یەکیتى نیشتمانى شارى رواندزت بە نمونە

Friday, 06/01/2012, 12:00



(ى ن ك)وەك هێزێكى سیاسى كۆمەڵا یەتى لەسەرەتای دروست بوونیەوە وەك و زۆربەى ناوجەكانى ترى كوردستان توانى پێگەیەكى بە هێزى لە شارى رواندز و دۆلى ئاكۆیان و باڵەكایەتى بۆ خۆى درووست بكات ،خەلكى ناوچەكە بە هەموو شێوەیەكى مادى و معنەوى پشگیرى ئەم هێزەسیاسیەى دەكرد بەشێوەیەك ،كە كەم ماڵ هەبوو لەگوندەكانى ئەم ناوچەیەكەسێكیان پێشمەرگە نەبێ ئەوانى تریش وەكو هێزێى پشگیرى بەشدارى شەرەكانیان دەكرد. كەم شەرو كەم چالاكى هەبوو كەنەتوانى بەسەركەوتوویى ئەنجامى بدات تاگەیبووە ئەو ئاستەى : لە قوتابخانەى ئامادەیى رواندز خۆ پیشاندان و گوتاف لە27 -3-1983دەستى پێكردوو لەو ێوە بۆ بەردەم قائمقامیەت و ئەمنیى ئەوسا تاوەكو تەواوى بارەگاكانیان بەبە عس چۆل كرد, لەم ماوەیەدا كە بە ماوەى هەرە خوێناویەكەى بەعس ناسرابوو شەوانە بەعس تەواوى داموودەزگاكانى لەم شارە دەكێشایەوەو تەواوى كەسەكانى ئەم شارە یان چۆل دەكرد تەنهارۆژانە بەپشگیرى هێزێكى ئەمنى زۆردەگەرانەوەبۆئەم شارە .رژێم بەهەموو شێوەیەك گرنگى ئەم شارەى بۆ شۆرش زانیبوو سەدام خۆى سەردانى ئەم شارەى كردووە.
سەركەوتنەكانى (ى.ن.ك)لەم شارەدابەردەوام بووتاوەكو 19/5/1987كە جارەكى تر خۆپیشاندان لەم شارە وەكو بلێسەى ئاگر سەرى هەلدا ژمارەیەكى زۆر لە جاش و رەفیق حزبى كوژران ئەمەش لە كاتێكدابووكە رژێم لە هجومى راید كاكل بۆ بۆ سەر دۆلى ئاكۆیان شكستى هێنابووخەلكیش بەم بۆنەیەوە ئاهەنگیان دەگیرا،بەعسیش وەكوكاردانەوە یەك بۆ رۆژى دواتر دەستى كرد بە تێكدانى گەروى ناورەزان خۆپیشاندان ئالەم كاتەدا دەستى پێ كرد،كە شوفێرى شۆفڵەكەو چەندان كەسى تر لە بەعس كوژران (١٤) گەنجیش لەشارى رواندز ئەنفال كران ،كەئیستاشى ڵەگەلأدابى چارەنوسیان دیارنیە"
هاوشێوەى ئەم جۆرە رووداوانە لەدۆلى باڵە كایەتى و سەنتەرى شار چەندان چار دووبارە بوونەوە تادواى راپەرین و شەرى ناوخۆ لەكاتى شەرى ناوەخۆ ئەم شارە بەرێژەى سەدا نەوەت نفوزى (ى،ن،ك)تیابووكە نە
بووە ئەم شارە بكەوێتە بەردەستى (پ،د،ك).
لەهەموو لایەكەوە خەلكەكە بەسرودى (شێرە بۆرە راوەستاوە پێشمەرگە دەورەى داوە)بەهەمووهێزوو توانایەكیانەوە بەرگریان دەكر" لەم لایەشەوە پارتى بە درندەترین شێوە ئەم شارەى تۆپ باران دەكرد.كەكەم مالى ئەم شارە هەیە گولە یەكى تۆپى بەرنەكەوتبێ
رواندز بە قەلاى سەوز ناوى دابوو بۆ دەیان جار پارتى هێزى بۆ هێنا نەى توانى بیگرێ تاوەكو 31ئاب پاش گرتنى سلێمانى ئەم شارە كەوتە ژَێر چنگى پارتیەوە . (پ.د.ك) وەكوتۆڵە كردنەوەیەك دەزگایەكى ئاسایشى بەعس ئاساى لەم شارەدانا,كەكەم پیاوو گەنجى ئەم شارە هەیە بە تاوانى یەكێتى بوون زیندانى نەكرابێ و تەعزیب نەدرابێ تاوەكو ئێستاش لەگەل دابێ سێ كەسى شوێن بزر(ئەنفال)بەتاوانى یەكێتى بوون لەم شارەداهەن.
بارو دۆخەك بەسەر ئەم شارەداهات كەم ترنەبوو لەو بارو دۆخەى كە بەعس بۆى درووست كردبوو بەهەر شێوازەك ئەم پرسیارە بكەین و بلێین پارتى بۆ ئەم كارە بەعس ئاساییەى لەگەل خەلك دەكرد؟ وەلامەكەى ئەوەیەو: كە قەلاى سەوزو خەلكەكەى یەكێتى یە ,
ئەم شارە خێر لە خۆ نەدیوە بۆ زیاتر لەسێ دەیە بووە قوربانى یەكێتى بەجۆریك ئەگەر لەسلێمانى یەكێتى كەسێكى پارتى بگرتایە دەبوایە پارتیش لەم شارە كەسێكى بەتاوانى یەكێتى بوون بگرتایە"
بارو دۆخەكە تادواى روخانى بەعس بۆ رواندز وەكو خۆى مایەوە هەر لەگەل كرانەوەى مەلبەندى 6 لە سۆران و كۆمیتەى رواندز خەلك بەگرو تینێكى وەها بەشدارى تیادەكردوو دەت ووت تازە شۆرش لەم شارەدا سەرى هەلداوە خەڵك تائەم رۆژە بەئووێدەوە دەژى بروایان وابو كە یەكێتى گەرایەوە ئەم شارە قەرەبووى ئەم هەموو زەرەرو زیانەیان بۆ دەكاتەوە كە لەرووى ماددى و مەعنەویەوە پێیان كەوتووە" خەڵك جارێكى تر لە ژێر ئەم هەمووترسو تۆقانەى پارتى لە هەلبژاردنى 2005پەرلەمان دەنگى دابەیەكێتى سەلماندى كە هێشتا قەلاى سەوزە.
لەگەرانەوەى یەكێتى بۆ ئەم شارە وەكو پێش بینى دەكراوە وەهادەرنەچووپێش ئەوەى یەكێتى بگەرێتەوە خەڵك ئومێدەكى هەبو ,بەڵام لەگەلأ هاتنەوى ئەو ئومێدیەى خەڵك هەیبوئەویش لەبارچو, چونكە یەكێتى بەبێ بەرنامە گەرایەوە بۆ ئەم شارەوكۆمەلێك كۆتە كادیرى بەعەقلییەتى شاخ بۆ ئەم شارە گەراندەوە هەروەك دواى راپەرین چاوایان وابووكەخەلكەكە ئەم جارەش خۆ بەخشانە كاریان بۆ بكات بێخەبەر لەوەى خەڵكەكە بێ تاقەت بوەو لەهەمان كاتدا داواى پاداشتى كارى ڕابردوى دەكات.
دەزگایەكى رەبەنى وەكو كۆمیتە ناتوانێ ئیدارەى ئەم شارە بدات لەروى پێگەى جەماوەرى خۆیەوە لەكاتیكدا
بەدەستى دەیان كیشەى ناوەخۆ گیرۆدەبوەو بەهۆكارى گەورە ترین شكستى یەكێتى لەم شارە ئەژمار دەكرێ,تەنانەت مەڵبەندى سۆرانیش وەكو كۆمیتە نەى توانى ستراتیژیەتەكى سەركەوتو بۆ ناوچەكە داریژێوئەوخەڵكەى روى لە یەكیتى كردوە ئیدارەیان بدات ,زیندانیەكى سیاسى بۆى گێرامەوە وتى :(سەردانى مەڵبەندم كرد كاتێ شاخەوان بەرپرسى مەڵبەندبو پێم وت :من زیندانى سیاسیمو بۆماوەى دووساڵ لەئاكرێ لاى پارتى گیراوم و تاوەكو ئێستاش هیچم بۆنەكراوە,بەرپرسى مەڵبەند بەمنى وت :هاتوى یەكیتیم پێ بفرۆشى؟!بەچەنددەى فرۆشى!!؟)
ئایە ئەمەیە ئیدارە دانى خەڵك؟ئەگەر ئەمەقسەى یەك جارى ئەمبەرپرسەبێت ئەوابەرپرسەكانى تر دەیان جار ئەم قسەیان كردووە,بۆیە دەڵێم بەرێزەكانم یەكێتى باوەرە نەك ئامراز چۆن باوەر دەفرۆشرێ؟
لام سەیرەسەركردایەتومەكتەبى سیاسى ى.ن.ك ئاگادارە لەهەڵسوكەوتى ئەم جۆرە كەسانە؟ئەگەر ئاگادارە بۆبیدەنگە ؟ئەگەر ئاگادارنین كاریان چیە؟گوندەكى وەكو گوندى گەرەوان ,كەخاوەنى زیاتر لە حەفتا شەهیدى سەنگەرە چیتان بۆكردوە ؟كامە خزمەت,كامەپرۆژە ,كامە هاوكارىبۆبنەماڵەى شەهیدەكانتان كردوە؟؟رۆڵەكانى ئەم شەهیدانەتان كەى بەسەر كردوەتەوە؟
كەسى واهەیە ,كەباوكو مامى شەهیدى یەكێتین دوانزە ساڵە توشى نەخۆشى فەقەرات هاتوە چیتان بۆكردوە؟
ئەمەش پارتى لێى نەگەڕاوە لێى ناگەرێ؟! پێتان وایە خەڵكەكە ئەوەندە ساویلكەیە بەو جۆرە قسانە باوەر بكات لەكاتێكدا لەگەڵ حزبە هاوپەیمانەكەتان هەمو دەسەڵاتێكتان هەیە خەڵكەكەش ئەمە دەزانێ.
دەپرسم عەبدوڵابۆر كەسێك هەیە لەتۆ زیاتر لەمعاناتى ئەم خەڵكە بگات؟ئەوشورەى بۆمەزارگەى خزمانى خۆت كردوە پێویستى نەبو بۆهەمو شەهیدەكانى ترییش بكرێ؟كواگۆرستانى شەهیدانى گوندى گەرەوان؟سەیرى گۆرستانە بێ شورەكەت كردوە دەلێى هى سەردەمى گاورەكانە.
د.فریاد تۆلەكاتى هەڵبژاردنەكان دەیانو سەدان پەیمانت بەخەڵكى ئەم شارە دا كوان؟تۆش دەڵى لەدەسەڵتى من نیەو كارم پێى چیە ,ئەى لەناو یەكێتى دەسەلأات لەدەستى كێیە؟
بریارى دروستكردنى (164)خانوماوەى دوو سالە لەلایەن مام جەلال بۆماڵە شەهیدەكان دەرچوەو ,تاوەكو ئیستاش دەستاو دەستى پى دەكرێ گوایە شارەوانى ڕواندز زەوى پێ نەداون پێشتان نادات "ئەى چى دەكەن ؟ یەكێتى حزبەكى هەژارو دەست كورت نیە كەنەتوانێ زەوى بایى ئەم خانوانە بكرێ, بۆهەر ئەبێ دەستى نزا لە بەر پاتى پان بكەنەوە ؟,لەكاتێكا ئیوەش لەسنورى خۆتان زەوى بە ئەوان نادەن "ئەگەر دەتانەوێ دروستى نەكەن بە ئاشكرا بە خەڵكەكە بڵێن با ئەوان چارەیەك لەخۆیان بكەنو لەو هەمو چاوەڕوانیە ڕزگاریان بێت.
یەكێتى بەبەراورد لەگەڵ پارتىنەى توانیوە سەرنجى گەنجەكان رابكێشێ تەنانەت شتێك نەماوە بەناوى كۆمەڵەى خوێندكاران بەوئامارەى, كەخوێندكاران خۆیان لە ئامادەى رواندزى كوران كردیان رێژەى5. 13%هێنا دەپرسم ئەمەیان شكست نیە بەبەراوردلەگەڵ ساڵى 2005,2004كە نزیكەى سەدا حەفتاتان هێنابو!!ئەگەر لەمن دەپرسن هۆكارەكەى چیە ؟ئایە بزوتنەوەى گۆڕانە؟ تارادەیەك بەڵێ ,ئەگەربپرسین ئایە هەڵەكانى ئێوەنیە بزوتنەوەى گۆڕانى دروستكرد؟ئایەكادرانى یەكێتى ئێوەسیاسەتە سەركەوتوەكەى پارتى لەم شارە بەدى ناكەن؟كەكەم ئەندامولایەنگرى ئەم پارتە هەیە لەم شارە زەوى وەر نەگرتبێو سودمەند نەببێ لەهەمان كاتیشدالە دامو دەزگاكاندا تارۆڵەكانى خۆیان هەبێت كەسى تر دانامەزرێنن.
بەشێكى ترى سیاسەتەكەى پارتى بەیەكێتى لاوان لەڕێگاى بەرپرسێكى بەناوى (عیٍسا)جێبەجێدەكات,كەتارادەیەكى زۆرتوانیویەتى گەنجان بۆخۆى رابكێشێو پێگەیەكى جەماوەرى لەناو گەنجان بۆخۆى دروست بكات" گەنجانیش رو لەو لایەنەدەكەن خزمەتیان دەكات بەسەدان گەنج هەیە باوكى تارادەى پەرستن یەكێتى بوە لەهەمان كاتدا كورەكەى پارتیە,ئەمجۆرە نزیك بونەوە لەنەوەى نوێ بۆپارتى بەباشترین سودمەندو بۆعیسا بەگەورەترین سەركەوتن ئەژمار دەكرێ ئەمراستیەش بەئاشكرا لەكۆنگرەى ئەم جارەى پارتى دەركەوت ,ناوچەى رواندز بەتوندترین شێوە دژایەتى عیساى كرد كەچى توانى لەهەڵبژاردن بۆ كۆنگرە دەنگى دووەم بێنێ.
دەپرسم بەرێز بەرپرسانو كادرانى كۆمیتەى رواندزژمارەى ئەو گەنجانەى
,كەلەساڵێكدا سەردانتان دەكەن كەمترنین لەژمارەى ئەوگەنجانەى لە 2004ـ2005لە یەك رۆژدا سەردانى دەكردن؟ئایە ئەمەتان پێشكستنیە ئەى ئەگەر شكست نیە ئێوە بەچى ناوى دەبەن؟ى.ن.ك بەتەواوى لەم شارەدا پیربوە كەمترین نفوزى لەناو گەنجانو لاوان داهەیە,ئەگەر ئەم قسەتان پێ راست نیە وەرن یەك یەكە بۆ هەمو بەر پرسەكانتان دەسەلمێنم ,بچوكترین بەڵگەشم بۆئەم قسەیەم جەماوەرەكەى بزوتنەوەى گۆڕانە,كەژمارەیەكى زۆر گەنجى لەخۆ گرتوەو هەر ئەم گەنجانەش بوینە لە هەڵبژاردنەكانا كارەكانى ئەم بزوتنەوەیان رایى كردوەو چاودێرى سندوقەكانى دەنگدانیان كردوە.رێژەیەكى ترى گەنجانیش بەلاى حزبە ئیسلامیەكان شكاوەتەوە,كە لەخوێندكارە هەرە زیرەكەكانىرواندز پێك هاتوە.كوا كارەكانى ڕاگەیاندنتان لەم شارە ؟لەكاتێكدا بەرپرسى ڕاگەیاندنى حزبەكەتان خەڵكى ئەم شارەیە.
بەڕاى خۆم ئەوەى پارتى نەى توانى بەهێزو دەسەڵات خۆى لەم شارە جێگیر بكاتو نفوزى خۆى تیا زیاد بكات كۆمیتەى رواندزو مەڵبەندى شەشى سۆران بۆى كرد،ئەمەش پشت راستى ئەو دەنگۆیانە دەكاتەوە كە یەكێتى لەم سنورە بەتەواوەتى تەسلیم بە پارتى بوەو بەشێك لەكادرە پێشوە چاڵاكەكانى یەكێتى لەلایەن دەزگاى پاراستن بە پارەیەكى خەیالى كراون ئەم جۆرە كادرانەش وەكو هۆیەك بەكار دەهێندرێن بۆ زویر كردنى جەماوەرى یەكێتى,ئەمەى سەرەوە قسەى ماڵە شەهیدەكانو هاوڵاتیە هەرە دڵسۆزەكانى یەكێتیە.
ئەورێبازەى یەكێتى لەم شارە گرتوەتیەبەر خزمەت بەیەكێتى ناكات و بەرەو مەرگى دەبات,یەكێتى بەشەڕو كەرت بوون ناكەوێ مێژو بۆى سەلماندوە,بەڵام بەگەندەڵیو پشت كردنە جەماوەرەكەى مەرگە تاڵەكەى بەچاوە ڕونەكانى دەبینێ.....
هەڵسانەوەى یەكێتى لەم ناوچەیە پێویستى بە چاكسازیەكى ریشەیەو ئەویش بەدانانو گەڕانەوەى كەسانى دڵسۆزو بەویژدان بۆ ئەم شارەو ,كەدەسەڵاتى بڕیار دانو تواناى كار كردنى هەبێت چاو نەترس بێتو دژى هەمو جۆرە دەست تێوەردانەكى نایاسایى بوەستێتەوە ,چونكە ئێوەو خەڵكەكەش دەڵێ بەڵێ كردار شەرتە...







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە