كاتێک ێه‌کێتی رۆشنبیره‌کان به‌کارده‌هێنی بۆ پشتگیری له ئیسلام
Monday, 01/06/2009, 12:00
مانگی چوار چه‌ند نوسه ریکی کورد له‌گه‌ڵ چه‌ند لێکۆلهریکی بیانی کۆریکیان به‌ست له یه‌کی له هۆڵه‌کانی سلێیمان ده‌رباره‌ی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی . بۆ ئه‌م کۆره زیاتره له 152 سه‌دوپه‌نجا ودوو ملێۆن دیناری بۆ سه‌رفکرا ، جگه له وه‌ی هه‌ریه‌که له‌به‌شداران بۆسوپاسکردنیان له‌جیاتی کتێبێک له‌سه‌ر نه‌قشبه‌ندی کۆمپیوته‌رێکی تازه‌ی دوو هه‌زار دۆلاریان پێ به‌خشرا.
بێگومان کۆنفرانسی له‌م جۆره نه‌ک به‌سوده به‌ڵکو پێویسته به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ها کۆنسێرڤاتیزمی ئیسلامی . له‌سه‌ده‌ی کۆمپیزتهرو مۆندیالیزیشن تازه ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ر مه‌ولانای نه‌قشبه‌ندی ئافه‌رین رۆشنبیرانی کورد
سێ خانه‌قینی یه‌کێتی مه‌لا به‌ختیار و مۆستا جه عفه‌ر و هه‌ڵکه‌وت حه‌کیم ئه‌م کۆره‌یان رێکخست بوو . مامۆستا جه عفهرێکی کۆنه كۆمه‌ڵه تازه تازه دکتۆرێکمان له فه‌ره‌نساوه بۆ ده‌هێنی له‌جیاتی باسی شۆرشی فه‌ره‌نسی یان علمانی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسامان بۆ بکات باسی ته‌ریقه ی ئیسلامی کۆنمان بۆ ده‌کات ، بێگومان 152 ملیۆن ` بۆ یه‌کیتی هیچ نیه کاتێک که کۆمۆڵێک مه‌لا و د. هه‌ڵکه‌وتی مه‌لا سه‌ید حه‌کیم و مامۆستا جه‌عفه‌رو شیخ و حاجیه‌کانی سلێیمانی به سه‌عات سوپاسی هێرۆخان بکه‌ن یان له رۆژنامه‌کاندا بنوسن و به دوورودرێژ سوپاساس بنوسن بۆمام جه‌لال ،
ڵیره‌دا هه‌ر ره‌خنه له یه‌کیتی گرتن ئاسانه چونکه هه‌موکه‌س ده‌زانی که ئه‌م حزبه بۆ پیاوانی خۆی و ماستاو چیان پاره سه‌رف ده‌کات ، به‌ڵام ئایا 152 ملێۆن کارێکی تری پێبکرایه باشتر نه‌ده‌بوو ؟ له‌جیاتی کۆنسێرڤاتیزمی نه‌قشبه‌ندی !
له‌م سه‌رده‌مه‌دا کۆمه‌لگای کورد پێویستی بهگهرانهوهیه بۆ بیر‌و و په‌یره‌وی ئیسلامی کۆن ! تێراده یه‌ك گه‌ر ئیسلامی کراوه و دیموکرتیش بڵێین ێمننا !
به‌ڵام ئه‌مجۆره کارانه له کاتێکی ناسکی یه‌کێتی دا له وه‌ختی ئاماده‌کردنی هه‌ڵبژاردندا خۆنزیک کردنه‌وه نیه له ئیسلامیه‌کان !
بۆ داپۆشینی ئه‌مه‌ش چه‌ندکه‌سێک به‌کارده‌هێنن که له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه هاتبن ، بۆ جوانتر خه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر یه‌کدوو بێگانه‌ش ئه‌که‌ن به‌ترش و خوێ به‌سه‌ریدا ، له وانه کوردناسی به‌ناوبانگ مارتین ڤان برۆ‌نسن ی هۆلوندی که زیره‌کو به‌توانایه به‌ڵام هیچ به‌خۆی نه‌زانی چۆن مانیپۆلهیشن کرا له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه.
جا ئه‌مه ده‌ستپاکه‌کان و دکتۆره‌کان و رۆشنبیره‌کانی یه‌کێت 152ملێون سه‌رفده‌که‌ن بۆ کاری وا ئه‌ی ئه‌بێ چاوه‌رێی چی بکه‌یین له رۆشنبیرانی پارتی که پاره‌یان زیاتره !
152 ملیۆن دینار بۆ فیستیڤڵێکی رۆشنبیری یان دیدارێکی وه‌رزشی یان کارێکی هونه‌ری مه‌زن به‌ئاماده‌بونی هونه‌رمه‌ندی بێگانه یان کۆنفرانسێکی رامیاری له‌گه‌ڵ چه‌ند پسپۆرێکی بیانی سه‌رفبکرایه باشترنهدهبوو !
به‌ڵام هونه‌رمه‌ندو پسپۆری یاریزانی بێگانه ئایا به سه‌عات سوپاسی هێرۆ خان ده‌کات ! بهكۆمپیێووتهڕێک !
له‌کوردستاندا رۆژ به رۆژ ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان له‌زیاد بووندایه وچه‌نده‌ها لادێ و شارۆچکه‌ش هه‌ن نه‌ک ته‌نها بنکه‌ی رۆشنبیری یان یاریگه [ملعب] ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌شی تیدانیه . به‌ڵام له‌م کاتی هه‌ڵبژاردنانه‌دا په‌یمانمان پێ ده‌ده‌ن که‌بۆمان دروست بکه‌ن ، هه‌رچه‌نده 152 ملێۆن دیناریشی تێ ناچی ، ئێمه‌ی دانیشتوانانی لادێ و شارۆچکه‌کان هه‌ربه‌ته‌مای دوو شه‌شین چونکه ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یان رۆژنامه‌نوسێکی ناسرا ویان دکتۆرێکی زانکۆمان له‌پشت نیه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست