تاڵه‌بانی و دوو گۆچان !
Thursday, 20/09/2012, 12:00
گۆچان له‌ته‌مه‌نی سیاسی تاڵه‌بانیدا چ سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ بووبێت یان قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕین ،ڕۆڵی کاریگه‌رو تایبه‌تی خۆی هه‌بووه .ئه‌وه‌ی دوور ونزیک به‌م که‌سایه‌تیه ئاشنا بووبێت یان ته‌نها بۆ بینینیش چاوی پێی که‌وتبێت ده‌زانێت ،ئامانج له به‌ده‌سته‌وه گرتنی گۆچان لای تاڵه‌بانی ئه‌و ده‌م ته‌ندروست باش ته‌نها بۆ پاڵپشت و بهپێوهخۆگرتن نه‌بووه له‌ناو چیا‌و چۆڵ وڕێگه‌ی سه‌خت و ههورازنشێوهکان . به کورتیه‌که‌ی گۆچان لای تاڵه‌بانی ئاڕاسته‌ی ئامڕازی گۆباڵ و حه‌یزه‌ران و کوته‌کیان وه‌رگرتبوو ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌کێ و بۆچی ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی تاڵه‌بانی گۆچان به ده‌ستیان ناسیبێت ڕوون وئاشکرایه ده‌یان پێشمه‌رگه و هاوسه‌نگه‌ری خۆی له‌به‌رچاوی هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانیان بۆ شکاندن ، ترساندن ،تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌روونی و هتد داوه‌ته به‌ر نه‌عله‌ته‌ی گۆچان .. پاشانیش یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ک موفه‌ڕک شه‌ره‌فی گۆچان خواردنیان به‌رکه‌وتبوو ،له دانیشتنی دوو قۆڵیدا له‌گه‌ڵیان به پاره و به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و پشووی یه‌ک مانگی و ده‌مانچه و ژن بۆهێنان خه‌ڵاتی ده‌کردن .
دوای ڕاپه‌ڕین ،ئه‌و کاته‌ی ته‌مه‌نی تاڵه‌بانی باوه‌شی به حه‌فتا ساڵی و به‌ره‌و ژووردا کرد ،ئیتر باری ته‌ندرووستیشی به‌ره‌و ناجێگیری ڕۆشت .بێگومان به‌شێکی زۆری تێکچوونی باری ته‌ندرووستی تاڵه‌بانی بۆ چڵێسی له خواردن و گوێ نه‌گرتنی له ڕێنمایی پزیشک و که‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه و گرنگی نه‌دانی به پشوودان و حه‌وانه‌وه‌وه هه‌بوو .تاڵه‌بانی درێژی باڵای 170 سانتیمه‌تره ،به‌ڵام کێشی ده‌گاته 100 .که‌وابوو ئێسقان و ماسولکه‌کانی ئه‌م پیاوه ،به‌تایبه‌تی ئه‌ژنۆکانی ،به‌ئاسانی هێزی بهپێوهڕاگرتنیان نامێنێت و چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش گۆچان ه.
گۆچانی ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له کوالیته وڕه‌نگ و نرخیا گه‌لێک له‌وه‌ی سه‌رده‌می شاخ به به‌هاتره وبۆ هه‌مان مه‌رامی سه‌رده‌می شاخ به‌کاریناهێنێت ،که‌چی هیچ دادی ئه‌م سه‌رۆک و سکرتێره خاوه‌ن دوو قاچ و دوو گۆچانه نادات و باڵانسی ڕاناگرێت .زه‌قترین نموونه‌ش ئه‌و که‌وتن وگلۆربوونهوهی بوو له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دا تووشی هات ،که لهپێپلیکانهکان وه‌کو به‌رمیل تلۆربووهو پاسه‌وانه‌کانی نه‌بوونایه هه‌پرون به‌هه‌پرون ده‌بوو.
ئه‌مه‌ی باسم کرد ،مه‌ینه‌تیه بۆ چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، ئاخر مرۆڤ تۆ ده‌زانیت هیلاک و نه‌خۆش وبێ قاچی ،بۆ ناچیته ماڵه‌و ئه‌و ماوهکورتهی ته‌مه‌نت که ماوته ،له‌چارچێوه‌ی کۆشکهکانتا و به‌ناز ونیعمه‌تی پاره‌ی میلله‌ت به‌سه‌ری ببه‌یت و کوردیش له‌و هه‌موو پۆرت شکاندن وسوکایهتیانه ڕزگاربکهی ؟
سلێمانی
20.09.2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست