دكتور فواد معسوم باش بناسن: پیاوە پەمەییەكە،

Thursday, 23/07/2009, 12:00


قسەیەكى بەناوبانگى فواد معسوم هەیە لە ناو ریزەكانى ی.ن.ك دا تا ئەمڕۆ لە سەر زارى ئەندام و پێشمەرگەكانى وەك پەند دەوترێتەوە ، (تا یەكێتى نیشتیمانى كوردستان نانێكى هەبێت لەگەڵى دەكەم بە دوو لەتەوە) كە پبَویست بوو پێچەوانەكەى بڵێ: (تا نانێكم هەبێت لەگەڵ ی.ن.ك دەیكەم بە دوو بەشەوە) . ئەو كاتەى فواد مەعسوم ئەم درووشمەى هەڵگرتبوو ، كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان و ئەندامانى یەكێتى پاروویان لە دەمى ماڵ و منداڵى خۆیان دەگرتەوە و پێشكەشى ی.ن.ك و شۆڕشەكەى و پێشمەرگەیان دەكرد.
فواد معسوم كوڕى مەلا مەعسومى كۆیەیە ، كە بە رەِچەڵەك خەڵكى ناوچەى هەورامانە و هاتوونەتە شارۆچكەى كۆیە نیشتەجێ بوون ، دكتوراى هەیە لە فقهى ئیسلامى لە جامعەى ئەزهەر لە قاهیرە ، لە شۆرشى 1974 نوێنەرى پارتى دیمكراتى كوردستان و شۆرش بووە لە قاهیرە ، دواى ئاش بەتاڵ یەكێك بووە لە دامەزرێنەرى ی.ن.ك ، پیش شەش مانگ ی.ن.ك دامەزرێ نامەیەكى ناردوە بۆ مسعوود بارزانى (دەقى نامەكە لەكتێبەكەى مسعوود بارزانى دا بڵاو بۆتەوە) هێرشێكى زۆر سووك و ناشریین دەكاتە سەر جلال تاڵەبانى و بەگێرە شێوێن ناوى دەبات ئینجا داواىزیاد كردنى مووچەكەى دەكات لەمسعوود بارزانى بەرامبەر بەو قسە ناشریینانەى بە جلال تالەبانى ووتوە ، لێرەدا پرسیار ئەوەیە جۆن لەماوەى شەش مانگدا بوو بە هەڤاڵى جەلال تالەبانى و پێكەوە ی.ن.ك یان دامەزراند . ؟؟؟

لە كۆتایى هەفتاكان و سەرەتاى هەشتاكان دا نوێنەر ى ی.ن.ك بووە لە شام ، ئەوانەى كاریان لەگەڵ كردووە لە شام باس لەوە دەكەن كە یەكەم دیاردەى گەندەڵى لەم پیاوەوە دەستى پێ كردووە ، ی.ن.ك سەدان هەزار دۆلارى لە لیبیا وەردەگرت دەدرایە فواد معسوم ئەم زاتە لە ئاڵ و گۆڕ كردنى ئەو پارایەدا كۆمەڵێ پارەى بۆ خۆى ئەشاردەوە بەشێوەیەكى نەشیاوو نا شەرعى ، وەك باسى دەكەن بەو پارانەى دەستى كەوتووە شووقەیەكى لە گەڕەكە هەرە گرانەكانى شام پێ دەكڕێ گەڕەكى (برامكە) ، لەو زەمەنەدا پێشمەرگە نانە ڕەقى بە هەزار حاڵ دەست دەكەوت بیخوات ، چەك لەشانیانا نەبوو زۆربەیان بێ چەك بوون . كەچى ئەم پیاوە پەمەیى یە خەریكى دزین و خۆ پێ گەیاندن بوو بە پارەى حیزب و شۆڕش . (ئەوراقى رەسمى شوقەكەى كە فرۆشتوێتى لە كۆتایى هەشتاكاندا و ناوى دەڵالەكەى لەماوەى داهاتوودا بڵاوى دەكەینەوە) .

لە سەرەتاى نەوەتەكان هەر بە گەیشتنى بۆ لەندەن بە سەردانێك بۆ لاى منداڵەكانى ، لەڕێگەى سەرچڵ قەزازى رەحمەتی ، خانوویەكى بە پارەى یەكێتى لە گەڕەكى (پەرەڤێڵ) ڕۆژئاواى شارى لەندەن ئەكڕێ كە ئێستا لە هەمان گەڕەك 5-6 خانووى بۆ خۆیى و كچەكانى كڕی وە كە هیچیان نرخەكەى لە 500-600 هەزار پاوەنى بەریتانى كەم تر نین ، ئەمە لەكاتێك دا كادرو پێشمەرگەكانى یەكێتى بە خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە ئ لەبەر شاڵاوى ئەنفال و كیمیا بارانى كوردستان ئاوارەى ئەودیوى سنورى كوردستان بوبون لە ئوردوگاكانى ئێران و شارەكانى سوریە لە بارێكى زۆر خراپ و ناهەمواردا ڕۆژگاریان بەسەر دەبرد چاوەڕوانى دوا ڕۆژێكى نادیاریان دەكرد ، كەچى ئەو پیاوە پەمەیى یە پارەى یەكێتى بۆ یەرژوەندى خۆى بەكار دەهێنا .
لەدواى ڕوخانى ڕژێم دەست بەجێ گەڕاوەتەوە بۆ عێراق هەلێكى گەورە بوو بۆ ڕاوو ڕووت ، چونكە حكومەت نەما بوو پاشا گەردانى بوو بۆ دەست كەوتە ناشەرعىەكان ، پاش ماوەیەكى كورت بڕێ پارە بە ڕێگەیەكى نا شەرعى دەنێرێتە سەر حسابى دكتور خدرى براى كە پتر لە نیوو ملیوون دولارى ئەمریكى بووە ، خدرى براى لەلایەن پۆلیسى بەریتانیەوە دوچارى پرسیارو وەڵام دەبێتەوە، كە ئەم پارەیە لە كوێوە هاتووە و سەرچاوەكەى كێ یە ، فواد معسووم بەپەلە پەنا دەبات بۆ جلال تالەبانى ئەویش لەڕێگەى دەزگا تایبەتەكانى بەریتانیاوە بۆى چارەسەر دەكات كە گوایە ئەو بڕە پارەیە پارەى یەكێتى یە ، بەڵام پێ ى دەڵیت (كەشتێكى وا دەكەیت پێشتر من ئاگادار بكە) . بێ گومان جلال تالەبانى بەئاگایە لە دزیى و ڕاوڕووتى سەرانى یەكێنى و بۆیان دەپۆشێ بۆ ئەوەى هەردەم سووك و سەرشۆڕ بن لە حوزریدا ، وە بۆ ئەوەى قەت نەتوانن باس لە دزیە گەورەكانى ماڵى تاڵەبانى بكەن وە بەشداربن لە دزیەكان لەگەڵیان .
فواد معسووم بەوەشەوە ناوەستێ دەكەوێتە بازرگانى كردن و هەڵپە كردن بۆ وەرگرتنى تەندەرى نا شەرعى لە ڕێگەى تاڵبانیەوە وە هەر زوو لەگەڵ(فخرى كەریم زەنگەنە) كلكیان تێكەڵ دەكەن لەبوارى راگەیاندن و چاپخانە كڕین و فرۆشتن وەرگرتنى پرۆژەى لەدەرەوەى یاسا بەپاڵ پشتى سەرۆك كۆمار و دەڵالى فریاد رەواندزى چەندەها تەندەرى نا شەرعیان وەرگرتووە.
فواد معسووم زۆر بێ شەرمانە بەبێ ئەوەى سڵ كاتەوە لە هیچ عوورف و مۆراڵێك كچەكەى خۆیى كرد بە وەزیرى (اتێالات) كە ژنى كوڕێكى پێست رەشى كەنەدى بووە ، ئەمە كارەساتێكى گەورە بوو بۆ كادر و خەڵكانى یەكێتى ، چوونكە كچەكەى نەك هەر یەكیُتى نەبوو ، بەڵكوو نەی ئەیزانى كورد وعیراق چى یە ، بەڵام بازرگانێكى گەندەڵى ئەكتیڤ بوو بۆ دزى و ڕاوڕووت، هەر بۆیە پێش تەواو بونى دەوروى وەزارەتەكەى ، لیژنەى نەزاهەى عیراقى فەرمانى دەست گیر كردنى دەركرد لەسەر دزى و خراپ بەكار هێنانى پارەى وەزارەتەكەى ، بڕیارى دەست گیر كردنەكەى لە جریدەى رەسمى عیراقیدا بڵاو كرایەوە ، ئەم جارەش جلال تالەبانى بە هانایانەوە هات و ڕزگارى كردن .
فواد معسووم هەردوو كچەكەى تریشى دامەزارندووە لە باڵوێزخانەكانى عیراق ، یەكێكیان بە پلەى سكرتێرى دووەم لە باڵوێزخانەى عیراق لەندەن ، ئەوى تریشسان بە پلەى سكرتێرى سێ یەم لە باڵوێزخانەى عیراق لە كەنەدا.، بەڵام هەزاران كوڕوو كچى دەرچووى زانكۆكان لە بوارە جبا جبا كاندا بێ كار ماونەتەوە چاوەڕەانى ڕەحمەتى دەستى ئەم پیاوە بەرزانەن دەكەن لە شوێكینَكا دابمەزرێن . ئەمانە وا هەست ئەكەن خۆیان سوڵتانن و باقى خەڵك عەبدن لەبەردەمیانەدا . ئەم گەندەڵیە تا كەى ئیتر ڕۆژى ئەوە هاتووە بەو پیاوە پەمەییە بوترێ (من این لك هژا) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە