ئاگاداركردنەوەیەك بۆ دەزگاكانی راگەیاندنو لایەنی پەیوەندار
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
ئاگاداركردنەوەیەك بۆ دەزگاكانی راگەیاندنو لایەنی پەیوەندار
لە 22ی شوباتی 2011 دا وێب سایتی چەتر پرێس هەواڵێكی بەناونیشانی (بۆ جاری دووەم هێرش كرایە سەر پەیامنێری ئاژانسی دیجلە) . ئەمەو ئاماژەی بەوەكرادووە ((رۆژی (20/1/2011) لە بەر دەم هۆتێل پاڵاسی سلێمانی، بۆ جاری دووەم (21/2/2011) لە پشت لقی چواری پارتییەوە دووبارە هێرش كرایە سەر پەیامنێری دیجلە)) ئێمە لە نووسینگەی سەرەكی هەرێمی كوردستان لە ئاژانسی هەوالی دیجلە (DIHA) رایدەگەیەنین ئەو كەسە دووروو نزیك پەیامنێری ئاژانسی دیجلە نییەو هیچ پەیوەندیەكی بەو ئاژانسەوە نییە بۆ ئاگاداری گشت لایەك. كە ئەو وێب سایتە بەرێزە باسی دەكات گوایە كەسێكە بەناوی (كامەران حەسەن محەمەد).
لەگەل رێز دا
ئاژانسی هەوالی دیجلە، هەولێر
22/ 2/ 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست