ماوەیەک لەمەوبەر لە تەیارەی ئیماراتدا بووم، بەرەو ولاتێکی ئەوروپی دەڕوێشتم، کابرایەکی عەرەب لە تەنیشتم بوو، کە گوتم من کوردم، ئیتر کەوتینە قسە کردن، ئەویش یەکسەر کەوتە باسی ماڵی بارزانی و دەسەلاتی کوردی لە هەولێر.. دوای کەمێک گوتی من لەو دەزگایە کار دەکەم، کە خێری وڵاتانی خلیج کۆ دەکاتەوە و دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان! وتم: بۆستە تۆ سەعاتێکە باسی دەسەڵاتی کوردی و نەوت فرۆشتن و غاز فرۆشتنم بۆ دەکەیت، ئێستا چۆن ئێوە خێر بە کورد دەکەن؟ گوتی: حبیبی، .. تۆ باش لە شتەکان نەگەیشتویت!گوتم: فەرمو...
وەک دەڵێن میدیا هێزی چوارەمە لە ووڵات بۆ دۆزینەوەی تاوانکاران و گەیاندنی دزەکان بە سزای خۆیان و دادگایی کردنیان. لێرەدا پێم خۆشە زانیاری و بابەتێکی گرنگتان بدەمە دەست بۆ لێکۆڵینەوە لێی.لە کونسوڵخانەی کەنەدا لە هەلێر دوو ژن بە ناوی (یاسمین عطية و ڤارنا حنا) کە بە ڕەچەڵەک عەرەبن، جگە لەوەی ئەخلاقیان تەواو...
بەڕێوەبەرى گشتیی فرۆكەخانەی هەولێر، بە ناوی تەلار فایەق، کە شارەزایی لەبەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە و هیچ بەرپرسیارییەتێکی دیکەدا نییە، بۆ یەك ڕۆژیش كارمەندى حكومەت نەبووە، جگە لە بڕوانامەی بەشى وەرگێڕان لە زمانى عەرەبى لە زانكۆى موستەنسیریە لە بەغدا، ئیتر هیچ شارەزاییەکی دیکەی نییە، کەچی ئەمڕۆ ئەرکی بەڕێوەبردن...