دەبن بە بەدیلی قەزافیەکانی کوردستان و پەرۆکی زەرد دەبەخشرێتە هێزەکانی زێرەڤانی و پاراستن و ئاسایش کە بە جلی مەدەنیەوە هاتبوونە ناو جەماوەر تاوەکو ئەو کۆبونەوە جەماوەریە بکەن بە هی خۆیان و بڵێن هەولێر لەگەڵ دەسەڵاتە ..
لێرەیشەوە داوا لە هاولاتیانی بەشەرەفی هەولێر دەکەم وەکو هەولێریەک تکایان لێ دەکەم وەکو گروپی گەنجانی سەربەخۆ رایانگەیاند لە سەعاتی سفر خۆپیشاندان دەست پێدەکات و ئامادە بن لەو راپەڕینە جەماوەریە..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە