روونکردنهوهیهک لهسهر عەمید نجم الدین
Sunday, 23/08/2009, 12:00
لە ڕۆژى 21/8/2009 كەسێك بەناوى موكریانى هەندێ شتى لەسەر عەمید نجم الدین بڵاوكردۆتەوە:
لەبەرئەوەى زیاد لە 35 ساڵە من زۆر لە نزیكەوە هاوڕێى نجم الدینم و بە شێوەیەك هەموو خێزانى ئێمە نجم الدین وەكو كوڕێكى هەموو بنەماڵەكەمان سەیر دەكەن و بەبێ ئەوەى هیچ پاڵپشتى بكەم، بۆ هەموو خوێنەرانى كوردستانى ڕوون دەكەمەوە و بەرپرسیاریشم بەرامبەر هەموو قسەیەكى خۆم.
1- عمید نجم الدین پۆلیس بووە و ئێستا عمیدە، نەك هەر ئەو ئێمەش كە زیاد لە دە كەس بووین لەگەڵ ئەو پۆلیس بووین بەڵام هەوڵمان دا و لە مەكتەبى شەو خوێندمان بووینە مفوچ بە دەورەو بە حەقى خۆمان دواتر خوێندمان و بووینە ئەفسەر (هەرچەندە من لەگەڵ ئەوان نەكرام بە ئەفسەر و دەركرام). لەسەر ئەمە حەقە خەڵكى ئەم شارە و كەس و كارمان ستایشمان بكەن كە هەوڵمان داوە نەك تانەمان لێ بدەن.
2- من لە هەموو ژیانى عمید نجم الدین هەر لە پۆلیسى و مفەوەزى و ئەفسەرى ئاگادارم لە ژیانیا بەدواى عەسكەرى فیراردا نەگەڕاوە هەمیشە لە بەرەى گەل بووە تەنانەت كە كرا بە ئەفسەر من چووم لە ئاوەژێ و سێروان بۆ ئەو و چەند هاوڕێیەكى ترمان ڕەزامەندى كاكە نەوشیروانى بەڕێزم وەرگرت بە زارەكى بۆیان.
3- نجم الدین كوڕێكى ئەرباب و خۆش مەحشەرە، ڕەنگە زەمەنى ڕژێم و ئێستاش چەندین هاورێ و دۆستى نزیكى هەبووبێ و هەبێ بەڵام ئەو زەمەنەش چەندین جار بەیەكەوە نامەى پێشمەرگەمان دابەش كردووە و تەنانەت بە سەیارەى (نجدە) پێشمەرگەمان گواستۆتەوە و زۆر لە نزیكەوە ئاگادارم كە غاز و نەوتى چەند ماڵە پێشمەرگەیەك هەر ئەم پەیداى ئەكرد بۆیان.
4- لە دواى ڕاپەڕینیشەوە نجم الدین بۆ حكومەت ئیش دەكات و حورمەتى هەموو لایەك دەگرێت و خەڵكى خۆش دەوێت و خۆى لە ململانێى نێوان ئەملا و ئەولا دوور گرتووە و كوڕێكە لە بەرى میللەت و گەل و شارەكەى خۆیەتى ، ئەو باخەش كە هەیەتى تەنها باخەوانێكى پیاوى لێیە وە زۆربەى شەو زۆرێك لە دۆست و هاوڕێكانى كە لە هەموو چین و توێژێك و هەموو لایەنێكى تێدایە میوانى نجم الدین دەبن وە بە دەستى خۆى خزمەتیان دەكات بەبێ ئەوەى ئافرەتێك بە ڕێكەوتیش بەلاى ئەو باخەدا بڕوات.
5- بۆ دڵنیا بوون لەو قسانەى سەرەوە دەكرێ لە كەسانى وەك: كاك ێلاح چاوشین و كاك وەهاب و كاك ئاواتى شێخ جەناب بپرسرێت كە لە نزیكەوە نجم الدین ئەناسن و كاتى خۆیشى ناسیویانە تا بزانرێت ئایا نجم الدین شایەنى ئەوەیە كە بەو جۆرە سوكایەتى پێ بكرێ لەلایەن كەسانێكەوە كە تەنها و تەنها هەوڵى ئەوە ئەدەن خۆیان بچنە ئەو شوێنە نەك لەبەر دڵسۆزیان بۆ گەل و حیزبەكەیان دەنا (18) ساڵە نجم الدین بۆ كەس هیچى لەسەر نەنووسیوە؟! لەكاتێكدا ئەوەندەى من ئاگادارم نجم الدین هەوڵى نەداوە كە بكرێت بە مدیر شرگەى سلێمانى وە هێندە لەبەرى گەلە و لە خزمەتى خەڵكى شار و ووڵاتەكەیەتى لەسەر جادە و ناو كۆڵانەكانیش بێت دەتوانێت خزمەتى خەڵك بكات نەك لەسەر مێز و كورسى دائیرە.
لیواى یاسایی
جەلال مستەفا محەمەد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست