ئەو سرودەی کە کەمال محەمەد ووتوێتی بەسەر تاڵەبانیدا نەوتراوە
Wednesday, 28/08/2013, 12:00
لە پەیجەکانی جەلالی و خوێن سەوزەکاندا لە فەیسبوک. سرودێکی هونەرمەند کەمال محەمەد بڵاو کراوەتەوە گوایە ئەمە سرودێکە بۆ تاڵەبانی ووتوە. لە کەسێکی نزیکەوە کە قسەی لەگەڵ هونەرمەند کەمال محەمەدا کردوە دەڵێت من سەر بەبزوتنەوەی گۆڕانم و هەرگیر ئەو سرودەم بۆ تاڵەبانی و یەکێتی نەوتوە، هۆنراوەی سرودەکەش پەیوەندی بە جەلال تاڵەبانییەوە نییە ، هەر بۆ نمونە لەبڕگەیەکی سرودەکەدا دەڵێت " لەزیندان و ڕۆژی سەختا تۆ کێوێک و ورە و پۆڵابووی"
کەی تاڵەبانی لە ژیانیدا زیندانی دیوە؟
بۆیە داوە لە هەموو لایەک دەکەم کە ئاگاداری ئەوە بن، لەخاوەن پەیجەکانی فەیسبوکیش ئەو پڕوپاگەندەیە بەهەند وەرنەگرن کە جەلالیی و یەکێتییەکان دەیکەن، داواش لە هونەرمەند کەمال محەمەد دەکەم ڕونکردنەوەی خۆی بدات.
https://www.facebook.com/photo.php?v=144036159130357
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست