کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر هونەرمەندان. .... نەبن كێ.......؟!!!

Saturday, 21/02/2009, 12:00




ئەمە دەمێكە لە ووڵاتی ئێمە دیاردەیەكى ناخۆش هەیە كە ئەویش خۆسوتاندنی ژنانە كەبووەتە بابەتێكی ڕۆژانە وڕۆژەڤی خەڵكی پڕكردووەتەوە وپرسیارێكی بێ ووڵامی لە سەر زاری خەڵكی ئێمەی بە جێهێشتووە.
ئەگەر ئێمە تیشكێك بخەینە سەر ئەم دیاردەیە،ڕەنگە هۆكارەكان ئاشكراتر ببن وڕاستییەكان دەركەون وبگەینە ئەوەی بتوانین ووڵامی ئەو پڕسیارەش بدەینەوە.
بێ گومان هۆكارەكان لە یەك ودوو وسێ زیاترن،بەڵام من لێرەدا دەمەوێ تیشكێك بخەمە سەر ئەوەى كە زۆر باسی لێ ناكرێ و سرنجی ئێوەی ڕێزدار لەوێ وە ڕابكێشم بۆ نێو مەوزۆعەكە.
بەرلەهەمووشتێك دەبێ بزانین كە خۆكوشتنی ژنان لەووڵاتە دواكەوتووەكان ڕێژەی زیاترە كە لەم ووڵاتانە ژن چەوساوەترە وزهنیەتی پیاو دواكەوتووە ژن ناچار دەبێت پەنا ببێتە بەر خۆ كوشتن.
مخابن لەووڵاتی ئێمەش دا ئەم دیاردەیە زۆرە وڕٍۆژانە گوێمان لەم ڕۆداوانە دەبێت .
من پیم وایە كە یەكێك لەو هۆكارانە ڕۆڵی هونەرو وهەنەرمەندانە،كەتەیدا هندێك دەرگا كراون خۆمانیش نازانین بەرەو كوێ دەمانبنەوەو ولە كوێ كۆتاییان پێ دێت.
لە ووڵاتی ئێمەولەچوارچێوەی سنوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئەگەر تەماشەی نێوشار بكەین وببینین كچ ودایكێك پێكەوە دەسۆڕێن،سرنج ڕاكێشە كە وەكۆ كچەكە ئێستا لەئۆستڕِالیا هاتبێت ودایكیشی لە چاخی بەردینی ناوینەوە،ئەمە لە ڕووی شكڵەوە دیمەنێكی زۆر ناكۆكە بەڵام لە ئاستی زهنیەت هەردووكیان وەكۆ یەكتر دواكەوتوون.
كچەكە كە لە ڕووی شكڵە نامۆی دایكیتی بۆ خۆی زۆر بە ڕەوا دەبینێ كە حەز بكات و خۆشەویستی هەبێت ولەگەڵی دا بێت وبڕوات كە ئەمە دیاردەیەكی ناپەسەندە لەلاى دایكی وكۆمەڵگا بەگشتی.
خاڵە سەرەكیەكەی كە من دەمەوێ باسی لێوە بكەم ڕۆڵی هونەرو هونەرمەندانە.
ئێمەى كورد لەباشوری كوردستان ئەمە چەندساڵێكە دەرفەتمان بۆ ڕەخساوە كە دەتوانین ئازادانە گۆرانی بڵێین ومۆسیقا بژەنین وهتد،بەڵام هونەرمەندانی ئێمە چ مۆسیقایەك پێشكەشی گەلەكەیان دەكەن وچ شێوە گۆرانی دەڵێن وكاریگەرییان لەسەر گەنجان بەگشتی وكچان بەتایبەتی چیە؟.
لە ووڵاتێكی وەكو ئێمەدا كە هەزاراها ساڵە تەیدا ژێر دەستین ،دەبوا لە ڕەخساندنی دەرفەتێك بەر لە هەموو شتێك بگەڕێین بە دوای مێژووی ڕاستی گەلەكەمان و چاند وهونەری ڕەسەنی ئەم وولاتە كە ساڵانێكی دوور ودرێژە لێی دەدزن وچەواشەی دەكەن،بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا بۆ تێكدانی ڕەوشت وكەسایەتی لاوانی ئیِمە ڕۆڵی هونەرمەندان ڕۆلێكی حاشاهەڵنەگرە.
ئەگەر تەماشەی ئەو كلیپە كوردیانە بكەین كە لە كەناڵەكانی ئاسمانیدا پەخش دەكرێن، خۆمان نامۆ دەبینین و بۆمان دەردەكەوێت كە ئەم شێوە كلیپانە هیچ پەیوەندیەكیان بە چاندو هونەری ئێمەوە نییە، زۆر بەداخەوە كەناڵەكانیش بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان زۆر شكۆمەندانە پەخشیان دەكەن بێ ئەوەی تۆزێ حەیا لە ڕوویان بنیشێ،سوورن لە سەر ئەوەی كە هونەری ئارابێسكی ڕۆخاو بڵاوو بكەنەوە.
بەراووردكردنی ئەم كارانە لە گەڵ خۆكوشنی ژنان شتێكی سەیر نییە،هەر دەبێ بزانرێ كە كاریگەری ئەم بەرهەمە سەقەتانە چەندە لە سەر لاوان بە گشتی و كچان بە تایبەتی، ئایە هونەرمەندێك ئەنجامی كارەكانی خۆی نازانێ؟ یاخۆد دەزانی بەڵام نیازێكی تری هەیە؟!.
ئێمە هەتا ئێرە باسی ئەنجامەكانمان دەكرد،ئایە هۆكارەكان چین وبۆ وەهایە؟.
بە ڕای من بەر لە هەموو شتێك ئەو هونەرمەندانەی كە بەم شێوەیە كاردەكەن لە ڕووی سایكۆلۆژی وە نەخۆشن و پێویستی یان بە عیلاجێكی بەپەلە هەیە،ئەم نەخۆشیەش نەخۆشی چاو برسسیبوونە(نقێ) لەبەر ئەمە نازانن ووڵاتپارێزی چییەو خۆشەوستی گەل وكۆمەڵگا هیچ واتەیەكیان لە لانیە وزۆر بە ئاسانی سەد ووڵات و سەد كۆمەڵگا بەلارو لەنجەی كجێك دەفرۆشن.
ڕەنگە لێرەدا هەندێ كەس بڵێن: كە ئەمانە هونەرمەند نین و هەموو هونەرمەندێك وەها نییە! منیش پێیان دەلێم ئەم كارانە هونەرین ئەگەر ئەمانە هونەرمەند نین ئایە هونەرمەندانی ڕاستەقینە لە گوێچكەی كام گایەدا خەوتوون؟ لە بەر ئەمە من دەلێم ئەگەر هونەرمەند تاوانبار نییە كێ تاوانبارە.
لە هەمان كاتدا حكومەت و دەستەڵاتیش لەو تاوانە بەدەر نین،لەبەر ئەوەی كە ئەم كارانەلە ڕێگای دام ودەزگاكانی حكومەتەوە دەكرێت، ئەگەر لەسەر ئەم كارانە رانەوەستین وچارەیەكیان بۆ نەدۆزینەوە ئەوا ماوەیەكی زۆر نزیك بۆ لاوانی ئێمە دەڵێین خوا عافیكە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە