گۆڕان داینەمۆى ئۆپوزسیونە یەكگرتووى گۆڕى
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
ئەم لیكدانەوە ، خوێندنەوەیەكە لەوانەیە رووى تریشى هەبێت. بەڵام شیكردنەوەكان لەسەر بنج و بنەماى سۆزەوە دانەڕێژراوە بەڵكو لەڕێگەى زیاتر لە چواردەساڵ كارى سیاسى، نزیك لە چاوگَى كوردى و ئیسلامی كوردی و عەرەبىیە.
یەكگرتوو پاش دامەزراندنى و ڕاگەیاندنى لەساڵى 1994، وا خۆى پیشاندا كەوا هیواى كوردە! بلۆكى پركردنەوە دیوارە شكاوەكەى كوردە، خەونى هەژارو بێ دەرامەتى ئەو كاتى كوردستانە، ئوپۆزۆسیونى راست و دروست و بەدەست نوێژە، بۆ ئەوەى دڵى هەموو دڵسۆزێكى كورد رابكێشێ كە لە ژێر ئاراستەى ئاینە بە شێوەیەك لە شێوەكان!
بۆ چەندەها ساڵى درێژو خەماوى و تۆزاوى گەردەلولى كوردستان تەنها كارى یەكگرتوو زیاد كردنى ئەندامان بوو، ئەندامانى مەكتەبى سیاسیان خەریكى خۆناسندن و ناودارى بوون. بۆیە هەموو ئیمتیازاتى ئەو كاتى حیزب لە مال َ و سەیارەو دەخلى جێگیر و باش و ئیمتیازاتى ترى دەزگا خێرخوازیەكانى لەرێگەى ئەوانە دابەش دەكرا، هەتا محسوبیەتیش ئەوەش شاراوە نىیە. بێجگە لەوەى هەرچى دەزگا و ئۆرگانەكانى راگەیاندنى حیزب تەنیا تیشك دخرایە سەر ئەوان بە هەموو بابەت و نووسین چاوپێكەتنەكانیش بە تایبەت ئەندامانى سلێمانى!؟ پاش ئەوەى تێر بوون و ناودار بوون و قەوارەیان گەورەتر بوو ئینجا بۆ ئەوانى دواى خۆیان بەجێ هێشت.
بێگومان ئەوانەى كردیان هەندێكیان پاساوى خۆى هەیە وەك كارى حیزبى ئاسا، بەڵام رێژەى زیاتریان مەشخۆرى بوو بەناو تەفرغ بۆ دەعەوەو جماعەت و ئیسلام.. كە دیار كەوت وانەبوو بەڵكو كارێكى حیزبی سافر بوو.
بەڵام با بزانین یەكگرتوو لەو ماوە درێژەى 16 ساڵە چى ئەنجام داوە، پرۆژەى چى بووە بۆ كوردستان؟ یەكێك لە هەرە ئامانجەكانى خەڵكى كوردستان مەسەلەى ناسنامەى كوردو خاكى كوردستانە كە ئەوان هیچیان پێ نىیە لە غەیرى موسڵمان بوون لەسەر شێوەى خیتابى ئیسلامى ئیخوانچیان كە هەموومان موسڵمانین كەى خەلافەتى ئیسلامى گەڕاوە ئەوا كوردیش والیەكى موسڵمانى ئەبێ لە شێوەى فیدراڵى و ئەژى لەژیر سایەیاندا. هەرچەندە ئەوە خەونێكى دوورو درێژ خایەنە تا ئێستا تەنیا تحلیلى ئیسلامیانە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش یەكگرتوو جورئەتى نەبووە تا ئێستا ببێت بە مەشخەڵى ئەو بۆچوونە، چونكە ئەزانى كوردستانیان بە چەپڵە رێزان دەریان دەكەن نابوت و ناشیرین دەبن، ئەگینا حیزبى ئیسلامى عێراقى هاوشێوەى ئەوانە هەرەوەها حیزبى عەدالەت و گەشەپێدانى توركمانیش كوڕى ئەوانە حیزبى دەعوەى مالیكیش رەوەتى ئیخوانە لەناو شیعەكاندا بە شایەدى سەركردەكانى ئیخوان ئێستاو پێشتر كمال هلباوی، مەهدى عاكف ...هتد ئەوە بێجگە چەندها پرۆژەى ترى ئیسلامى لە عێراق. باشە دەكرێ بپرسین یەكگرتوو بۆ لەگەڵ حیزبى ئیسلامی عێراقی یەكیان نەگرت لە لیستێكى ئیسلامى وە لەبەر چى، ئەگەر نا بۆچى ئەو هەموو ئیسلام پۆلێنەتان كرد لە كوردستان، خۆ خەڵكى هەمووى لە پشت دوو پارتە مێژوویەكەى كورد بوون، كەسیش بیرى لە ئیسلامچێتى نە ئەكردووە تا لە ئۆردوگاكانى ئێران بۆمان بە تەێدیر نەهاتن بە موبارەكەى حكومەتى ئێرانى ئیسلامى. ئەى ئەندامان و هەوادارنى بیرى نەتەوەیى كورد و پرۆژەى ئەوانتان برد لەسەر بنج و بنەماى خیتابى ئیسلامى، كەواتە بۆچى ئێستا لێى بێ بەرین ئەتانەوى بڵێن چى ئێوەش نەتەوە پەرستن بە تەئكید نەخێر !؟؟
باشە ئەى بۆ بوژانەوەیكتان لە كوردستان دروست نە ئەكرد دژى تالەبانى و بارزانى، بۆچى لەبارى متبوى بوون، بۆ ساحەى سیاسیتان داگیر كردبوو ماوە 16 ساڵە!! جورئەتى ئیسلامیتان و بوێرى و نەبەردیتان لەكوێ بوو؟؟ خەونى شەهادەتان و بەهشتى بەرین بۆ كوێ چوو بوو؟؟ پرۆژەى ئیێلاحیتان و بەرخۆدان لە پێناوى بەچى ئاقارێكدا رۆیشتبوو؟؟ پێغەمبەرى مەزن محمد (ێ) ئاوا بەرخۆدانى ئەكرد دژى گەندڵى و بێ ئابڕوویى و قورەیش و غەیرە قورەیەش؟! وەكو ئێوە چاوەڕوانى لیستى گۆڕان بوون، تا تەكانێك بدەن بەخۆیان؟!! ئەو پێغەمبەرە و هاوەڵانى زۆر بە جورئەت و بە حورمەت بوون خاوەن ووتەو و كار بوون، بەهەزارەها شەهید و ماڵو موڵكیان و منداڵیان لەسەر رێى باوەڕەكەیان دانا، كەچى ئێوەى موزایەدە چى خۆتان لەسەر حیسابى باوەڕەكەتان دەوڵەمەند كردو بۆ ماڵ و منداڵایشتان هەموو تەنازولێكتان كرد . ئێوە بەڕێزان زۆر دوورن لەرێگاى پێغەمبەرەكەتان. لە 16 ساڵى ڕابردوودا چ گۆڕانێكى سیاسى و ئابووریتان كردووە؟ كە دوو بنكەى سەركى حكومەتن. پێم مەڵێن دەست بەنوێژمان زیاد كردووە، موێلیحێكى وەكو نورسى بەتەنیا سەد بەقەدرى ئێوە ئیێلاحى كۆمەڵایەتى و ئایینى كردوە. پێوەرى حكومەت بە دیندارى نىیە، تا ئێستا ئەوەى زوڵمى لە كورد كردووە بەس موسڵمان بووە، عەرەب و تورك و فارس، مەگەر موسڵمان نین حكومەتى ئیسلامى ئێران خۆ هاوشێوەى بیرو فیكرى ئێوەیە تەنیا مەزهەبیان فەرقە، توركیا لە ژیر ركێفى ئیسلامخوازانە زیاتر لە بیست ساڵە حاڵى كوردیش ئەوەیە كە ئەیبینن. خۆ هەتا ئێستاش هەموو ئیخوانى عالمی دژى كوردو پرۆژەى كوردن بەڵكو ئیخوانى ئوردن مونەزڕو بەشەرعاندانى رژێمى عێراقی پێشتر بوون دژى هەموو ئۆپۆزسیونە عێراقیەكان بە تایبەتى كورد. ئیسلامخوازە عەرەبەكانى تریش تا ئێستا گاڵتەیان بە هەڵبجەو كیمیابارنى و ئەفالى كورد دێت، زۆر فشاریان بۆ ببەى ئەڵێن موبالەغەیە و ئێران كردوویەتى سەدام نەبووە!!!
كوردستان لە 16 ساڵى رابردوو نوستوو بوو، خەفە كرا بوو، سیاسەت بە دەستى دوو كەس یان دوو بنەماڵە بوو، پەرلەمانتاران یان خەریكى كۆكردنەوەى بە ئیجماع بوون!! یان موڵك و ماڵ و زەوى و ئەرز بۆ خۆیان بۆ خێزانیان ومنداڵ و منداڵى منداڵەكانیان ...هتد هەتا قڕانیان لەهەموو كوردستان و موڵك و ئەرزى هێنا!!! بەسندانى باو باپیرانیان بێت. یەكگرتووش تەنیا بە چاوى زەقى ئەیڕوانى لە ترس و بیمى خۆیدا ئەژیا.
بەڵام گۆڕان و سەرقافڵەى گۆڕان بە بێ نیفاقى و پیاهەڵدان، چونكە كوڕى هەژارە هەڵقوڵاوى ناخى گەلى كوردستانە نە وەكو كەمپەكانى ئێران و توركیا و پاكستان، چونكە ژیانى لەبەرخۆدان و بەخشین بەسەر بردووە، بۆیە ئامادە بوو جارێكى تر شۆڕشێكى تر هەڵیرسێنێ گوڕو تین بەخۆى و هەواڵانى بدات، تا چەقە بەستوەكانى رامیارى و ئابوورى و راى گشتى و كارى ئۆپۆزسیون لە كوردستان بە كوتكەكەى بشكێنت، پەردەى تاریكى لا ببات و تارمایى رۆناكى هەڵداتەوە لە كوردستان.
یەكگرتوو حەقە شەرم بیگرێ و دانى پیا بنێت كە 16 ساڵى رابردوو فاكتەرێكى نەگەتیڤ بوون لەو بوارانەى كە باسم كردن، با زۆر دڵ خۆش نەبن بەوەى 5 یان 6 كورسیان لە پەرلەمانى عێراق بەدەست هێناوە، خۆ ئێوە ئەگەر ئازا بان پێش گۆران لە ساحەى كوردین، دەبوایە ئێوە لە جێى ئەوان بانایە، دوایى تا گۆڕان كوردستانى نەشڵەقاندن ئێوە بەیدەقى مردوو بوون، بە تین و بازووى گۆڕان ئێوەش گۆڕانێكتان بەسەر داهات تانێكتان لەخۆتان داو بەشەرمەوە بەرامبەر حكومەت و پەرلەمانى گەندەل راوەستان، بەڵام لە ژێر سێبەرى گۆڕان و نەوشێروان موستەفا ئەوەتان كرد، بۆیە پێوەیستە ئەمەكدار بن بەرامبەر گۆڕان بەبێ ڕاگۆڕینەوە لەگەڵیاندا كارێك نەكەن مادام ئەوان دەست پێشخەرو سەرقافڵەى گۆڕانن بە جورئەتن و جەماوەرین، دیندارى بوون بى دینى هیچ دەورێكى نىیە لەسەریان. بەڵكو بەلەبەرچاو گرتنى ئەوەى كە نەوشێروان موستەفاو هاوەڵانى زیاتر لە بنج و بنەماكانى ئیسلام نزیكترن هەتا ئێوە، چونكە بۆ خەڵك راپەڕین خەڵكیش ئەوانى زۆر خۆش ئەوێت بۆیە سەركردایەتى رەوتى ئیێلاحی لەگۆڕان ئەوەشێتەوە نەوەك ئێوە. ئەوان خاوەنى ووتە و كارن نەوەك ئێوە، ئەوان كوردستانیان هەژاند یەكگرتوو خەفاندوبیان. هیوادارم یەكگرتووەكان زوویر نەبن بەڵام ئەمە راستىیە ئەگەر چى دەورى یەكگرتووش سفر ناكرى لە بوارى تر ، بە راشكاویش ئەیڵێم هەر باشە ئەوانیش بەدواى شەمندنەفەرى گۆڕانكارى كەوتن ئەگەر تەئخیریش بوو.
ئەوە ماوە بیڵێم گۆڕان وەك بوژانەوەیەك نەوشێروان موستەفا وەك سەركردیەك، پێویستە لەئاستى ئەو بازدانە گەورەیە بن تۆكمەترو ریزدار تربن، مونەزرى تەواوى بە دیموكراتیزە كردنى كوردستان بن، سەردەمى بە دیموكراتیزە كردن و مەدنیەت بوونى كوردستان ئێستا دەست پێدەكات، ئینجا با ئەو بوژانەوە لەدەورى قوتابخانەیەكى فیكرى دیارو روون خۆى ئاشكرا بكات، خۆ نەوشیروان شاراوە نىیە لەلاى كەس خاوەن چ فیكرێكە، بەڵام ئەوەى بەدواى خیتابەكانى دا بڕوات دیارە ئەویش گۆڕانى هیزرى بەسەرداهاتووە ئەوەش فاكتەرێكى پۆزەتیفانەیەو زیاتر جوانى ئەكات و رەوەنق دارترى ئەكات، بەڵكو بەڕاى من مێداقیەتى زیاترى پێ دا، بۆیە هەڵویستەكانى لام روونە لە چ لایەكەوە بۆى رۆیشتووە كە بێگومان بنج و بنەماكانى راستگۆیى و بوێرى روو بەڕووبونەوەى گەندڵچیان لەهەموو بوارەكانى ژیان لەو ئەسڵەوە سەرچاوە دەگرێت كە تەنیا لەگەڵ عەدالەت و راستگۆیى و پاك و بوێرانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست