سینەکان هاواری
Friday, 14/05/2010, 12:00
لە کالانی دیرۆکی کورد خەنجەری ژەهراوی زۆرن
لە تۆماری زبڵداندا ریسواو رەنگ زەردو سەرشۆڕن
کرمی دارو ئاگری بن کا لە وەتای هەن لەمپەری رێگای سەربەستیین
هەرخۆیان جاش و بەدکارولە پێش لەشکر کەوا سوورن
وادیسانیش چەشنی دوێنێ ئازارو برینێکیتر ناخی هەژاند
دڕندەتر دەستی ناپاک؛لە پایتەختی نیشتمانم سنوری ئەخلاقی بەزاند
لەگەڵ هاتنی بەیاندا کەڵبەی تیژیان نیشانی وشەو قەڵەمدا
لەبەردەمی خەڵک و خوادا بێ شەرمانە!! پیرۆزیی زانکۆیان شکاند
واتێمەگەن بەمشێوازە دەتوانن پەیڕەوی فاشی و ئاغاکانتان بسەپێنن
چارەنووستان هەردۆزەخی ئەبەدییە مێژوو بۆ هەموانی سەلماند
بەم کارە ترسنۆکانە وا ئەزانن دەنگی دلێرو ئازادی گەل دەمرێنن
خاتر جەم بن لە دوای ئەوان چەندین چرۆی گەشی بەهار سەردەردێنن
پێتان وایە توندو تیژی و ئاگروئاسن رێگەچارەو گفتوگۆیە
دڵنیابن هەموو بانگی هەقیان داوە دەنگی میللەت لە دژتاندا بڵندگۆیە
سەردەمی ترس و تۆقاندن، ئەشکەنجەدان باوی نەما لەگشت جیهان
تازە هاتوون بۆ پاراستنی باندەکەتان لێمان ببڕن هەناسەدان
بەم تاوانە ویستتان بێژن ئێمەین میراتگری بەعس و نەوەی شەیتان
چاک بزانن زۆر نزیکن لەسەرەمەرگ ؛هاکە لێتان پاکرایەوە کوردستان
(شوکر وشیارە مەحوی تێ دەگا دونیا خەراباتە)
بوونی نۆکەرو خائینان لە نێو خاکمان کارەساتە
*(سینەکان واتا سۆران و سەردەشت-جگە لەمانا واتا بەخشەکە ی)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست