هیوا و نائومێدی له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان دا !
Tuesday, 25/09/2012, 12:00
پاش دابڕانی په‌یوه‌ندیه‌کی ئاشکرای زیاتر له سێ ساڵی پڕ کێشمه‌کێش و دژایه‌تی یه‌کتری و گه‌یشتن به تانه‌و ته‌شه‌رلێدانی تووند به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک و به‌رپاکردنی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی ،که که‌موزۆر له‌هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا نمایشده‌کرا ،سکرتێری یه‌کێتی و جێگره‌که‌ی دوێنێی و ڕێکخه‌ره‌که‌ی ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گفتوگۆیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا ڕوون سیاسی پر په‌یام کۆبوونه‌وه...... کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌و ده‌موچاوانه‌ی له وێنه وگرته‌ڤیدیۆیه‌که‌دا بینه‌ر ده‌یانبینێت ، هێمان بۆ هزری سیاسی ناکامڵی دوو که‌سایه‌تی تا ئێستاش له سه‌ده‌ی بیست ویه‌کی پڕ گۆڕانکاری ڕیشه‌ییدا باوه‌ڕیان به عه‌قڵیه‌تی عه‌شیره‌تگه‌رایی پته‌وه و له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیاندا ڕه‌گی قوڵی داکوتاوه .
له ته‌نیشت سکرتێری گشتی یه‌کێتیه‌وه ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی دانیشتوون ،به‌ڵام به‌شوێن بزربوونی دکتۆر به‌رهه‌م له‌سه‌ر شانۆی ڕووداوه‌کان ، سه‌یروسه‌مه‌ره‌ش ئه‌وه‌یه دلێری سه‌ید مه‌جید که ئه‌ندامی سیاسی هه‌مان حیزب نه‌بووه و نیه به‌ڵام له‌زۆربه‌ی چاوپێکه‌وتن و دیداری ژێربه‌ژێر وئاشکرای نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه ناکۆکه‌دا پشکی شێری بۆ ئاماده‌بوون به‌رکه‌وتووه .
ڕێکه‌خه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یش که له‌هه‌موو لایه‌نه‌کان زیاتر بانگه‌شه‌ی گه‌وره بۆ نوێگه‌رایی ، دوورکه‌وتنه‌وه له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری ،به‌گه‌ڕخستنی توانای گه‌نج و که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو ده‌کات ، به‌سه‌ر ده‌یان هه‌ڵسوڕاوی دیاری خاوه‌ن پاشخانی مه‌عریفی و سیاسی به‌رپرس و به‌توانای ژووره‌کانیدا بازده‌دات و ئه‌وانه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات ، ڕه‌نگبێت له ناو کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا که‌هێشتا به ده‌یان بیانووی جۆراوجۆر دوای سێ ساڵیش له‌ته‌مه‌نی ئه‌نجامی نه‌داوه نه‌توانن ده‌نگی پێویست بۆ سه‌رکردایه‌تی بهێنن .
په‌یوه‌ندی ڕێکخراوه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان نزیکه‌ی شه‌ست ساڵه ،ئه‌کرێت له ڕووی سایکۆلۆژیه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون بێت بۆ کرداری هه‌ردوو که‌سایه‌تی ،که ناتوانن له‌یه‌ککاتدا به بێ یه‌کتر ، به‌یه‌که‌وه ،یان دوور له کاریگه‌ری یه‌کتر ژیانی سیاسی و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی به‌رده‌وام بکه‌ن ......
سه‌ره‌تای دوورکه‌وتنه‌وه یان جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌کێتی و باوه‌ڕنه‌مانی به سیاسه‌تی ته‌مومژاوی و قۆرغکراوی ئه‌و حیزبه به ناو سۆسیالیست دیموکراته‌وه ،بووه قۆناغێکی نوێ له ئاڕاسته‌کردنی ژیانی سیاسی باشوری کوردستان و لای زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی سه‌ربه‌خۆ هیوابه‌خش بوو بۆ شکاندنی بته‌کان و ڕزگارکردنی ده‌سه‌ڵاتی حکومڕانی کوردستان له دۆخی مه‌ترسیدارو چه‌قبه‌ستوو .....
هیواکانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه :
1- تاڵه‌بانی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له مه‌ترسیه‌کانی ئایینده به‌ئاگاهاتوونه‌ته‌وه وئیتر ئاماده‌نین به پاساوی لاواز هه‌موو هێلکه‌کانی ستراتیژی وسیاسی یه‌کێتی له سه‌به‌ته‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا قه‌تیس بکه‌ن .
2- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و دوورکه‌وتنه‌وه له تووندوتیژی و نه‌مانی سزای سیاسیی و په‌یڕوکردنی بنه‌ماکانی ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی له ئاڕاسته‌کردنی په‌پامی ڕاگه‌یاندنیاندا .
3- به‌رجه‌سته‌کردنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ناو جه‌ماوه‌ر ولایه‌نگرانی هه‌ردوولا و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ وکۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان و شۆڕکردنه‌وه‌ی بۆ ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه .
4- نزیکردنه‌وه‌ی کۆی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و هێزه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی خێراترکردنی گوشاری دیموکراسی بۆ سه‌رده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم به گشتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
5- ئاکتیڤکردنی ڕۆڵی په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی له‌ناو فراکسیۆنی کوردستاندا بۆ گۆڕینی ئه‌دای په‌رله‌مانتاریان و نیشاندانی هه‌ڵوێستی نوێی جیاواز له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له سێ ساڵی ڕابردوودا هه‌یانبوو .
6- ئه‌گه‌ری لاوازبوونی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌کێتی و پارتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی و درووستبوونی هاوپه‌یمانێتی نوێ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان وحکومڕانیدا .
7- کۆکردنه‌وه‌ی تواناکان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرای ڕه‌شنووسی هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌رله‌مان و هه‌موارکردنه‌وه‌یی و له پرۆسه‌ی ڕێفراندۆمدا خستنه‌به‌رده‌ستی هاوڵاتیانی کوردستان .
8- کارکردن بۆ لابردنی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ،یان که‌مکردنه‌وه و له‌قاڵبدان و به‌یاساکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و دیاریکردنی سنوور و خه‌تی سوور .
نائومێدیه‌کانی هه‌مان کۆبوونه‌وه :
1- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێچه‌وانه‌ی باگه‌شه‌کانی بۆ نوێگه‌رایی وبایه‌خدان به هزری گه‌نج ونه‌وه‌ی نوێ ،ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه ،که ئه‌شێت له کۆنگره‌ی داهاتوویدا که‌سیان یان که‌میان ده‌نگی پێویست بۆ مانه‌وه له سه‌رکردایه‌تیدا به‌ده‌ست بهێنن .
2- هێشتا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ناو یه‌کێتی تاکڕه‌وانه ئیش ئه‌کات و بۆ بڕیاردان و کۆبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسساز پرس وڕا به هه‌ڵسوڕاوان و ڕوناکبیر و ڕۆشنبیرانی دۆستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناکات .
3- له کۆنگره‌ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا هه‌ردوولا باسیان له هاوڕایی و گفتوگۆی ئه‌رێنی کرد ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرۆتۆکۆڵێک یان ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌کی سیاسی به نووسراو واژۆ بکه‌ن و بۆڕای گشتی بڵاویبکه‌نه‌وه .
4- به‌هۆی دووکاراکته‌ری تاله‌بانی به‌رامبه‌ر زۆر به‌ڵێن وپه‌یمان له ڕابردوودا ، گوشاری ئاشکرا یان ڕوونتر گوشاری نهێنی مه‌سعود بارزانی و هه‌ندێک لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ندی تر له نزیکبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی وگۆڕان(عێراقی یان هه‌رێمی) ئه‌شێت دیسان په‌شیمانی بکه‌نه‌وه .
5- له‌ئه‌گه‌ری نه‌چونه‌ژێرباری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و به‌ربه‌ست دروستکردن له‌به‌رده‌م ئاشکراکردنی چۆنێتی گرێبه‌ست و داهاتی سه‌رچاوه‌سروشتیه‌کان له‌لایه‌ن پارتی ه‌وه ، دوور نیه شه‌ڕی ناوخۆ به‌هه‌مان فۆرمی ڕابردوو یان به فۆرمی نوێی ئابڵۆقه‌ی ئابوری دووباره‌ببنه‌وه .
6- پارتی دیموکراتی کوردستان په‌رچه‌کرداری لێوه‌شاوه‌ی هه‌بێت و کارتی نوێ ، یاخود کۆن به‌ڵام به ئاشکرا دژ به لایه‌نه سیاسیه‌کان و جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌کاربهێنێت و له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی کورددا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕێنراوه‌کان زینده‌به‌چاڵ بکات وبه‌خوڵقاندنی نائارامی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆی هه‌رێمی کوردستان له ته‌نگژه‌ی قوڵه‌وه بگلێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست